ANNOUNCEMENTS

For Postgraduate News and Announcements, click HERE

لە کۆلێجی ئەندازیاری / بەشی سەرچاوەکانی ئاو، وۆركشۆپێك بەڕێوە دەچێت تایبەت بە خوێندکاران

posted Oct 17, 2022

بەشی سەرچاوەکانی ئاو لە زانکۆی سلێمانی هەڵدەستێ بە ئەنجام دانی وۆرک شۆپێک بۆ خوێندکاران لەژێر ناونیشانی ( ژینگەی زانکۆیی لەنێوان دەروونێکی ئارام و داهاتوویەکی پرشنگدار) بەم جۆرەیەی لای خوارەوە

قۆناغی چوارەم / / بەشی سەرچاوەکانی ئاو، ڕۆژی ٤شەممە بەرواری ٢٦-١٠-٢٠٢٢ کاتژمێر ١٥:١٠-١٢:١٥

قۆناغی سێهەم / بەشی سەرچاوەکانی ئاو، ڕۆژی ٥شەممە بەرواری ٢٧-١٠-٢٠٢٢ کاتژمێر١٥:١٠-١٢:١٥

:تەوەرەسەرەکییەکان بریتین لە

سێ کوچکەی خوێندن" فێربوون، چێژ وڕێز"

ژینگەی زانکۆو هاندان وبایەخدانی زیاتر بەخوێندن وگرێدانی پسپۆری بەش بە بازاڕی کار

ناساندنی ئەرک وئامانجەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی ودەروونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی

بوونمان لەپڕۆژەکانی ئێستاوداهاتوو

بەشداری خوێندکاران بەپڕۆژەو چالاکییە جۆراوجۆرەکان لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆی سلێمانی

ئێمەوئەرکەکانمان


تێبینی: ئامادەبوون تەنها بۆ خوێندکارانی ئەو دوو قۆناغەی سەرەوەیە

لە کۆلێجی ئەندازیاری / بەشی تەلارسازی وۆركشۆپێك بەڕێوە دەچێت لە ژێرناونیشانی

(New Approaches for Architecture Design Process and Methods)

posted Mar 27, 2022

بەشی تەلارسازی زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی هەردوو بەشی تەلارسازی زانکۆکانی (تیشکی نێودەوڵەتی و جیهانی سلێمانی) هەڵدەستێ بە ئەنجام دانی وۆرک شۆپێکی زانستی لەژێر ناونیشانی

( New Approaches for Architecture Design Process and Methods )

ئەجێندای ئەم وۆرک شۆپە هاوبەشە زانستیە بریتییە لە بەشداری کردنی چەند مامۆستیەکی پسپۆر لە هەرسێ زانکۆی ناوبراو بە چەند سیمینارێکی زانستی لەبوارەکانی

(Architecture design Methods) و (Architectural Design Process)

و هەروەها بەشداربوون و ئامادەبوونی مامۆستیان و خوێندکارانی تەلارسازی هەر سێ زانکۆی ناوبراوان

ئامانج لەم وۆرک شۆپە بریتییە لە ئاڵ وگۆڕی زانیاری تەلارسازی و ئاشنا بوون و فراوان کردنی ژێرخانی زانیاری خوێندکارانی تەلارسازی لە سەرجەم زانکۆکان لە بواری پڕۆسەی دیزاینی تەلارسازی هاوچەرخ


ئەم وۆرک شۆپە ڕۆژی چوارشەممە

٣٠/٣/٢٠٢٢

لە بەشی تەلارسازی / کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت

لە زانكۆی سلێمانی وۆركشۆپێك لە ژێرناونیشانی (كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەواو لەسەر سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوە دەچێت.

posted Feb 10, 2022

لە زانكۆی سلێمانی وۆركشۆپێك لە ژێرناونیشانی (كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەواو لەسەر سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوە دەچێت.

لە رۆژی 24 ی شوباتی 2022 لە زانكۆی سلێمانی وۆركشۆپێك لە ژێرناونیشانی (كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەواو لەسەر سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوە دەچێت.

https://univsul.edu.iq/en/news/2422/34

گشتاندن

posted Dec 10, 2021

ئاگاداری

posted Oct 20, 2021

ئاگاداری

posted Aug 24, 2021

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی شارستانی

posted Dec 09, 2020

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەک و دووی سەرجەم بەشەکانی کۆلێجمان

posted Nov 28, 2020

اگاداری خوێندکارانی قۆناغی یەک و دووی سەرجەم بەشەکانی کۆلێجمان دەکەین کە لە سبەینێوە ساڵی خوێندنی زانکۆیی ٢٠٢٠-٢٠٢١ یان دەست پێدەکات بە پێی پێواژووی بۆلۆنیا. خوێندنەکە بۆ ماوەی مانگێک بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت و پاشان بڕیار لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی دەدرێت بەپێی ئامارەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆمان.

