ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری (فیدباک، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ڕاگەیاندرا
ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری (فیدباک، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ڕاگەیاندرا
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ستافی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ڕاگەیاندراوە و ئەنجامەکانیان بۆ ئیمەیڵەکانیان ڕەوانە کراوە
تکایە ئیمەیڵەکانتان بکەنەوە و لە ناویدا بڕوانامەیەک هاوپێچە بەشێوەی پی دی ئێف کە ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی تێدایە. هەروەک لە ئیمەیڵەکە ئاماژە بەماوەی گازندەگرتن کراوە کە تاوەکو ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی ١٤ی ٧ی ٢٠٢٥ دەبێت تاوەکو کۆتایی دەوامی ئاسایی
لینکی فۆڕمی گازندەگرتن
https://forms.gle/ynBooTkBoKsLDRS88
دوا ڕێکەوت بۆ گازندە ١٤-٧-٢٠٢٥
بۆ دڵنیابوون لە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن، کرتە لێرە بکەن
تکایە گازندەکانتان تەنها لەڕێگەی فۆڕمەکەوە دەبێت، کە بۆ چوونە ناو فۆڕمەکە پێویستە ئیمەیڵی زانکۆ داخڵ بکەن ئینجا دەتوانن ناوەڕۆکەکەی ببینن و پڕی بکەنەوە.
تکایە هەر پرسیار و گرفتێکت هەبوو، ئیمەیڵ بینێرە بۆ ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری
Qualityassurance@uor.edu.krd
تێبینی:ستافمان تەنها وەڵامی ئیمەیڵ دەداتەوە لە کاتی دەوامی ئاسایی
هۆکاری کەمبوونەوەی خاڵەکانی زانستخوازی بەردەوام بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەبینێتەوە
١- ڕێکەوتی چالاکییەکە نەکەوتبێتە نێوان ١٦-٦-٢٠٢٤ بۆ ١٥-٦-٢٠٢٥
٢- بەڵگەی چالاکییەکە ڕێکەوتی لەسەر نەبووبێت
٣- ئامادەبوون لە دوو چالاکی لە هەمان کات و ڕۆژدا
٤- دانانی چالاکی لە شوێنی هەڵە لەناو سیستەمدا
٥- نەبوونی لینکی بڵاوکراوە لەناو پڕۆفایلی مامۆستا لە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆری
٦- زنجیرە سیمینار بەبێ بوونی پشوو لە نێوانیاندا
٧- بڵاوکردنەوەی کتێب بەبێ بوونی بەڵگەی پاڵپشتی لیژنەی زانستی یان فەرمانی زانکۆیی
٨- خەراپی کواڵتی سکانی بەڵگەکان کە لە کاتی وردبینی نەدەتوادرا ڕێکەوت و ناوەڕۆکەکەی ببیندرێت
٩- نەبوونی هاوپێچی لیژنەکان لەگەڵ فەرمانە زانکۆیی و کارگێرییەکان
١٠- دانانی کارنامەی سیسمپۆزیەم و وێرکشۆپ وەکو بەڵگەی ئامادەبوون، کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت بەڵگەی ئامادەبوونی خۆی دابنێت نەوەکو کارنامە
١١- سیمیناری توێژینەوە پێویستە لە هەمان ساڵدا بێت، بەپێچەوانەوە وەکو سیمینارێکی ئاسایی ٣ خاڵی بۆ هەژمار کراوە
١٢- توێژینەوە هی مامۆستاکە خۆی نەبێت و سیمیناری لەسەر کردبێت
١٣- بڵاوکراوە و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی تەنها ٣ دانە هەژمار دەکرێت
١٤- قبوڵی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە هەژمار ناکرێت. پێویستە توێژینەوەکە بڵاوکرابێتەوە و لەم ساڵدا بووبێت و لینکێکی لەگەڵ داندرابێت
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری