Important Links



زانکۆی ئازادی ئیسلامی واحدی نجف اباد لە ئێران
لە لیستی زانکۆ باوەرپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان نەماوە


ئەمرۆ پەیووندیم کرد بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان پێیان را گەیاندم کە زانکۆی ئازادی ئیسلامی واحدی نجف اباد لە ئەصفھان/ ئێران لە لیستی زانکۆ باوەرپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان ھاتۆتە دەر و لە ئێستا خوێندن لەو زانکۆیە رێگەپێدراو نی یە واتا بۆ مانگی ٩ ساڵی ٢٠٢٣ و دواتر ناتوانن دەست بەخوێندن بکەن لەو زانکۆیە

ئەوانەی مانگی ٢ ساڵی ٢٠٢٣ یان پێشتر لەو زانکۆیە دەستیان بەخوێندن کردوە کێشەیان نی یە و یەکسان کردنیان بۆ دەکرێت بەڵام ھەر کەسێک تا ئێستا قبوڵی وەرگرتوە و دەستی بەخوێندن نەکردوە یان بەرنامەی ھەیە مانگی ٩ ساڵی ٢٠٢٣ لەو زانکۆیە بخوێنێت بە ھیچ جۆرێک رێگە پێدراو نی یە و یەکسان کردنی بۆ ناکرێت

بۆ بینینی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە :


لیستی ناوی گۆڤارە باوەڕپێکراوەکان


وەرگیراوە لە پارێزەر
کامۆ خدر 

روونکردنەوە لە فەرمانگەی نێردراوان و رۆشنبیریەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە مەرجی کۆنمرە بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بۆ دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس


بەهۆی ئەوەی رێنمایی نوێی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٢ لە رۆژی (٢٠٢٢/١١/٢٤) لە وەقائیعی کوردستان بڵاوبووەتەوە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە لەو رێنماییەدا ئاماژە بە مەرجی کۆنمرەی دوایین بڕوانامە کراوە بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات بەم شێوەیە:

 

یەکەم: بۆ خوێندنی ماستەر نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٥٪ کەمتربێت.

دووەم: بۆ خوێندنی دکتۆرا نابێت کۆنمرەی ماستەر لە ٧٠٪ کەمتربێت.

سێیەم: بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە بواری پزیشکی گشتی نابێت کۆنمرەی ئامادەیی - لقی زانستی لە ٨٥٪ کەمتربێت.

چوارەم: بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە بواری پزیشکی ددان و دەرمانسازی نابێت کۆنمرەی ئامادەیی - لقی زانستی لە ٨٠٪ کەمتربێت.

پێنجەم: بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە بواری بەشە ئەندازیارییەکان نابێت کۆنمرەی ئامادەیی - لقی زانستی لە ٧٥٪ کەمتربێت.

 

بۆیە هەر بەڕێزێک لەدوای بەرواری (٢٠٢٢/١١/٢٤) پێشکەشی خوێندنی کردبێت یان دەست بە خوێندن بکات (فەرمانبەربێت یان فەرمانبەرنەبێت) ئەو رێنماییەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر ئەو مەرجانەی تێدانەبوو، ئەوا بەپێی ئەو رێنماییە دۆسیەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ پەسەندناکرێت و لە داهاتووشدا یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆ ناکرێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

                                                             Important Links:


Acceptable Global Universities