فۆرم و ڕینمایی پێویست بۆ مامەڵەکان
بەشی سەرجاوەکانی ئاو هەڵدەستێت بە کردنەوەی دەرگای خوێندن بۆ خوازیارانی دبلۆمی باڵاو ماستەر و دکتۆرا لە ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ، هەر کەسێک خوازیاری بەشداریکردنی تاقیکردنەوەی توانستی زانستیە بۆ وەرگریران ئەوە ئەم بابەتانەی خوارەوە داواکراوە بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی.
PhD exam
1. Concrete technology
2. Engineering materials
3. Advanced concrete technology
4. Advanced material technology
General exam subjects for High Diploma, Master and PhD:
1. Engineering Analysis
2. Engineering management
3. Estimation
4. Building Construction
5. Soil mechanics
6. Fluid mechanics
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربوان
Structure
Master exam
1. Engineering Mechanics
2. Strength of Materials
3. Structure Analysis
4. R.C Design
Highway Engineering
Master exam
1. Traffic Engineering
2. Highway Engineering
3. Surveying
4. Statistics
Material Engineering
Master exam
1. Concrete technology
2. Building materials
ئەمرۆ ٣ شەممە ١٢-١١-٢٠١٩ لەچوارچێوەی هەمەئاهەنگی وچالاکی یە هاوبەشەکانی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلیمانی وبەریوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی،بە ئامادەبوونی عەقید "ئاسۆ حسن احمد " لێپرسراوی بەشی كاروباری سنوورەكان ،سیمینارێك بەناونیشانی " ناسینی خۆمان وکەسانی دەوروبەر لەجیهانی ئەمرؤو سبەینێ " لەلایەن مامۆستای کۆلیجی ئەندازیاری " برهان محمد شریف "بۆ ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو پێش کەشکرا
ڕۆژی ٥ شەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لەچوارچێوەی هەمەئاهەنگی وچالاکی یە هاوبەشەکانی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلیمانی وبەریوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی،بە ئامادەبوونی عميدى مافناس "فريدون عومر احمد " سیمینارێك بەناونیشانی "کاریگەری ودەرەنجامەکانی سیستەمی گواستنەوە لەوولاتانی یەکیتی ئەوروپا" لەلایەن مامۆستای کۆلیجی ئەندازیاری " برهان محمد شریف "پێش کەشکرا،شایەنی باسە ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەریوبەرایەتی ناوبراو ئامادەبوون
A seminar has been presented by Mr. Burhan Sharif at G.D. of Traffic of Sulaimani under the supervision of Engineering Consultation Bureau. the following link contains more details.
بە پێی ڕیزبەندی گوگڵ سکۆلەر بۆ مامۆستاکانی ئەندازیاری شارستانی ، بەڕێز (شکر قرنی عزیز) توانیویەتی ١٠١٥ سایتەیشن بۆ بڵاوکراوەکانی بەدەستبهێنێت و لە پلەی یەکەم بێت، هەروەها بەڕێز (احمد صالح محمد) بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی ٥٥٣ سایتەیشنی بۆ کراوە و لە پلەی دوەمی مامۆستاکانی کوردستان دێت. لە خوارەوە ئەدرێسی گوگڵ سکۆلەری مامۆستای کۆلێجەکەمان (د.احمد صالح محمد) دادەنێین و پیرۆزبایی خۆمانی ئاڕاستە دەکەین.
لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلێجی ئەندازیاری هەڵدەستێت بە سازدانی ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (پرۆسەکانی دڵنیایی جۆری لە کۆلێجی ئەندازیاری) لە رۆژی یەک شەممە، بەرواری ٢٢/٩/٢٠١٩ کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی کە چەن تەوەرێک لە خۆ دەگرێت
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆلێژی ئەندازیاری وە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوونی خوێندکارانی ئازیز بە بواری پراکتیکی. کۆلێژی ئەندازیاری هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی پراکتیکی لەسەر (کلاسیک کۆنترۆڵ) کە لە لایەن چەند ئەندازیار و خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کارەبا ئەنجام دەدرێت،خولەکە لە بەشی کارەبا ڕۆژانە لە کاتژمێر (۱۰بۆ۱۲) دەوترێتەوە. لە بەرواری ۸/۳ دەستپێدەکات بۆ۸/۱۱ کە تایبەتە بە خوێندکارانی بەشی کارەبا،
بابەتەکانی خولەکە :
ناساندن
classic control پارچەکانی
classic control چۆنیەتی دیزاین کردنی بۆردی
classic control پێ ناساندنی باشترین هێڵکاری
(sensors) هەستەوەرەکان
(timers) کات ژمێرەکان
جۆرەکانی مۆتۆر
رێگاکانی کۆنترۆڵ کردنی مۆتۆر
هەندێک پڕۆژە
خولەکە بێبەرامبەرە وە لە کۆتای خولەکە بڕوانامە بە سەر بەژداربوان دەبەش دەکرێت.