تێبینی :

- سەبارەت بە خوێندکارانی قۆناغی دوو، پێویستە سەردانی گوگڵ کلاسروومەکانیان بکەن کە بۆ سەرجەم وانەکانیان دروست کراوە تاکو هیچ وانەیەکتان لێبەفیڕۆ نەڕوات.

- سەبارەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەک، بەزووترین کات ئیمەیڵی زانکۆییان بۆ دروست دەکرێت تاکو بتوانن جۆینتی گوگڵ کلاسروومەکانیان بن.

ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری

پێداویستیەکانی تۆمارکردن بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی قۆناغی یەکەم

posted Nov 03, 2020

ئاگاداری سەبارەت بە سڕینەوە (Delete) ی ئیمەیڵی زانکۆ، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە ساڵی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) زانکۆیی سلێمانیان تەواو کردووە

posted Nov 02, 2020

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی- بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری-ەوە بۆ سەرجەم خوێندکارانی دوا قۆناغەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) کە زانکۆی سلێمانیان تەواو کردووە و دەرچوون.

پێویستە تەواوی (ئیمەیڵ و هەروەها فایلەکانیان لە گوگڵ درایڤ) کە لە ئەکاونتی زانکۆیان خەزنە، لە داهاتوو کاریان پێیەتی، ئاگادارتان دەکەین کە بە زووترین کات بیگوازنەوە بۆ ئیمەیڵێکی تر یان داونلۆدی بکەن.


دوا مۆڵەت بۆ گواستنەوەی زانیاری و دەیتاکانتان تا ( ٢٩ - ١١- ٢٠٢٠) کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەڕۆ. چونکە دوای ئەو ڕێکەوتە ئیمەیڵەکان دەسڕدرێنەوە.

وەرگیراوانی خوێندنی باڵا بە پێی هەمواری رێنماییەکان، ئەنجامدەرانی تاقیکردنەوەی زارەکی (ماستەر)

posted Oct 25, 2020

وەرگیراوانی خوێندنی باڵا بە پێی هەمواری رێنماییەکان

posted Oct 19, 2020

ئەنجامی بەرايی و فۆڕمی سکاڵای خوێندنی باڵا

posted Oct 11, 2020

ناوى وەرگیراوانى خوێندنى باڵاى/ دکتۆرا ، ماستەر، دبلۆم، کە بە پێى پلان وەرگیراون بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠)

posted Oct 08, 2020

ئاگاداری

posted Sep 19, 2020

تاقیکردنەوەی خوازیارانی خوێندنی باڵا لە کۆلێجی ئەندازیاری بەم شێوازەی خوارەوە ئەبێت: 

١. خوازیارانی دکتۆرا لە رۆژی دووشەممە ٢١/٩/٢٠٢٠ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ. 

٢ . خوازیارانی ماستەر لە رۆژی سێشەممە ٢٢/٩/٢٠٢٠ ، کاتژمێر ١٠ی بەیانی. 

تێبینی: تاقیکرنەوەکان لە هۆڵەکانی کۆلێجی ئەندازیاری - زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێن.


هۆبەی خوێندنی باڵا - کۆلیجی ئەندازیاری


ڕاگەیاندن

posted Sep 03, 2020

داوا لە هەموو ئەو خوازیارانەی خوێندنی باڵا لە کۆلیجی ئەندازیاری ئەکەین، کە ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ژمارەکانی( ١ی ٢٠٢٠، ٢ی٢٠٢٠ ، ٣ی٢٠٢٠) دەیانگرێتەوە، بە زووترین کات سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجی ئەندازیاری بکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و بەڵێننامەی یاسایی بە پێی رێنماییەکان.


هۆبەی خوێندنی باڵا - کۆلیجی ئەندازیاری

لینکی رێنماییەکان:

