ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری (فیدباک، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ڕاگەیاندرا
ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری (فیدباک، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ڕاگەیاندرا
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ستافی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ڕادەگەیەندرێت و ئەنجامەکانیان بۆ ئیمەیڵەکانیان ڕەوانە دەکرێت و لەخوارەوە ئاماژە بەو بەشانە دەکرێت کە مامۆستاکانیان ئەنجامیان بۆ ڕەوانەکراوەتەوە
بۆ ئەو بەشانەی مامۆستاکانیان ئەنجامیان بۆ ڕەوانەکراوە، تکایە ئیمەیڵەکانتان بکەنەوە و لە ناویدا بڕوانامەیەک هاوپێچە بەشێوەی پی دی ئێف کە ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی تێدایە. هەروەک لە ئیمەیڵەکە ئاماژە بەماوەی گازندەگرتن کراوە کە تاوەکو ڕۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی ٧ی ٢٠٢٤ دەبێت تاوەکو کۆتایی دەوامی ئاسایی
لینکی فۆڕمی گازندەگرتن
https://forms.gle/XKY2Dw8qPzYuX3LF9
دوا ڕێکەوت بۆ گازندە ٢٨-٧-٢٠٢٤
بۆ دڵنیابوون لە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن، کرتە لێرە بکەن
تکایە گازندەکانتان تەنها لەڕێگەی فۆڕمەکەوە دەبێت، کە بۆ چوونە ناو فۆڕمەکە پێویستە ئیمەیڵی زانکۆ داخڵ بکەن ئینجا دەتوانن ناوەڕۆکەکەی ببینن و پڕی بکەنەوە.
هەروەها ئەگەر بەشەکەت لەخوارەوە لە لیستەکە هەیە و ئەنجامت پێ نەگەیشتبوو یان هەر گرفتێکی ترت هەبوو جگە لە گازندە، ئیمەیڵ بینێرە بۆ ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری
Qualityassurance@uor.edu.krd
.ستافمان تەنها وەڵامی ئیمەیڵ دەداتەوە لە کاتی دەوامی ئاسایی
لیستی ئەو بەشانەی مامۆستاکانیان ئەنجامیان بۆ نێردراوەتەوە
١-ئینگلیزی پەروەرردەی بنەڕەت
٢-کوردی پەروەرردەی بنەڕەت
٣-عەرەبی پەروەرردەی بنەڕەت
٤-کۆمپیوتەر
٥-بیرکاری
٦-باخچەی منداڵان
٧-فەلسەفە
٨-یاسا
٩-جوگرافیا
١٠-مێژوو
١١-بەڕێوەبردنی بیمە
١٢-بەڕێوەبردنی کار
١٣-پەرستاری
١٤-ئەندازیاری شارستانی
١٥-ئەندازیاری ئینفۆرماتیکس
١٦-بایۆلۆجی
١٧-کمیا
١٨-فیزیا
١٩-تاقیگەی پزیشکی
٢٠-باخداری
٢١-سامانی ئاژەڵ
٢٢-ئینگلیزی پەروەردە
٢٣-کوردی پەروەردە
٢٤-عەرەبی پەروەردە
٢٥-دەرونزانی پەروەردە
هۆکاری کەمبوونەوەی خاڵەکانی زانستخوازی بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەبینێتەوە
١- ڕێکەوتی چالاکییەکە نەکەوتبێتە نێوان ١٦-٦-٢٠٢٣ بۆ ١٥-٦-٢٠٢٤
٢- بەڵگەی چالاکییەکە ڕێکەوتی لەسەر نەبووبێت
٣- ئامادەبوون لە دوو چالاکی لە هەمان کات و ڕۆژدا
٤- دانانی چالاکی لە شوێنی هەڵە لەناو سیستەمدا
٥- نەبوونی لینکی بڵاوکراوە لەناو پڕۆفایلی مامۆستا لە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆری
٦- زنجیرە سیمینار بەبێ بوونی پشوو لە نێوانیاندا
٧- بڵاوکردنەوەی کتێب بەبێ بوونی بەڵگەی پاڵپشتی لیژنەی زانستی یان فەرمانی زانکۆیی
٨- خەراپی کواڵتی سکانی بەڵگەکان کە لە کاتی وردبینی نەدەتوادرا ڕێکەوت و ناوەڕۆکەکەی ببیندرێت
٩- نەبوونی هاوپێچی لیژنەکان لەگەڵ فەرمانە زانکۆیی و کارگێرییەکان
١٠- دانانی کارنامەی سیسمپۆزیەم و وێرکشۆپ وەکو بەڵگەی ئامادەبوون، کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت بەڵگەی ئامادەبوونی خۆی دابنێت نەوەکو کارنامە
١١- سیمیناری توێژینەوە پێویستە لە هەمان ساڵدا بێت، بەپێچەوانەوە وەکو سیمینارێکی ئاسایی ٣ خاڵی بۆ هەژمار کراوە
١٢- توێژینەوە هی مامۆستاکە خۆی نەبێت و سیمیناری لەسەر کردبێت
١٣- بڵاوکراوە و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی تەنها ٣ دانە هەژمار دەکرێت
١٤- قبوڵی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە هەژمار ناکرێت. پێویستە توێژینەوەکە بڵاوکرابێتەوە و لەم ساڵدا بووبێت و لینکێکی لەگەڵ داندرابێت
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری