فۆرم و ڕینمایی پێویست بۆ مامەڵەکان
پڕۆژەیەکی قۆناغی چواری ئەمساڵی بەشی شارستانی یەکەم بوو لە پێشبڕکێیەکی ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی لەسەر ئاستی هەموو عێراق. بڕیار وایە خوێندکارانی سەرکەتوو بانگهێشت بکرێن بۆ ئەڵمانیا بۆ بەشداری پێشبڕکێی فۆڵینگ وۆڵ لەسەر ئاستی جیهان کە هیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پلەی یەکەمیان بۆ ئەخوازین.
بەناوی خۆمان وەک بەشی شارستانی پیرۆزباییەکی گەرم لەهەردوو خوێندکار (هێڤار حامید و ڕاژان سیامەند) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەوە بۆ بەشەکەمان، بۆ کۆلێجی ئەندازیاری و زانکۆی سلێمانی. پیرۆز بێت لە خۆیان و خانەوادەکەیان.
پیرۆزبای و دەستخۆشیەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستای سەرپەرشتیاری پڕۆژە (د. ووریا عبدالفرج عبداللە) دەکەین کە بەردەوام و ماندوو نەناسانە هەوڵی داوە و پڕۆژەی ناوازەی پێشکەش کردووە.
دووبارە پیرزۆبێت و هیوادارین نمونەیان زۆربێت.
بۆ بینینی هەواڵەکە بە تەواوی کلیک لێرە بکە
دوێنێ، ٥شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٦، بە ئامادەبوونی ڕاگر، یاریدەدەری ڕاگر، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی ئەندازیاری، ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەرێکی بەشەکەمان بەڕێوەچوو بە بۆنەی تەواو بوونی خزمەتی فەرمانبەرییەوە و خانەنشین بوونی. دڵسۆز خان کە فەرمانبەرێکی بەڕێزی بەشەکەمان بوو، چەند ساڵێکی دوور و درێژە خزمەتێکی زۆری بە بەشەکەمان و کۆلێجی ئەندازیاری کردووە بەتایبەتی لە تاقیگەی خاکی بەشەکەمان. شایانی باسە لەماوەی کارکردنیدا کەسێکی دڵسۆز و لێپرسراو بووە لەوکارانەدا کە پێسپێردراوە. خەڵات و چەپکە گوڵ لە لایەن بەڕێز ڕاگر، یاریدەدەری ڕاگر، و سەرۆکایەتی بەشی شارستانییەوە پێشکەش بەبەڕێزیان کرا. هیوای تەندروستییەکی باش، تەمەنێکی درێژ و خوش گوزەرانی بۆ دڵسۆز خان ئەخوازین.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ٥ی ٢٠٢٢ کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی- کۆلێجی ئەندازیاری- بەشی شارستانی، بەشداری پێشبڕکێی نایس ٢٠٢٢ یان کرد کە لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوەچوو. ئامانجی پێشبڕکێکە دەرخستنی تواناو بیرۆکەی داهێنانکارانە بوو لە نێوان زانکۆکانی هەرێم و ناوچەکەو تێیدا زیاتر لە ١٥ زانکۆ بە ٢٧٠ پڕۆژە بەشداربوون.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی شارستانی دەستخۆشی لە تەواوی خوێندکارانی بەشداربوو و سەرپەرشتیارەکەیان د. ووریا عبدالفرج عبداللە دەکەین بۆ بەشداری کردن بە پڕۆژە ناوازەکانیان وە بە تایبەت پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکاران (هێڤار حامد)، (ڕاژان سیامەند) و (کۆژین تۆفیق) دەکەین کە توانیان پلەی دووەم لە پێشبڕکێکە بەدەست بێنن. هیوادارین نمونەیان زۆربێت.
