دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل و نۆیه‌م گه‌وره‌ترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره، له ساڵی 1672ی زایینی له لایه‌ن زانای به‌ناوبانگی ئیتاڵی (جیۆڤانی دۆمینیكۆ كاسینی)ه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
خولگە و شوێنی ڕەیا
ڕەیا 527,068كم له هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه دووره و به نزیكه‌ی 4.5 ڕۆژ جارێك به ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا ده‌سووڕێته‌وه، خێرایی سووڕانهوهكهی 8.48كم/چركه‌یه‌كدا و به هه‌مان ماوه‌یش به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه و به‌مه‌یش هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی زوحهلە.
فیزیا
((بەراوردی ڕەیا بەراورد بە هەسارەی زەوی و مانگی زەوی))
جوگرافیا و بەرزونزمی ڕەیا
تا گەیشتنی کەشتی ئاسمانیەکانی ڤۆیجەر 1 و 2 لە ساڵی 1980ی زاینی، ئەم مانگە لای زاناکان تەنها خاڵێکی ڕووناک بوو لە ئاسماندا. دوای گەشتنەوەی وێنەکانی ڤۆیجەر زاناکان سەر ڕووی ئەم مانگەیان بۆ دوو ناوچە دابەشکرد: یەکەمیان ناوچەیەک کە بە بەرزونزمی و پاشماوەیەکی زۆری نەیزەک جیادەکرێتەوە و فراوانی هەندێک لە چاڵەکان بۆ دەگاتە 40 کیلۆمەتر. دووەهەم ناوچەش کەوتووەتە جەمسەر و هەندێک ناوچەی کەمەرەیی مانگەکە و بەراورد بە ناوچەکانی تری مانگەکە بەرزونزمی کەمترە. بەگشتی مانگەکە لەزۆر تایبەندمەندیەوە نزیکە لە مانگی هەسارەی زەوی، بەهۆی نەبوونی جووڵەی تەکتۆنی و سەر ڕووی مانگەکە نوێ نەبووەتەوە و تەمەنی سەر ڕووی مانگەکە 4 ملیار ساڵە.
هەڵقەکانی ڕەیا
لە ساڵی 2008 زاناکان توانیان بەبەکارهێنانی مانگی دەستکردی کاسینی بەبەڵگەوە بوونی هەڵقە بەدەوری ڕەیادا بسەلمێنن. هەڵقەکە پێکهاتووە لە خەپلەیەک لە تۆز و بەردی بچووک کە بەدەوری مانگەکەدا دەسوڕێنەوە و ئەوەش یەکەمجار بوو کە هەڵقە بەدەوری مانگدا بدۆزرێتەوە.