بۆ بەژداری کردن ناوی سیانی بنێرن زۆ ئەم ئیمەیڵە
zanyartalib40@gmail.com
كۆلێجی ئەندازيارى زانكۆى سلێمانى بە سێ توێژينەوە بە شدارى كرد لە پێنجەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانستى ئەندازيارى كە لە لايەن (زانكۆى تيشك و زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر) ەوە ساز درابوو لە ژێر ناونيشانى
5th International Engineering Conference
:لە کۆنفرانسەکەدا، مامۆستايەكى كۆلێجى ئەندازيارى و دوو خوێندكارى ماستەر بە توێژینەوە بەشداريان كرد بەم شێوازەى خوارەوە
د. يونس مصطفى على : مامۆستا لە كۆلێجى ئەندازيارى بەشى شارستانى زانكۆى سلێمانى بە توێژينەوەى
Evaluation of Empirical Equations to Estimate the Mechanical Properties of Sedimentary Rocks using Ultrasonic Pulse Velocity (UPV)
ديارى عبدالرحمن محمد : خوێندكارى ماستەر بەشى شارستانى زانكۆى سليَمانى بە توێژينەوەى
Tensile Strength Modeling of Limestone Rocks in Sulaymaniyah City -Iraq Using Simple tests
پەيجۆر على شەونم: خوێندكارى ماستەر بەشى شارستانى زانكۆى سلێمانى بە توێژينەوەى
Delay in Construction Projects Due to Lack of Procurement in Sulaimani
ئەنجامدرا IEEE Iraq section شايەنى باسە ئەم كۆنفرانسە بەسپۆنسەرى
کۆلێجی ئەندازیاری بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئیکۆسیڵ خولێکی فێربوونی بەرنامە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەریان کردەوە بۆ فەرمانبەرانی کۆلێجی ئەندازیاری و تێیدا ٢٥ فەرمانبەر بەژدارن. زۆر سوپاسی ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری د.سیروان خورشید و بەڕێوبەری کۆمپانیای ئیکۆسیڵ ئەندازیار هاوڕاز محمد دەکەین بە ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلێجی ئەندازیارییە.
ئهمڕۆ (21-05-2019) به سهرۆكایهتی ڕاگری كۆلێجی ئهندازیاری كۆبونهوهیهكی هاوبهشی زانكۆی سلێمانی وههریهك له بهڕێوبهرانی سیتی لابی سلێمانی و بهڕێوبهرایهتی شوێنهواری سلێمانی و كۆمپانیای ڤیو پایهنیر ئهنجامدرا كه جهخت له پێویستی پرۆژهكانی سیتی لاب كرایهوه بۆ خزمهتی شاری سلێمانیو به تایبهتیش پرۆژهی دۆكیومێنتی خانوهكۆنهكانی سلێمانی كه زۆرێك له قۆناغهكانی بهسهركهوتویی تهواو كردووه و له بهروپێشچونێكی بهردهوامدایه.
کۆلێجی ئەندازیاری بەشی کارەبا هەستا بە سازدانی ۆرکشۆپێکی زانستی لە بواری وزە نوییەکان بە ناونیشانی (وزە نوییەکان و ئەنجامدانی لە هەرێمی کوردوستان) لە رۆژانی ١٠/٤ تا ١١/٤. بەرێوبەری پلان ولێکۆلینەوە لە وەزارەتی کارەبا (م. یاسین حسن کریم) سیمینارێکی پێشکەشکرد لەسەر سیستیمی وزەی ئیستا لە هەرێمی کوردوستان وکیشە وگرڤتەکانی سیستیمەکە. هەروەها لە لایەن مامۆستایانی کۆلێج پێنج سیمیناریان پێشکەشکرد لە ۆۆرکشوپەکە لەسەر چەند جۆرێکی جێوازی وزە نوویەکان وەک هایدروپلانت و وزەی خۆر و وزەی گەرمی ژێر زەمینی و وزەی باێۆماس ووزەی با. و دوو سیمینار پێشکەشکرا لەسەر چۆنێتی پاشەکەوت کردنی وزە بە شیوازێکی ئیلیکترۆنی. لە کۆتایی ۆۆرکشوپەکە بروانامەی بەشداربوون دابەشکرا بەسەر پێشکەشکارەکاند
ڕێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ بە هاوبەشی لهگهڵ كۆلێژی ئەندازیاری کارەبای زانکۆی سلێمانی ههڵدهستێت به ئهنجامدانی (گەورەترین فیستیڤاڵی تەکنەلۆجی لە زانکۆی سلێمانی)، لە بینای کۆلێجی ئەندازیاری بە بەشداری زۆرێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان، فیستیڤاڵەکە هەردوو بەشی هاردوێر و سۆفتوێر لەخۆ دەگرێت و خەڵات دابەش دەکرێت بەسەر براوەکاندا.
