ئــامــانجـمـــان
ئامانجمان
- کۆمه‌ڵگەی کوارگەوانانی کوردستان هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئاره‌زوومه‌ندانی راوکردن، خواردن و په‌روه‌رده‌کردنی کوارگ/قارچک، له کوردستان له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه.
- کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان ئه‌ندامانی خۆی هانده‌دات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری جۆر جیاوازه‌کانی قارچک/کوارگ و تۆوەکەی که به‌داخه‌وه رۆژ له دوای رۆژ به هۆی گۆڕانکارییه پیشه‌سازی و ته‌کنۆلۆژییه‌کانه‌وه له‌ناوده‌چن.
- کۆمەڵگەی کوارگەوانانی کوردستان ئەندامانی خۆی و هەموو کوردستانییەک هاندەدات بۆ ئەوەی وێنەی کوارگ و دومبەڵان و کەڕووەکانی کوردستان بگرن و کۆ بکەنەوە تاسەرەنجام پێکەوە بتوانین ئەرشیڤی کەڕووناسیی کوردستانەکەمان دەوڵەمەند بکەین.
- کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات هه‌رچی زیاتر فه‌رهه‌نگی خواردن و بەکارهێنانی کوارگ وه‌ک خۆراکێکی ستراتێژیکی ئه‌م سه‌رده‌مە و ئاییندەی جیهان، و وەک دەرمان و چارەسەرییەکی سروشتی کە میژووی هەزاران ساڵەی هەیە، له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دا په‌ره‌پێبدات.
- کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانای کوردستان هه‌وڵده‌دات ڕاوی به‌کۆمه‌ڵی کوارگ بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بۆ کوارگه‌وانان و ئاره‌زوومه‌ندان رێکبخات.
- کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان تێده‌کۆشێت کۆڕ و سیمیناری به‌سوود سه‌باره‌ت به زانیاری به‌خشین له‌سه‌ر کوارگ بۆ ئاره‌زوومه‌ندان پێکبهێنێت.