سێیه‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی زوحه‌له له دوای هه‌ردوو مانگی تایتن و مانگی ڕەیاوه و یانزه‌یه‌م مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریشه له ڕووی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه و له‌لایه‌ن زانای ئیتاڵی (جیۆڤانی دۆمینیكۆ كاسینی) له ساڵی 1671ی زاینی دۆزراوه‌ته‌وه
شوێن و خولگەی ئایەپەتەس
تێكڕایی دوورییه‌كه‌ی له چه‌قی هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه 3,560,851 کیلۆمەتر ده‌بێت. ئه‌م مانگه به 79.3 ڕۆژ جارێك به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا ده‌سووڕێته‌وه و لاریی خولگه‌كه‌ی 8.3 پله‌یه و خێرایی سووڕانهوهكهی 3.26كم/چركه‌یه‌كدا، وه‌ك زۆربه‌ی مانگه‌كانیش هه‌ر به هه‌مان ماوه‌یش به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه و به‌هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی زوحه‌له، خێرایی خولانه‌وه‌كه‌ی به ده‌وری خۆیدا.
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی ئایەپەتەس بە زەوی و مانگی زەوی))
جیۆلۆجی
سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه له چه‌نده‌ها به‌رز و نزمی و شاخ و دۆڵ و چاڵ پێكهاتووه و یه‌كێك له گرنگترین جیاكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م مانگه بوونی زنجیره چیای زۆر به‌رزه له هێڵی كهمهرهیهكهیدا، كه نزیکەی 1,300 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە، 20 کیلۆمەتر پانە و نزیکەی 13 کیلۆمەتر بەرزە. ئەم چیایانە به جۆرێك به‌رزن کە شێوەی خڕی مانگەکەیان تێکداوە و له كاتی ته‌ماشاكردنی مانگه‌كه‌دا له دووره‌وه به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت. وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە.
هه‌روه‌ها بوونی چه‌نده‌ها چاڵی گه‌وره‌ی پاشماوه‌ی نه‌یزه‌ك كه نزیكه‌ی پێنج چاڵ له‌مانه تیره‌كانیان 350كم ده‌بێت و كه یه‌كێك له‌م چاڵانه به ناوی (تێرجیس) تیره‌كه‌ی 580كم ده‌بێت و چوارچێوه‌كه‌ی 15كم به‌رزه، هەر وەک لە خوارەوە وێنەکەی دیارە
((چاڵی تێرجیس))
((زنجیرە چیاکانی هێڵی کەمەرەیی))