شارۆ نەورۆز فاضل
کتێبی تایبەتمەندیی تاکی کورد لە نووسینی (محمد فریق حسن) یەکێکە لە کتێبە هەرە چاکەکانی خەرمانی فەرهەنگ و کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی کوردی کە بە شێوەیەکی ورد و جوان لایەنەکانی تایبەتمەندی کەسایەی تاکی کورد و بەتایبەت کوردی باشور شرۆڤە کراوە.
ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەم کتێبەدا کراوە هەمە لایەنە و باشی و خراپی، جوانی و ناشرینی تاکی کوردی خستووەتەڕوو و چووەتە ناو قوڵایی بیرکردنەوەی تاک و هەڵسوکەوتی تاک و پاشان بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت بە کۆمەڵ و بە گروپی جیاواز، دواجار کۆی ئەمە لە ڕووی کۆمەڵگەدا کە کۆمەڵگەی کوردییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بەتایبەت باشوور.
لێکۆڵێنەوەی ئەم کتێبە پاڵپشت بە سەرچاوە و لێکۆلێنەوەکانی پێشوو و کتێبەکانی مێژوو و لێکۆڵینەوەی مەیدانی و ئەزموونی نووسەر ئەنجامدراوە، ئەمەش وای کردووە بابەتەکان دەوڵەمەندتر بن و لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی خوێندنەوەدا ڕەنگە لە زۆر جێگادا خۆمان بدۆزینەوە یان وێنەی کۆمەڵگەکەمان ببینینەوە و ڕوونتر تێگەیشتنتمان هەبێت لە ڕووداوەکان و هۆکارەکانیان.
کتێبەکە تەنها لێکۆڵینەوەیە و باس لە پێکهاتەی کۆمەڵگە و تاک و تایبەتمەندییەکانیان ئەکات و قسەی کۆتایی بۆ خوێنەر بەجێئەهێڵێت، لێرەدا هەندێک تێبینی کە ڕەنگە پرسیاریش بێت، دروست دەبێت، لەوانەش؛ لە بەشێکی کتێبەکەدا باس لە قارەمانیی کورد ئەکات و پاساوی بۆ ئەهێنێتەوە کە پێش نەکەوتووە چونکە داگیرکراوە بەڵام لە بەشێکی دیکەدا نووسەر باسکردنێکی نێگەتیڤی تاکی کورد و کۆمەڵگەی کوردی ئەکات کە هۆکاری پێشنەکەوتنیان ئەگەڕێنێتەوە بۆ خراپی خۆیان، لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا میللەتی کورد خۆی لە بنەڕەتدا خاسیەتەکانی تاک تێیدا خراپە یاخود هۆکاری خراپی میللەکە بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری داگیرکاری و دۆخی سیاسی ناوچەکەیە.
لە بەشی خدە و ئاکاردا باس لەوە ئەکات تاکی کورد خاوەنی سیفەتی جوانە وەک "بەڵێن بردنە سەر" بەڵام لە بەشێکی دیکەدا باس لەوە ئەکات تاکی کوردی هەرگیز ناتوانێت متمانە بە کەس بکات چونکە هەمیشە بەڵێنی پێ دراوە و بەڵێنەکان نەبراوەتە سەر، کە ڕوون نەکراوەتەوە ئەم بەڵێنانە لە ناوخۆی کۆمەڵگەدایە یان مەبەستی بەڵێنی دەرەوەی کۆمەڵگەی کوردییە.
زیادتر لەسەر کتێبەکە و ئاماژە بە بەشی "تاکی زانا و دانا و هەمیشە خۆ بەڕاست زان" وەک زیادکردنێکی بێفیزانە بۆ بابەتەکەی نووسەر ڕەنگە ئەم نموونانەش لە شوێنێکدا جێگای خۆی بگرێت:
[تاکی کورد هەمیشە پێی وایە زانا و دانایە، زانایە لەوەی پێی وایە هەموو شتێک دەزانێت و لە هەموو بابەتێکدا پسپۆرە و شارەزایە و دەتوانێت گفتوگۆی دەربارە بکات و بە یەقینەوە بۆچوونەکانی خۆی دەخاتە ڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە ناکات کە قسەکانی تەنها بۆچوونی تایبەتی خۆین بەڵکو وەک ڕاستییەک دەیخاتەڕوو وەک ئەوەی فاکت (واقع) بن، قسەکانی ئەو تا ڕادەی بەشەڕهاتن ئامادەیە بەردەوام بێت، هەر لێرەوە ئەو کێشەیە سەرهەڵدەدات کە هەمووان خۆبەڕاست زانن و هەمووان خۆیان پێ زانا و دانا و تاکێکی ژیرە.
[تەنانەت لەو بابەتانەشدا کە ئەو نەیدیوە و نەیخوێندووەتەوە دەربارەی، ئەوا هەر سوورە لەسەر بۆچوونەکانی وەک ڕاستییەکی حاشا لێنەکراو، بۆ نموونە تاکێکی باشووری کوردستان کە ڕەنگە بە هەموو تەمەنی دەرەوەی کوردستانی نەدیبێت و تێکەڵ بە کلتور و ژینگەی جیاواز نەبووبێت، بەڵام ئامادەیە وەک باجەلانێک و شارەزایەکی وڵاتانی جیهان باسی کلتور و ئاین و فەرهەنگی کۆمەڵگە و ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتێکی دیکەت بۆ بکات.
