تایتن گەورەترین مانگی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل و دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆرە لە ڕووی قەبارەوە، یه‌كه‌م مانگه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا كه به به‌رگه‌هه‌وایه‌كی چڕ ده‌وره‌درابێت. تایتن لە دوای زەوی، یه‌كه‌م شوێنە لە کۆمەڵەی خۆردا کە له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی ماددە لە دۆخی شلیدا بەشێوەی ده‌ریای گه‌وره هه‌بێت.
ئه‌م مانگه له ساڵی 1655ی زاینی له پێش هه‌موو مانگه‌كانی تری هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه له‌لایه‌ن (كریستیان هۆیگهنز)ی زانای هۆڵه‌ندییه‌وه دۆزرایه‌وه و هه‌تا ساڵه‌كانی 1980یش زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه مانگی تایتن گه‌وره‌ترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر بێت
شوێن و خولگەی تایتن
مانگی تایتن لە ڕووی دووریەوە بیست و دووهەمین مانگی هەسارەی زوحەلە و تێكڕا 1,221,865كم له هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه دووره و به نزیكه‌ی 15 ڕۆژ و 23 كاتژمێر جارێك به ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا ده‌سووڕێته‌وه و خێرایی سووڕانهوهكهی به‌سه‌ر خولگهكهیدا نزیكه‌ی 5.57كم/چركه‌یه‌كدا و لاریی خولگه‌كه‌ی به ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا 0.312 پله‌یه و به هه‌مان ماوه‌یش واتا 15 ڕۆژ و 23 كاتژمێر جارێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، بەهەمان شێوەی مانگی زەوی هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی زوحه‌له.
فیزیا
((بەراوردی تایتن بەراورد بە هەسارەی زەوی و مانگی زەوی))
کیمیا
سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه له سه‌هۆڵ (ئاو لە دۆخی ڕەقیدا) و به‌رد پێكهاتووه و چه‌ندین ده‌ریا و زه‌ریایش سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه‌یان داپۆشیووه كه له مادده‌ی میسان و ئیسان پێكهاتوون.
به‌هۆی چڕیی بهرگهههواكهیهوه هه‌تا هه‌ڵدانی كه‌شتی ئاسمانی کاسینی، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه نه‌بوو، دواتر بوونی ده‌ریای میسان و له‌سه‌ر ڕووی مانگه‌كه ئاشكرا بوو
به‌رگه‌هه‌وای ئه‌م هه‌ساره‌یه به هه‌مان شێوه‌ی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی له گازی نایترۆجین پێكهاتووه، به‌ڵام بڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی كه له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌یه
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه مادده‌ی میسان له دۆخی شلیدا به شێوه‌ی باران ده‌بارێت و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مانگه ببێته خاوه‌نی كه‌شوهه‌وایه‌كی تایبه‌تی خۆی مانگی دەستکردی کاسینی توانی لە ساڵی 2014 وێنەی پەیدابوونی هەور لەسەر یەکێک لە دەریاچەکانی ئەم مانگە بگرێت وەک لە خوارەوە دیارە
پێكهاته‌ی به‌رگه‌هه‌وای مانگی تایتن به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه
بێجگه له‌م دوو گازه كۆمه‌ڵێك گازی تر له به‌رگه‌هه‌وای ئه‌م مانگه‌دا هه‌ن وه‌ك گازی پرۆپان و دووانه ئۆكسیدی كاربۆن و یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ئا‌رگۆن و هیلیۆم...هتد، به‌ڵام بڕه‌كانیان زۆر كه‌مه.
تایتن لە ڕووی جیۆلۆجیەوە
1- چینه‌كانی مانگی تایتن
زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م مانگه خاوه‌نی چه‌قێك بێت كه تیره‌كه‌ی 3,100كم بێت و پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌شی سلیكات بێت . سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه له شاخ و دۆڵ و به‌رز و نزمی پێكهاتووه، به‌ڵام به‌رزیی شاخه‌كانی سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه كه‌من و له چه‌ند كیلۆمه‌ترێك تێپه‌ڕ ناكات.
له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه، كه خاكه‌كه‌ی ڕه‌شه و پێش گه‌یشتنی كه‌شتی ئاسمانی (کاسینی) زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه ئه‌م زه‌وییانه ده‌ریای گه‌وره گه‌وره‌ن.
2- به‌رگه‌هه‌وای مانگی تایتن
به‌رگه‌هه‌وای ئه‌م هه‌ساره‌یه زۆر له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ده‌چێت له‌ڕووی بوونی هه‌ور و با و باران، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی جۆگه و ڕووبار و ده‌ریا و زه‌ریاكان، به‌ڵام پله‌ی گه‌رمی ئه‌م مانگه زۆر كه‌متره له پله‌ی گه‌رمی هه‌ساره‌ی زه‌وی، تا ئێستایش ته‌نها مانگی ده‌ستكردی كاسینی له‌م مانگه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه، بۆیه زۆر زانیاری له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه نییه.
بڕی ئه‌و گازه نایترۆجینه‌ی كه له به‌رگه هه‌وای ئه‌م مانگه‌دا هه‌یه له‌چاو ئه‌و هه‌ساره و مانگانه‌ی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه به‌رگه‌هه‌وایان هه‌یه، زۆرترین بڕه.