سەردانی کردنی پۆلێک لەخوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی بەرزاییەکانی چوارچرا بەسەرپەرشتی بەڕێز م. ووریا عبدالفرج عبداللە و سەرپەرشتیاری پرۆژەی کۆرانتینەی ئەندازیاری خوێندکار ڕێبوار شێخ عطا و بەئامادەبوونی نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار لە زانکۆی سلێمانی. تەواوی پێداویستیەکانی خۆپارێزی بۆ بەشداربووان ئامادە کرابوو. تێیدا لەلایەن دوو پەرستارەوە شێوازی خۆپارێزی بۆ خوێندکاران ڕونکرایەوە، و ماوەی 1 ڕۆژ مەشق بە 46 خوێندکاری بەشە ئەندازیاریە جیاوازەکان کرا.
سوپاس بۆ ئەندازیاران و ستافی پرۆژەکە بە تایبەت ئەندازیار کاوە عبدالقادر، کە ئەرکی زۆریان کێشا لەڕوونکردنەوە و باسکردنی پڕۆژەکە و وەڵامی پرسیاری خوێندکاران.
ڕۆژی ٥شەممە ڕێکەوتی 20/2/2020 خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی شارستانی بە سەرپەرشتی (پ.ی.د.یونس مصطفى) و مامۆستا (سندوس) سەردانی (بەنداوی دەربەندیخان و بەنداوی دێوانە) یان کرد بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بەو پڕۆژەیە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران.
سوپاس بۆ بەڕێزان کاک ڕەحمان خانی، ئەندازیار سالار، ئەندازیار ئاراز، کاک فەرمان و هەموو ئەوانەی کە هاوکار بوون.
له پێناو زياتر فێربون و زياتر په ره پيدانی ئەزموونی خويندكاران، مامۆستاكانی بەشی شارستانی به هەموو هەوڵ و توانايانەوە خۆيان ته رخان كردووە و يارمه تی خوێندكارانی سەرجەم قۆناغەکان دەدەن بۆ زياتر پێشخستنی توانای خويندكاران له پيشكەش كردني سيمينار و توانای كاركردن له بواری پراکتیکی و جێبەجێکردنی کاری پرۆژه ونەخشەكێشان.
وێنەکان بریتییە له كارى ئه نجامدانى تاقيكردنه وه ى (Sand cone test) له وانه ى (Soil mechanic) ى قۆناغی سێیەمى بەشەکەماندا.
بەهیوای زیاتر فێربوونی خوێندکاران ....
ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ٣٠/١/٢٠٢٠ خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی شارستانی بە سەرپەرشتی (پ.ی.د.یاسین ئەحمەد) و مامۆستا (دیاری) سەردانی پڕۆژەی ئاوی ھەڵەبجەیان کرد بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بەو پڕۆژەیە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران.
سوپاس بۆ بەڕێوەبەر و ئەندازیارانی پرۆژەی ناوبراو و هەموو ئەوانەی کە هاوکار بوون.
له پێناو زياتر فێربون و زياتر په ره پيدانی ئەزموونی خويندكاران، مامۆستاكانی بەشی شارستانی به هەموو هەوڵ و توانايانەوە خۆيان ته رخان كردووە و يارمه تی خويندكارانی سەرجەم قۆناغەکان دەدەن بۆ زياتر پيشخستنی توانای خويندكاران له پيشكەش كردنی سيمينار و توانای كاركردن له عەمەلی و جێبەجێکردنی کاری پرۆژه ونەخشەكێشان.
وێنە هاوپێچەکان بریتییە لە کاری ڕەنگ ڕشتنی (Setting out) خانوویەکی ٢٠٠م٢ ی بە پراکتیکی لەوانەی Building construction ی قۆناغی دووی بەشەکەماندا.
بەهیوای زیاتر فێربوونی خوێندکاران ....
