My Activities
لە ڕیزبەندی زانکۆکانی ئاسیای تایمز ٢٠٢٣، هەشت زانکۆی عێراق پێگەیەکی گرنگیان لە کێبڕکێکان بەدەستهێناوە.
ئەنجامە فەرمییەکانی ( Times Higher Education 2032 - Iraq ) بریتی بوون لە هەڵسەنگاندنی ( شەش سەد و شەست و نۆ) زانکۆ لە سی و یەک وڵاتەوە، لەوانە عێراق تێیدا بەشدار بوون ، زانکۆی بابل لە پلەی ( ١٩٩ ) دا هات، پاشان زانکۆی تەکنەلۆجیا لە پلەی ( ٢٥١-٣٠٠ )، دواتر زانکۆی ئەنبار لە پلەی ( ٣٠١-٣٥٠ )، زانکۆکانی بەغدا و موسڵ و المستنصرية لە پلەی ( ٥٠١-٦٠٠ )، و بەسرە و کوفە ( ٦٠١ + )
شایەنی باسە ڕیزبەندنی تایمزی زانکۆکانی ئاسیا بە پێی پێنج پێوەری بنەڕەتی هەڵدەسەنگێندرێت لەوانە :
خوێندن ٢٥٪،
توێژینەوەی زانستی ٣٠٪،
سایتەیشن ٣٠٪،
تێڕوانینی نێودەوڵەتی ٧.٥٪،
گواستنەوەی زانیاری ٧.٥٪.
شایەنی باسە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق لە ڕیزبەندیە نێودەوڵەتیەکاندا لە ڕکابەریدان و لە هەوڵی بەدەستهێنانی تۆمار بەرزدان، لەوانەش لە ڕیزبەندی جیهانی شەنگەهای (Global Ranking of Academic Subjects) بۆ بابەتەکانی ئەکادیمی، کە تیایدا زانکۆی بەغدا لە چوارچێوەی پسپۆڕی ئەندازیاری کیمیادا پلەیەکی باشی هەیە و لە ڕیزبەندیەکەدا دەردەکەوێت، لە ڕیزبەندنی (The Times) دا، تێیدا هەشت زانکۆی عێراق هەڵکەوتوون و لە ڕیزبەندیەکەدان، هەروەها لە ڕیزبەندنی (QS) دا پێنج زانکۆی تێدایە. پاشان زانکۆکان لە ڕیزبەندنی (Greenmetric) دا حەفتا و سێ زانکۆ و پەیمانگای عێراقی تێیدایە و پێشبڕکێ دەکەن لە بەدەستهێنانی پلەکانی سەرەوەدا ، لە لایەکی ترەوە و لە ڕیزبەندنی (URA) دا چوار زانکۆی عێراقی تێیدا هەڵکەوتووە، ئەمە جگە لە ڕیزبەندنی (Webometrics)، کە تیایدا ناوی زیاتر لە سەد زانکۆ و پەیمانگای عێراقی تۆمارکراوە و ساڵانە لە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندیەکەدان.
بۆ هەرێمی کوردستان ڕێزبەندیەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بەخشینی بڕوانامەی ڕیزلێنان بە فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە وانەی Programming بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتی پەیمانگە
وەک نەریتێکی ساڵانە و لە کۆتایی هەموو وەرزێکدا ( د. زانا عزیز کاکەرەش ) مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر، لەو وانانەی دەیڵێتەوە، لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە، فێرخوازی یەکەم و دووەم و سێیەم هەڵدەبژێرێت و ڕێزلێنانیان پیشکەش دەکات . لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا شەش خوێندکار لە وانەی Programming لە سەر ئاستی سێمستەری دووەم هەڵبژێردران و لە لایەن ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێز پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕێزلێنانیان پیشکەشکردن و لە وتەیەکیدا پاڵپشتی ڕاگرایەتی بۆ سەرجەم فێرخوازان دەربڕی و پیرۆزبایی سەرکەوتنی ساڵی یەکەمی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
بەشی زانستی کۆمپیوتەر و بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوەوۆرکشۆپێکیان لەسەر پڕۆگرامی نێودەوڵەتی ITECHی وڵاتی هندستان ساز کرد
بەمەبەستی زیاتر ئاشنا کردن و هاندانی مامۆستایان و فێرخوازان د. زانا عزیز کاکەرەش مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر و م. شایان سالار احمد سەرۆک بەشی ئەندازیاری دیکۆر وۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی (Enhancing Skills and Collaboration: The ITEC Programme) ساز کرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایە سەر پڕۆگرامی نێودەوڵەتی ITECH وڵاتی هندستان کە خۆی دەبینێیەوە لە پێشکەشکردنی چەندین کۆرسی جیاواز لە سەرجەم بوارەکاندا بۆ مامۆستایان و فێرخوازان بە بێ جیاوازی ، هەروەها باسیان لە شێوازی پێشکەش کردنی داواکاری کرد لەگەڵ ئەو پێویستیانەی کە پیشکەشکار پێویستە ئامادەیان بکات ، لەسەر چۆنیەتی شێوازی چاوپێکەوتن لە سەفارەتی هندستان .
بەڕێوەچوونی پانێڵی فێرخوازانی بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری بە ناونیشانی "ڕێگاکانی پەرەپێدانی پڕۆژەی زانستی و چۆنیەتی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکان" بە سەرپەرشتی د. زانا عزیز کاکەڕەش.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پەیمانگە بۆ پەرەپێدانی ئاستی زانستی فێرخوازان، پانێڵی " تێڕوانین و ئامۆژگاریی فێرخوازان لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی پڕۆژەی زانستی سەرکەوتوو و شێوازی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکانی پەیوەست بە زانست و تەکنەلۆژیا" بەڕێوەدەچێت لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠٢٣.
پانێڵستەکان ئەزموون و شارەزاییە کەسییەکانیان لە بوارەکانی وەک دروستکردنی بیرۆکە ، دیزاینکردنی بەرنامە ، بەشداریکردن لە فیستیڤاڵ و بەڕێوەبردنی پڕۆژە، ، بەیەکەوە باس دەکەن. سەرەڕای ئەوەش، پانێڵستەکان تیشک دەخەنە سەر سوودەکانی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکان و ئاماژەدان بەو پڕۆژە سەرکەوتووانەی کە ناسنامە و بودجەیان بەدەستهێناوە. بە گشتی ئامانجی پانێڵەکە ئیلهام بەخشین و تەیارکردنی ئامادەبووانە بەو ئامراز و زانیاریانەی کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە کۆمەڵگەی زانستی و تەکنەلۆژیدا.
Writing a Good PhD Research Proposal
نووسینی باشترین پرۆپۆزەڵی دکتۆرا
ئۆفیسی ستات بۆ شیکردنەوەى داتای ئاماری و راهێنان رۆژی دوو شهممه رێكهوتی 3/4/2023 كاتژمێر 9:30 شەو , ویبینارێک بۆ بەرێز دکتۆر ( زانا عزیز کاکەرەش) مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان رێک دەخات لەژێر ناونیشانى :
(چۆنیەتی نووسینی باشترین پرۆپۆزەلی دکتۆرا)
بۆ بەشداری کردن کلیک لێرە بکە
وێبینارەکە لە ٣ بەش پێک دێت، پێنج خولەکی سەرەتا تایبەت دەبیت بە ناساندنی ئۆفیسی ستات و پێشەکەشکارەکە، پاشان پێش کەشکردنی وێبینارەکە بۆ ماوەی 45 خولەک، لە کۆتای وێبینارەکەدا 15 خولەک تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام لەسەر بابەتەکە.
رێگاكانی زیادكردنی ژمارەی سەردانیكردنی وێبسایت و پەیوەندی بە ڕانکینگی زانکۆکانەوە
My Presentation :
Difference Between Master’s Degree and PhD: Everything You Need to Know Download
7 Types of Research Gaps Download
Bologna Process
DOI Number Download
How to Conduct a Peer Reviews Download
How to Increase the number of Citations Download
How to Write easily an Academic Research Paper
Journal Paper Submission Process Download
Journal Evaluation Tools
Why Papers are Rejected and How to get Acceptance
Writing a Good PhD Research Proposal
How to Promote your Scientific title Download
Quality Assurance Process