ڕێنمایی پێشکەشکردنی پڕۆگرام
سەرەتا :گشت گۆڕانکارییەکانی پرۆگرامی خوێندنی بەشەکان کە سەرەتا پێشنیار دەکرێت باشترە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە هاوشێوەکانی خودی بەشەکە بکرێت بۆ ئەوەی پرۆگرامێکی بێ کەمو کوڕی لەڕووی یەکە و بابەتانی خوێندنەوە پێشکەش بکرێت، چونکە بەشی وامان هەبووە کە سەرەتا کراوەتەوە خوێندن دەستی پێ نەکردووە و بەشەکە داوای گۆڕانکاری پرۆگرامیان کردووە .
رێگاکانی بەرزکردنەوەی پرۆگرام:
١- سەرەتا لە بەشەوە پێشنیار دەکرێت دواتر بۆ ئەنجومەنی کۆلێژ پاشان بەرزدەکرێتەوە بۆ ی.زانستی دواتر بۆ ب. دڵنیایی جۆری – هۆبەی پرۆگرامەکان.
٢- دوای پێداچونەوە و وردبینی کردن لەلایەن دڵنیایی جۆرییەوە، دواجار بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی زانکۆ بۆ پەسەندکردنی پرۆگرامەکە.
٣- دوای پەسەند کردن کۆپیەک دەنێردرێت بۆ وەزارەتی خوێنی باڵا.
چەند تێبینیەک لەسەر شێوازی پێشکەشکردنی پرۆگرامی بەشەکان:
١- سەرەتا دەبێت گشت بەراییەکان کە بەرزدەکرێنەوە بۆ ی. زانستی بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ بێت و مۆری زیندووی پێوەبیت.
٢- هەر پرۆگرامێک کە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت دەبێت پێش دەسپێکی ساڵی خوێندن بێت ئەگەر بڕیاربێت لە هەمان ساڵ بخوێندرێت.
٣- دەبێت پرۆگرامی پەسەندکراو لە لایەن لیژنەی زانستی بەشەوە پەسەند کرابێت، وە هەر گۆڕانکاریەک کرابێت لە بابەتەکان دەبێت لە ناو کۆنوسی لیژنەی زاستی بەش ئاماژە بە گۆڕانکارییەکان کرابێت.
٤- پێویستە بەشەکان پرۆگرامە کۆنەکە هاوپێچ بکەن لەگەڵ پرۆگرامە نوێیەکە. کاتی وا هەبووە پرۆگراممان بۆ هاتووە ئاماژەی بە پرۆگرامێک کردووە کە ئەم پرۆگرامە پێشتر پەسەند نەکراوە بۆیە دڵنیایی لە پەڕاوەکان بکەنەوە پێش ناردنیان.
٥- دەبێت لە ناو پرۆگرامی بەشەکان جەخت بکرێتەوە لە ژمارەی کرێدیتەکان کە ٤ ئاستمان هەیە:
١- ئاستی کورت مەودا، کە خوێندنی دبلۆمە ،کە ١٢٠ یەکەیە لە زانکۆ بوونی نییە.
٢- ئاستی یەکەم : کە بەکالۆریۆسە و پێک دێت لە ٢٤٠ یەکە. پێویستە لە ٢٤٠ یەکە زیاتر دانەندرێت لە پرۆگرامەکان.
٣- ئاستی دووەم : خوێندنی دبلۆمی باڵایە و لە ٦٠ یەکە پێک دێت. بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٤) وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم ڕێنماییەکان ڕوونکراوەتەوە و پێویستە لەکاتی گۆڕانکاری پرۆگرام ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە بکرێت.
٤- ئاستی دووەمی خوێندنی ماستەر، کە ئەویش لە ١٢٠ یەکە پێک دێت و بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٦) وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم ڕێنماییەکان ڕوونکراوەتەوە پێویستە لەکاتی گۆڕانکاری پرۆگرام ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە بکرێت.
٥- ئاستی سێیەم: خوێندنی دکتۆرایە و لە ١٨٠ یەکە پێک دێت بۆ هەر سێ ساڵەکە. ئەمەش بەشێوەیەک کە ٣٠ کرێدیت بۆ سیمستەری یەکەم ساڵی یەکەم تەرخانکراوە و ١٥٠ یەکەش بۆ تێزی دکتۆرا تەرخانکراوە. بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٧) وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم ڕێنماییەکان ڕوونکراوەتەوە و پێویستە لەکاتی گۆڕانکاری پرۆگرام ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە بکرێت.
٦- پێویستە ڕەچاوی ژمارەی کرێدیتەکان بکرێت کە لە پرۆگرامی بەشەکان نابێت ٣٠ کردێدیت زیاتر بێت بۆ هەر وەرزێک.
٧- هەر سیمستەرێک پێویستە لە ١٤ هەفتە کەمتر نەبێت.
٨- پێویستە بابەتە زانکۆیەکان لە بەشەکان بوونی هەبێت بەم شێوەی کە لە ڕینماییەکان هاتووە.