بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ ماڵپەڕی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت. ئامانجی سەرەکی کۆلێجی ئێمە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی مامۆستایانی دڵسۆز و زانا بۆ قوتابخانە بنەڕەتییەکان لە کوردستانە. بەردی بناغەی ئاوەدانکردنەوەی هەر وڵاتێک لە پەروەردەکردنی منداڵەکانەوە دەستپێدەکات و ئێمەیش هیوادارین لەم ڕێگایەدا خزمەتی گەل و نیشتمانەکەمان بکەین.
بە مەبەستی هاندانی مامۆستایان و توێژەران، ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٠٢/١٣ فەرمانێکی زانکۆیی دەرکرد کە تیایدا هەل و مەرجەکان و هەروەها چۆنییەتی پشتگیری زانکۆی گەرمیان لە توێژینەوە و کۆنفرانسە زانستییەکان بە وردی ڕوونکرایەوە.
بۆ ئاگارداربوونەوە لە فەرمانەکە و زانیاری وەرد لێرە کرتە بکە.