گەشتی زانستی قۆناغی چواری بەشەکەمان لە رۆژی ٥ شەممە، ڕێکەوتی ٧/١١/٢٠١٩، بە سەرپەرشتی (م.ئالان سعید) بۆ زانکۆی کۆمار بۆ زیاتر ئاشنابونی خوێندکاران لەگەڵ بواری پراکتیکی و جێبەجێ کردنی ئەو زانستەی لە وانە تیۆریەکان دەخوێندرێت.
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی شارستانیدا و بە هاریکاری بەڕێز ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، کۆرسێکی فێرکاری بۆ ماوەی یەک مانگ تایبەت بە بەرنامەی ئیتابس کرایەوە بۆ ٢٤ خوێندکاری قۆناغی چوارەم. کۆرسەکە بە سوپاسەوە لەلایەن ئەندازیاری بەئەزمون (زهیر موفق ولی)ەوە ووترایەوە. هەروەها بەناوی بەشەکەمانەوە دەست خۆشی لە (ئاڤێر عوسمان) نوێنەری گشتی خوێندکارانی کۆلێجەکەمان دەکەین بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەم کۆرسە.
پاش ئەوەی لە ڕۆژی ۲۷/٤/۲٠۱۹ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و بۆ یەکەم جار پێشبڕکێی دروست کردنی پردی سپاگێتی لە نێوان زانکۆکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە ڕێکخرا، بەشی شارستانی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی توانیان بە بەشداری پێکردنی ۷ خوێندکار و بۆ یەکەم جار لە ئەنجام دانی ئەم چالاکیەدا بەشدارببن و تەنها نوێنەری هەرێمی کوردستان بن لە ناو ٤۹ گروپی جیاوازی زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا.
دەست خۆشی لە ئەندازیاری شارستانی کاک عادل مەولەوی ئەکەین، بەڕێوەبەری ڤیوپایۆنێر کە هۆکاری بەیەکەوە بەستنی هەردوو زانکۆ بوو.
دەست خۆشی لە مامۆستا (شعیب عبداللە محمد ) دەکەین کە وەک سەرپەرشتیار لە گەڵ خوێندکارەکانمان بەژداربووە.
وە سوپاسی ئەندازیاری کورد (شاباز احمد)دەکەین کە هاریکارمان بووە لە شاری سنە
گەشتەکە بەسەرپەرشتی سێ مامۆستای بەڕێز بەڕێوە چوو ئەوانیش م. کاروان، م. کامەران و م. ووریا. سوپاس بۆ بەڕێزیان کە کاتی خۆیان بەم گەشتە دا. سوپاس بۆ ئیدارەی بەنداوی دوکان کە بەردەوام پێشوازی لە خوێندکارانمان دەکەن و ئاشنایان ئەکەن بە ووردەکاری بەنداوەکە.
ئیمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۱۳/٤/۲۰۱۹ سیمینارێکی تایبەت بە دیزانی بیناکان - ئیتابس - سەیڤ ( design bulidigs - etabs and safe) لە لایەن مامۆستای بە ئەزموونی بەشەکەمانەوە مامۆستا (سردار ڕشید) بە تایبەت بۆ خوێندکارانی بەشی شارستانی پێشکەشکرا.
لەسیمینارەکەدا کە ٥ کاتژمێری خایاند، دیزانی بینایەکی ۱۲ نهۆمی بە زانیاری تەواو و چڕ و پڕ بە ڕادەیەک کە خوێندکاران بتوانن بەرنامەی ئیتابس بەکار بهێنن و لە کاتی گونجاودا زیاتر پەرەی پێبدەن ڕوون کرایەوە.
جێگای باسە نوێنەرایەنی خوێندکارانی بەشەکەمان ڕۆڵی هەبوو لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم سیمینارە.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمانەوە سوپاسی بێپایانمان ئاڕاستەی مامۆستا سەردار دەکەین کە سەڕەڕای سەرقاڵی بەهۆی خوێندنی دکتۆراکەیەوە ئەم کاتەی بەخشی بە خوێندکاران.