به‌هۆی ئه‌و پله گه‌رمییه نزمه‌ی كه ئه‌م مانگه هه‌یه‌تی، وایكردووه كه بوونی هه‌ڵمی ئاو له پێكهاته‌ی بهرگهههواكهیدا ئه‌سته‌م بێت و ئه‌م مانگه به‌هۆی چڕیی بهرگهههواكهیهوه ته‌نها 01%ی تیشكی خۆر ده‌گاته سه‌ر ڕووه‌كه‌ی، به‌مه‌ش ڕوویه‌كی تاریكی سارد له‌گه‌ڵ به‌رگه‌هه‌وایه‌كی زه‌رد له تایبهندمهندیهكانی ڕووی ئه‌م مانگه‌ن. به پێی ئه‌و لێكۆڵینهوانهیش كه ڕۆبۆتی (هۆیگهنز) له‌سه‌ر ڕووی مانگی تایتن كردووێتی، ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه باران ده‌بارێت، ئه‌ویش له دوای ته‌قینی بوركان و ده‌رچوونی گازه‌كان له چینه‌كانی ژێره‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌وه ، و كاتێك ئه‌و پێكهاتووهانهی ژێر خاكه‌كه‌ی دێنه به‌رگه‌هه‌وا ساردهكهیهوه ، خه‌ستده‌بنه‌وه و له شێوه‌ی باراندا دێنه‌وه سه‌ر ڕووی خاكی مانگه‌كه ، بۆ نموونه بارینی مادده‌ی میسان و بارینی وه‌رزی مادده‌ی هایدرۆكاربۆنیك.
یەکێک لە تایبەندمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی مانگی تایتن چری بەرگەهەواکەی و کەمی هێزی کێشکردنەکەیەتی کە بەمەش ڕەنگە تەنها بە دانانی باڵێکی دەستکرد و زیادکردنی چەند تایبەندمەندیەک بۆ جلەکان، مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت لە بەرگەهەواکەیدا بفڕێت.
گۆڕانی شێوە و وونبوونی وشکانیەکانی چواردەوری یەکێک لە دەریاکانی تایتن بەپێی کات. زاناکان وا لێکدەدەنەوە کە بەهۆی شەپۆل یاخود هەڵکشانی دەریاکانی سەر ڕووی مانگەکە ڕوویدابێت
گەیشتنی مرۆڤ بە مانگی تایتن
له دوای ساڵی 1979ی زایینی چه‌ند كه‌شتییه‌كی ئاسمانی سه‌ردانی ئه‌م مانگه‌ی كردووه وه‌ك كه‌شتییه‌كانی (پایهنیهر 11 - ڤۆیجێر 1 - ڤۆیجێر 2)، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه بده‌ن به‌هۆی چڕیی بهرگهههواكهیهوه.
كه‌شتی ئاسمانی كاسینی له 1/ته‌مووزی/2004دا چووه خولگهیهكهوه به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا بۆ لێكۆڵینه‌وه له مانگه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه و هه‌ساره‌ی زوحه‌ل، له دوای گه‌یشتنی له مانگی ته‌مووزدا توانی زانیارییه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زوحه‌ل كۆبكاته‌وه.
دواتر کاسینی ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كانی گۆڕی بۆ مانگی تایتن و به‌هۆی ڕوونی كامێرای ئه‌م مانگه ده‌ستكرده‌وه و به‌كارهێنانی چه‌ند تیشكێكی وه‌ك ژوور وه‌نه‌وشه‌ی چڕیی به‌رگه‌هه‌وای مانگه‌كه نه‌بووه كێشه و توانی وێنه‌یه‌كی ئاشكرا و كواڵتی به‌رزیی سه‌ر ڕووی مانگه‌كه بگرێت و هه‌موو زه‌ریا و وشكانی و شاخه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگه‌كه ده‌ركه‌وێت.
دوای ئه‌م وێنانه ڕاسته‌وخۆ به‌شێكی كه‌شتییه‌كه به ناوی (هۆیگهنز)، له 14 كانوونی دووه‌می 2005دا له مانگی ده‌ستكردی (كاسینی) جیابووه‌وه و له‌سه‌ر ڕووی مانگی تایتن نیشته‌وه و توانی بڕێكی ئێجگار زۆر له زانیاری له‌سه‌ر مانگه‌كه بنێرێته‌وه بۆ زه‌وی له‌گه‌ڵ ناردنەوەی وێنه‌یه‌كی سەر ڕووی مانگه‌كه بۆ یەکەمجار بۆ سەر ڕووی زەوی. وێنەکانی خوارەوە، لە کاتی نیشتنەوەیدا، لەلایەن ڕۆبۆتی هۆیگینز لەسەر ڕووی مانگی تایتن گیراوە.
هه‌ر له ساڵی 2006دا مانگی ده‌ستكردی كاسینی توانی ده‌ریایه‌ك له مادده‌ی میسان له‌سه‌ر ڕووی مانگه‌كه له نزیك به جه‌مسه‌ری باكووری مانگی تایتن بدۆزێته‌وه، كه دواتر ده‌ركه‌وت قه‌باره‌ی ئه‌و ده‌ریا یه‌كسانه به قه‌باره‌ی ده‌ریای قه‌زوین له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی . هه‌روه‌ها ئاژانسی ناسا ڕایگه‌یاندووه كه مانگی تایتن سه‌دان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی گازه سرووشتییه‌كان و گازی هایدرۆكاربۆنیەکانی لەسەرە کە ئەمەش سەرچاوەیەکی باشی سووتەمەنیە بۆ گەشتەکانی داهاتووی مرۆڤ بۆ سەر ڕووی مانگەکە.
تا ئێستا هه‌رچی زانیاری سه‌ر ئه‌م مانگه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌م ڕۆبۆته و مانگی ده‌ستكردی كاسینییهوه ده‌ستكه‌وتووه، وه‌ك بوونی مادده‌ی میسان له دۆخی شلی به شێوه‌ی ده‌ریا و بارینی باران و...هتد.
نیشتنەوەی ڕۆبۆتی هۆیگینز لەسەر ڕووی مانگی تایتن.