https://drive.google.com/file/d/1wxwh-kV9E5sAgU7km0f7be6TjHEOVj3C/view

https://drive.google.com/file/d/1nqA-ixu6mnmvhNnT-FtGcvHuIkfwi_Qi/view

https://drive.google.com/file/d/1UlQqQqTU7G5Fun1Ttj5OW5CpLYQ5RcA8/view


بانگەواز بۆ خوێندنی دکتۆرا

posted Feb 01, 2020

ئاماژە بە رەزامەندی زانکۆی سلێمانی ژمارە (٣/٥/١١٥٠٨) لە رێکەوتی (١٧/٩/٢٠١٩) و رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە (٢٤٠٧) لە رێکەوتی (٧/٢/٢٠١٨) بۆ کردنەوەی خوێندنی دکتۆرا بە سیستمی سپلیت سایت لە بەشی ئەندازیاری کارەبای کۆلێجى ئەندازیارى لە زانکۆى سلێمانى بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ زانکۆی کالسرووی ئەڵمانی، ئاگادارى هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر کە خوازیارن بۆ پێشکەش کردن بۆ خوێندنى باڵاى دکتۆرا بە سیستمی سپلیت سایت لە بواری ئەندازیاری (Power Engineering)، با سەردانى بەشی کارەبا بکەن لە کۆلێجى ئەندازیارى بە مەبەستى وەرگرتنى فۆرم و مەرجەکانى پێشکەش کردن.

دوا کات بۆ گەڕاندنەوەى فۆرمی پێشکەکش کردن کۆتا دەوامى فەرمى لە ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ٢٣/٠٢/٢٠٢٠.

تێبینی:

١: ناونیشانی پرۆپۆزەڵی دکتۆراکە بەم شێوەیە:

Reliability Analysis with Integration of Distribution Generators with Kurdistan Region Power System

٢: پێویستە خوازیار پسپۆری بروانامەی بەکالوریوسی لە بواری کارەبا یان ئەندازیاری پاوەر بێت و ماستەرەکەی لە بواری ئەندازیاری پاوەر بێت.

٣: بەشێک لە پرۆژەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێ لەسەر ئەرکی خوازیار خۆی.

٤: لە پاش وەرگرتنی خوازیار، خوێندکار دەبێت بەڵێن نامە پڕ بکاتەوە کە سەرجەم مەسرەفی مانەوەی خۆی لە ئەڵمانیاو هاتوو چۆی سەرپەرشتیارەکان و هەر تێچوویەک کە زانکۆی کالسرۆی ئەڵمانی داوای بکات لەسەر ئەستووی خۆی دەبێت و هیچ مەسرەفێکی ئەم خوێندنە ناکەوێتە سەر زانکۆی سلێمانی بەڵکو دەکەوێتە سەر ئەستووی خوێندکارەکە خۆی.

کۆلێژی ئەندازیاری هەلدەستێت بە ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک لەسەر( Pile Foundation design and application ) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢/٢/٢٠٢٠ کاتژمێر ٢-٤ ئێوارە. هاتنتان مایەی خۆشحاڵیمانە.

posted Jan 30, 2020

كۆلێجى ئەندازيارى وۆرکشۆپێک ڕێك دەخات

posted Jan 14, 2020

دوا بە دوای کۆبوونەوەی کۆلیژی ئەندازیاری و بە ئامادە بوونی (د.سیروان خورشید) ڕاگری کۆلێج و(د.چرۆ حیدر) یاریدەری ڕاگر، بڕیاڕ درا ڕۆژی 2/2/2020 وۆرکشۆپێک ئەنجام بدرێت لەسەر

Pile foundation design and applications


وۆرکشۆپەکه له هۆڵی سیمنار لە کۆلێجی ئەندازیاری کاتژمیر ٢ی پاش نیوەڕۆ لەلایەن هە ریەک لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.کەمال ئە حمەد رەشید) و بەڕێز(علی ڕەش) بەڕیوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای

(Arcelomittal) پێشکەش دەکرێت

پیرۆزبایی ساڵی تازەی ٢٠٢٠

posted Jan 05, 2020

ناوی ئەو وانانەی کە پێویستن بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی دکتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا لەبەشی تەلارسازی

posted Dec 27, 2019

ناوی ئەو وانانەی کە پێویستن بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی دکتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا لەبەشی سەرچاوەکانی ئاو

posted Dec 26, 2019

ناوی ئەو وانانەی کە پێویستن بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا لەبەشی کارەبا

posted Dec 26, 2019

ناوی ئەو وانانەی کە پێویستن بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لەبەشی شارستانی

posted Dec 26, 2019

PhD exam

1. Concrete technology

2. Engineering materials

3. Advanced concrete technology

4. Advanced material technology


General exam subjects for ‌‌High Diploma, Master and PhD:

1. Engineering Analysis

2. Engineering management

3. Estimation

4. Building Construction

5. Soil mechanics

6. Fluid mechanics


بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربوان


Structure

Master exam

1. Engineering Mechanics

2. Strength of Materials

3. Structure Analysis

4. R.C Design


Highway Engineering

Master exam

1. Traffic Engineering

2. Highway Engineering

3. Surveying

4. Statistics


Material Engineering

Master exam

1. Concrete technology

2. Building materials