پــەیـــڕەومــان
په‌یڕه‌ومان
کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان هه‌موو کوردستانییه‌ک که ئاره‌زووی کوارگه‌وانیی تێدا هه‌بێت و ته‌مه‌نی له سه‌رووی 18 ساڵی بێت وه‌ک ئه‌ندامی خۆی په‌سه‌ند ده‌کات.
راستییه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که خواردنی کوارگ/قارچک له هه‌موو کاتێکدا گومانی مه‌ترسیی لێده‌کرێت؛ هه‌ربۆیه ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان پێویسته به‌رپرسایه‌تیی هه‌موو جۆره مه‌ترسییه‌ک که بەهۆی خواردن یا بەکارهێنانی کوارگ/قارچک تووشی دێت، بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له ساڵانی رابردوودا و له ئاکامی شه‌ڕی کورد دژی داگیرکه‌ران و شه‌ڕی داگیرکه‌ران دژی یه‌کتری له کوردستاندا، ژماره‌یه‌کی زۆر مین و ته‌قه‌مه‌نی که‌وتووته ژێر خاکی کوردستانه‌وه، هه‌ر ده‌م مەترسیی ئه‌وه هه‌یه کوارگه‌وان ژیانی بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ربۆیه پێویسته کوارگه‌وان به‌رپرسایەتیی وه‌ها رووداوگه‌لێکی نه‌خوازراویش بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
هیچ ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان له سه‌ری سه‌ره‌وه هه‌تا خواری خواره‌وه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانه‌وه مووچه وەرناگرێت و هەرکەس بەرپرسی خەرجییەکانی خۆیەتی.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوارگه‌وانانی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌یەکی هه‌ڵبژێردراوه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت که پێکدێن له سه‌رۆک، جێگری سه‌رۆک، به‌رپرسی دارایی، به‌رپرسی په‌روه‌رده‌یی و ڕێکخه‌ر.
پێویسته ساڵانه هه‌ر ئه‌ندامێک بڕی (؟) دینار بدات به ڕێکخراوه‌که که له‌لایه‌ن ڕێکخه‌ره‌وه و به ئاگاداریی سه‌رۆک و جێگره‌که‌ی و به‌رپرسی دارایی و به‌رپرسی په‌روه‌رده‌یی خه‌رجی کاروباری رێکخستنی سەفەر و سیمینار و.. ده‌کرێت.