ئەنجامی گازندەی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ساڵی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ڕاگەیاندرا
ئەنجامی گازندەی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ساڵی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ڕاگەیاندرا
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ستافی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە لە ئێستادا ئەنجامی گازندەی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ڕاگەیاندراوە. لە ئەگەری بوون و نەبوونی گۆڕانکاری، ئەنجامی گازندەکە بۆ ئیمەیڵەکانیان ڕەوانە دەکرێت و لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ئەنجامەکانیان پێ دەگات.
هۆکاری کەمبوونەوەی خاڵەکانی زانستخوازی بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەبینێتەوە
١- ڕێکەوتی چالاکییەکە نەکەوتبێتە نێوان ١٦-٦-٢٠٢٣ بۆ ١٥-٦-٢٠٢٤
٢- بەڵگەی چالاکییەکە ڕێکەوتی لەسەر نەبووبێت
٣- ئامادەبوون لە دوو چالاکی لە هەمان کات و ڕۆژدا
٤- دانانی چالاکی لە شوێنی هەڵە لەناو سیستەمدا
٥- نەبوونی لینکی بڵاوکراوە لەناو پڕۆفایلی مامۆستا لە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆری
٦- زنجیرە سیمینار بەبێ بوونی پشوو لە نێوانیاندا
٧- بڵاوکردنەوەی کتێب بەبێ بوونی بەڵگەی پاڵپشتی لیژنەی زانستی یان فەرمانی زانکۆیی
٨- خەراپی کواڵتی سکانی بەڵگەکان کە لە کاتی وردبینی نەدەتوادرا ڕێکەوت و ناوەڕۆکەکەی ببیندرێت
٩- نەبوونی هاوپێچی لیژنەکان لەگەڵ فەرمانە زانکۆیی و کارگێرییەکان
١٠- دانانی کارنامەی سیسمپۆزیەم و وێرکشۆپ وەکو بەڵگەی ئامادەبوون، کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت بەڵگەی ئامادەبوونی خۆی دابنێت نەوەکو کارنامە
١١- سیمیناری توێژینەوە پێویستە لە هەمان ساڵدا بێت، بەپێچەوانەوە وەکو سیمینارێکی ئاسایی ٣ خاڵی بۆ هەژمار کراوە
١٢- توێژینەوە هی مامۆستاکە خۆی نەبێت و سیمیناری لەسەر کردبێت
١٣- بڵاوکراوە و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی تەنها ٣ دانە هەژمار دەکرێت
١٤- قبوڵی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە هەژمار ناکرێت. پێویستە توێژینەوەکە بڵاوکرابێتەوە و لەم ساڵدا بووبێت و لینکێکی لەگەڵ داندرابێت
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری