ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری/ هۆبەی پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن لە زانکۆ/ دەستەکاندا بریتی دەبن لە:
1- ئاڕاستەکردنی هێڵە گشتییەکانی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی یەکەی بابەتەکانی خوێندن لەگەڵ ستانداردە جیهانیەکاندا.
2- پەیوەندیکردن لەگەڵ لیژنەی زانستی بەشە زانستییەکان و ڕێنوێنی کردنیان بۆ پیادەکردنی پلانەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بواری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکاندا.
3- هەڵسەنگاندن و پەسەندکردنی ئەو بابەتانەی گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت و زانکۆ و دەستەکاندا.
4- هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان بەهەمان شێوازی لیژنەی دڵنیایی جۆری دەبێت.