پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانCurriculum Development
زانکۆ / دەستەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووی پڕۆگرامی خوێندنەوە مێتۆدی فێرکردن پێویستی بە گۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە بۆ کەمکردنەوەی تەواوی کەلێن و بۆشاییەکانی ناو پڕۆسەی فێرکردن. ئەم پڕۆگرامە لە شێوازی ستاندەری ئەکادیمیدا دەبێ هاوتا بێت لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان کە بەجۆرێک توانستی زانستی فێرخوازان وەها باڵا بکات کە دوای دەرچونیان پەکیان نەکەوێت و بەشداری لە پێشخستنی ووڵات بکەن.
ئامانجی سەرەکی پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە پشت بەستن بە دەرخکردن کۆتای پێبێنێت و خۆفێرکردن و تێگەیشتن و رەخنەگرتن بچەسپێنێت.
بەرنامەی پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن بەشێکە لە دڵنیایی جۆری و جەخت لەسەر فێربونی زمانی دووەم دەکات، گەڕان بەدوای زانیاری و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە Critical thinking، و بۆ یەکەم جار دروشمی "لە فێرخوازێکی ناچالاک بۆ بیرکەرەوەیەکی رەخنەگر کاری بۆ دەکرێت From passive learners to critical thinkers."
دەسەڵاتی گۆڕانکاری لە پڕۆگرام
دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنی زانکۆ و دەستەکە کە لە بری کۆنگرە ئەرکی پەسەند کردنی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی پڕۆگرامی خوێندن لە ئەستۆ بگرێت.
گۆڕینی پرۆگرامی خویندن لە بەشە زانستیەکانەوە پێشنیاز دەکرێت ( باشترە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە هاوشێوەکان بکرێت بۆ سود وەرگرتن)
هەروەها بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی کۆلێژ و هۆبەی پەرەپیدانی پڕۆگرامەکان لە زانکۆ/ دەستەکان بۆ ئەوەی بە وردی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و دوا ڕەشنوسی ئامادە بکرێت، پاشان دەدریتە ئەنجومەنی زانکۆ/ دەستەکان بۆ پەسەندکردن، دواجار کۆپییەکی پڕۆگرامە نوێیە پەسەندکراوەکان دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا.