سیستەمی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کرایەوە
سیستەمی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ستافی ئەکادیمی زانکۆمان ئاگاداردەکاتەوە کە سیستەمی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی نوێی ئەکادیمی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ئێستادا کراوەتەوە و دەتوانن کار و چالاکییەکانتان زیادبکەن بۆ ناو سیستەمەکە، کە هەر چالاکییەک دەگرێتەوە لە ١٦ی ٦ی ٢٠٢٥ تاوەکو ١٥ی ٦ی ٢٠٢٦. بۆیە لەناو سیستەمەکە لە پڕۆفایلی تایبەتی خۆتان ڕێکەوتەکە نوێ بکەنەوە و بیکەن بە ١٦ی ٦ی ٢٠٢٥ بۆ ١٥ی ٦ی ٢٠٢٦. لە خوارەوە لینکی فێرکاری هەیە بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی.
بەستەری ماڵپەڕی دڵنیایی جۆری کە بە کرتە کردن لە دوگمەی زانستخوازی بەردەوام لە ماڵپەڕەکە دەچیتە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆریەوە:
لێرەوە ڕێبەری بەکارهێنانی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری بەدەست بێنە
https://qad.uor.edu.krd/announcements/QAGuide2024
ڤیدیۆ فێرکارییەکان
https://qad.uor.edu.krd/Qadprocess/academicdevelopment/tutorials
لە ئەگەری بوونی هەر پرسیار و گرفتێک تکایە پەیوەندی بە ئیمەیڵی qualityassurance@uor.edu.krd بکەن.