[بۆ نموونە تاکی موسوڵمانی کورد ئامادەیە هەموو ئەوروپا بە وڵاتی کافران لەقەڵەم بدات و بە کۆمەڵگەیەک ناوزەندیان بکات کە تەنها خراپە تێیدا ڕوودەدات و پێی وایە مۆڕاڵ و ئاکار و بەها کۆمەڵایەتییەکانیان لەدەست داوە، بەڵام گەر هەر لەو تاکە خۆی بپرسیت بەڕێزت چەندێک لەگەڵ ئەو میللەتە کافرە ژیاویت و چەندێک مامەڵەت لەگەڵ کردوون ئەوا وەڵامت دەداتەوە بە (هیچ) و پێت دەڵێت پێویستی بە بینین و ئەزموونکردن و پێکەوەژیان نیە بەڵکو ڕاستییە!
[هاووڵاتی بەڕێز تۆ جارێ هەموو شارەکانی وڵاتەکەی خۆتت نەدیوە، چۆن دەتوانیت بڕیار لەسەر میللەتی کیشوەرێکی دیکە بدەیت؟]
لەکۆتاییدا ئەم کتێبە یەکێکە لە هەرە کتێبە چاکەکان کە دوای خوێندنەوەی یارمەتیت دەدات زیاتر لە سروشتی کۆمەڵگەی کوردی تێبگەیت و پێویستە هەموو تاکێکی کوردی بیخوێنێتەوە و بگرە پێوسیتە بخرێتە ناو مەنهەجی خوێندنی دواناوەندی و ئامادەییەکانەوە.
کایزێن وەک ڕێگایەک بۆ ژیان و گرنگی ئەم فەلسەفەیە و بەکارهێنانی وەک سیستەمێک بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی تاک و خێزان و کۆمەلگا.
لەم لینکەی خوارەوە ئەتوانن تەواوی چاوپێکەوتنەکەم ببینن:
Publications and Presentations
Participated as a panelist in a scientific panel in Qaladze Town for the project (A research plan for now and the future) at PUK’s Raparin Organizations, August 2022.
The Impact of E-Marketing Channels on Online Consumer Buying Behavior. (A Study on brand branches and official agencies of food item companies in KRI - Sulaymaniyah city) – Published in the Humanities Journal of University of Zakho (HJUOZ), Vol. 10 No. 2 (2022): June, 30.
Presented several scientific presentations and workshops at Kurdistan Technical Institute for both the academic staff and the students during the years 2018-2022.
Speaker in an International workshop about Hate Speech in Organizations under the theme of “Youth Action for Hate Speech Prevention on Social Media”, Indonesia, 2020.
A published paper on (The Significance of Management Information Systems in Improving Organizational Performance and Effectiveness) – was published in December 2020 in the Journal of University of Garmian in (Volume 7 Issue 4).
A published article on “Online Study and Job Opportunity” on several websites, newspapers, and a magazine, 2020.
Attending and presenting research in the ICBFEM 2019, XIII. International Conference on Business, Finance, Economics and Management in Paris, France. Under the name “Using Multiple Linear Regression Model to Identify the Relationship between Leadership Styles and Job Satisfaction in Government Organizations in Sulaimani City –KRG”, 2019.
A published paper in the Journal of Cihan University – Sulaimanyia (SJCUS) under the name of “Using Multiple Linear Regression Model to Identify the Relationship between Leadership Styles and Job Satisfaction in Government Organizations in Sulaimani City –KRG” 2019.
Participating as presenter and moderator in the first international conference on multidisciplinary studies in Northern Cyprus by Anglo-American publications, 2017.
- Organizing assistant
- Moderator
- Presenter of my master’s thesis
Current Ongoing Projects:
A ready-to-be-published scientific research paper on The Impact of On-Campus learning compared to Online learning on Students’ Grades. Case Study in Kurdistan Technical Institute, Sulaimani City – Iraq.
لینکی وتارە بڵاوکراوەکان لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکاندا
خوێندنی ئۆنلاین و هەلی کار ٢٠٢٠
Kurdistan Technical Institute
https://kti.edu.krd/.../%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%d8%af.../
Xendan
https://www.xendan.org/detailwtar.aspx?jimare=4086...
Shar Press
https://www.sharpress.net/op-detail.aspx?jimare=169827
Zhin Magazine
http://magazhin.com/.../%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%d8%af.../
Rachlaken
https://www.rachlaken.com/article/5778
Politic Media
https://politicmedia.net/detailnewspo.aspx?jimare=9592...
Khak TV
https://www.facebook.com/photo?fbid=2591851167731829&set=a.1633062806944008
Kurdistani Nwe
لێکەوتەکانی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لەسەر کادرانی ئەکادیمی
https://www.rachlaken.com/article/17604...
https://politicpress.com/27034/...
https://www.facebook.com/Khaktv.Net/posts/2793724744211136
مرۆڤ بە ئازادی لە دایك نابێت!
https://www.facebook.com/957463584360619/posts/4549667665140175/?d=n