سەبارەت ئێمە
سه‌باره‌ت ئێمه
کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان ڕێکخراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگه‌یی، ئاره‌زووخوازییه؛ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به حکومه‌ت و رامیاری و داموده‌زگاکانیانه‌وه نییه؛ ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە.
ئەم رێکخراوەیە کلوبێکی کۆمەڵایەتییە کە بۆ یه‌کخستن و ڕێکخستنی ئاره‌زووی که‌سێنیی تاکی کورد له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاوکردنی کوارگ/قارچک و په‌روه‌رده‌کردنیدا دامه‌زراوه. له هیچ لایه‌ن و ڕێکخراوه و داموده‌زگایه‌که‌وه هاوکاری و پشتیوانیی دارایی ناکرێت. کاره‌کانی خۆی به وه‌رگرتنی یارمه‌تی خۆبه‌خشانه له ئه‌ندامه‌کانی دابین ده‌کات.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان خاوه‌نی لاپه‌ره‌یه‌کی فه‌یسبوکه له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕێک له گووگڵ سایت که نووچه و چالاکییه‌کانی خۆی تیایاندا بڵاو ده‌کاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌ندامانی له‌و ڕێگایانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کات.