بۆ بەشداری کردن بە پڕۆژەکانتان فۆرمی خوارەوە پڕبکەنەوە:
https://forms.gle/Kgdo79gvCQHZFvpo6
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە ۲٠/٤/۲٠۱۹
بەسپۆنسەری میدیایی (دەزگای میدیایی کوردسات)
بە سپۆنسەری سەرەکی (زێتا) و بە سپۆنسەری (ماد بۆ چاپکردن) و (ئیندیگۆ بۆ بڵاوکردنەوە).
بەروار: ٢٩/٤/٢٠١٩
کاتژمێر : ١٠:٠٠ بەیانی بۆ ٤:٠٠ ئێوارە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١/٢/٢٠١٩ کۆتایی هێنرا بە ۆرکشۆپی " بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و کێشە پێشبینیکراوەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق" وۆرکشۆپەکە لە لایەن پڕۆژەی حوکمڕانی بۆ کارامەیی و بەرپرسیاریەتی لە عێراق بەپاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمەریکی بۆپەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەهەمامەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاوەڕۆی هەرێم سازکرابوو
لەڕۆژی دووەمدا بەڕێز د.کاوە زیدان بابەتێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی
Evaluation of water quality & quantity for Tanjaro basin in Sulaimania Iraq
کە تێیدا تیشکی خستە سەر پڕۆپۆزەڵێکی بەشی ئاودێری بۆ لێکۆڵینەوەی ورد و بەردەوام لەسەر پیسببوونی ئاوی تانجەڕۆ و کاریگەری لەسەر ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان و پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی و کاریگەری لەسەر بەروبوومی کشتوکاڵی ناوچەکە بەمەبەستی دروستکردنی داتابەیسێکی ورد لەسەر کێشەکەو پێشکەشکردنی هەڵسەنگاندنی زانستیانە
لەکۆتایی ۆرکشۆپەکەدا پسپۆڕان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی گەشتن بەچەند پێشنیارو ڕاسپاردەیەک کە بڕیارە لە داهاتوودا کاری لەسەر بکرێت
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠/٢/٢٠١٩ دەستەیەک لەپسپۆڕانی کۆلێژی ئەندازیاری بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپێکی دووڕۆژە لەسەر " بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و کێشە پێشبینیکراوەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق"
وۆرکشۆپەکە لە لایەن پڕۆژەی حوکمڕانی بۆ کارامەیی و بەرپرسیاریەتی لە عێراق بەپاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمەریکی بۆپەرەپێدانی نێودەوڵەتی , بەهەمامەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاوەڕۆی هەرێم سازکراوە
لە کۆلێژی ئەندازیاری- بەشی ئاودێری بەڕێزان :
سەرۆکی بەشی ئاودێری د. هەڤین محمد
د. کاوە زیدان و د. نەوبەهار فەرەج و م. کاروان احمد بەشداربوون
لە بەشی شارستانی بەڕێز د. یاسین محمد بەشداربوو.
شایانی باسە ئەمڕۆ وەک یەکەم ڕۆژی وۆرکشۆپەکە بەڕیز د.یاسین بەپێشکەشکردنی بابەتی
Disinfection Byproducts in Water Treatment Process
وە بەڕێز م. کاروان بەپێشکەشکردنی بابەتی
Transition Water Supply Systems from Intermittent to Continuous Systems
بەشداربوون
ڕۆژی یەکشەممە 3/2/2019 بەڕێز د.کاوە زیدان مامۆستای بەشەکەمان بەشداری کرد لە کۆبونەوەی بۆردی راوێژکاری بەنداوی دەربەندیخان
بۆردەکە لەمامۆستایانی کۆلیژی ئەندازیاری و کۆلیژی زانست و بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەڕێز كاك رحمان خانی وکاک سالار پێک هاتبوو
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی دواترین راپۆرتی پشکنینی جیۆفیزیایی بۆ بەنداوی دەربەندیخان.
دروستکردنی مۆدێلێک بۆ رێکخستنی هێڵی پاسەکانی ناو شاری سلێمانی و رێکخستنی ژمارە و کاتی دەرچوون و گەرانەوەی پاسەکان و بەیەکەوە بەستنەوەی هێڵهكان
یەکێکە لە پرۆژە نوێیەکانی سیتی لابی سلێمانی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستیمان بە چەند ئەندازیارێک و خوێندكارێكی خۆبهخش هەیە لە بوارەکانی ئەندازیاری شارستانی، ئاودێری و پلان سازی بۆ کۆکردنەوەی داتای پێویست بۆ پرۆژەکە .
هەربۆیە داواکارین لەو ئەندازیارە بەرێزانەی خوازیاری بەشداربوونی ئەم پرۆژەیەیان هەیە ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە رێگەی ئەم لینکەی لای خوارەوە:
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٩/١/١٤، کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی كۆلێجی ئەندازیاری بە ھەماھەنگی لەگەڵ (هيئة البحث والتطوير الصناعي العراقي) ھەڵدەسێت بە سازدانی وۆركشۆپێك لەسەر نانۆتکنۆلۆجی