نوێترین ئەو موادانەی کە لە دیزاینی بیناکاندا بەکاردەهێنرێن
زانستی تەلارسازی بەردەوام و بەخێرایی لە پێشکەوتندایە، هەندێک لە نوێترین ئەو موادانەی لە دیزاینی بینادا لە ئێستایا بەکاردەهێنرێن ئەمانەی خوارەوەن :
1- PU fortress stone
فوومی لاکێشەییە کە لە شێوەی بەردی سروشتی دروست دەکرێت و کێشی زۆر کەمە دانانی ئاسانەو دژە ئاوە
2- French textured paper
پەڕەی فەڕەنسی : دروستکراوێکی کاغەزی بەهێزە کە فایبەری تێدایر ، درێژی تا ٢٥٠ مەتر دەبێت، لەگەڵ ئاراستەی با دەجووڵێت و دژەئاوە
3- translucent volcanic rocks
بەردێکی تایبەتە کە لە شێوەدا لە بەردی بورکانی دەچێت، زۆر تەنکە، دەچەمێنرێتەوەو بۆ دانان ئاسانە .
4- bamboo resin board
بۆردی لاکێشەیی تەختەییە کە لە داری بامبۆ دروست ئەکرێت . کێشی کەمەو پاککردنەوەی ئاسانەو دژە کەڕووە، دیمەنی جوانە و بە کاتێکی کەم دادەنرێت.
5- Aluminium foam
بۆردێکی ئەلەمنیۆمی کون کونە ، دیمەنی سەرنجڕاکێشەو بۆ زۆربەی بەشەکانی بینا بەکاردەهێنرێت
6- LED film screen
وەکو شاشەیەک ڕۆڵ دەبینێت کە دیزاینەکەی بە خواستی دیزاینەر هەڵدەبژێردرێت و زۆر سەرنج ڕاکێشە.
چی دەزانی دەربارەی بەرزترین تاوەر لە بەغداد پایتەختی عێراق ؟
تاوەری بانکی ناوەندی عێڕاق کە بە تاوەری تەلارسازی کۆچکردوو زەها حەدیدیش ناسراوە و یەکێکە لە تاوەرە جوانەکان ئەوەش بەهۆی شێوازە تەلارسازییە جوانەکەی کە هاوشێوەی شەپۆلی ئاوە و ڕەنگدانەوەی ڕووبارەی دیجلەیە.
زەها حەدیدی عێڕاق/بەڕیتانی تەلارساز دیزاینی ئەم تاوەرەی کردووە .
تاوەری بانکی ناوەندی عێڕاق دەبێتە بەرزترین تاوەر لە بەغدادی پایتەختی عێڕاق ، بێجگە لە بانکی ناوەندی ، دەبێتە هۆڵێکی گەورەی کۆبوونەوە و ناوەندی زانیاری و ئاسایشیش .
تاوەرەکە کە دەبێتە بینای بانکی ناوەندی عێڕاق دەکەوێتە ناوچەی جادریە لە سەر شەقامی ئەبونەواس و ڕووباری دیجلە تا ئێستا کە بەشێک لە کارەکانی هێشتا تەواو نەکراوە بۆتە بەرزترین تاوەر لە بەغداد .
پێشتر ئەو ڕیکۆردە بە ناوی " بەغداد مۆڵ " بوو کە بەرزیەکەی نزیکی 114 مەتر بوو. ئێستا ڕیکۆردەکە پێش تەواوبونیشی بە ناوی تاوەری زەها حەدیدە کە تا ئێستا 120 مەتری تەواو کراوە و تا 172 مەتر بەرز دەبێت و ڕۆژانە .کارکردن لێی بەردەوامە بە گوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە پلاتفۆڕمەکان لەسەری…
بیرۆکەی کەناڵێکی یوتیوب سەبارەت بە دیزاینی ناوەوە - یان هەر بابەتێکی تر بە کاتێکی کەم و بەخۆڕایی
ئایا دەتەوێت ناوەڕۆکی تەلارسازی یان دیزاینی ناوەوەی سەرنجڕاکێش دروست بکەیت بەبێ هەوڵێکی زۆر؟ ئەم شێوازە ببینە.
۱. کتێب/توێژینەوەیەکی تەلارسازی بەدەست بهێنە، جا بە PDF، دەق، یان گووگڵ دۆکیومێنت بێت.
notebooklm .۲
بەکاربێنە: ئەم ئامرازە بێبەرامبەرە لە گووگڵەوە، پشتگیری زمانی ئینگلیزی و عەرەبی دەکات. بۆ زمانی کوردی دەتوانی دەنگی خۆت بەکاربێنیت هەروەها داوای لێبکە گرنگترین خاڵەکان کورت بکاتەوە یان کورتە پوختەیەکی دەنگی لەسەرت بۆ بکات (پۆدکاست).
فایلە دەنگییەکە وەربگرە و بچۆ بۆ ئامرازێکی وەک کانڤا یان هەر بەرنامەیەکی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ. ۳.
٤- دەستکاریکردنی بە دیزاینێکی ڤیدیۆیی سادە، لەوانەیە وێنەی ئەو پڕۆژەیەی کتێبەکە باسی دەکات یان وێنەکێشانی وێناکاری لەخۆبگرێت.
٥. ڤیدیۆکە لە یوتیوب بڵاوبکەرەوە و بابەتەکە دووبارە بکەرەوە.
ئەمە ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی تەلارسازی و دیزاینی ناوەوەی بەسوود و سەرنجڕاکێش لەسەر بنەمای گفتوگۆ و پوختکردنی ئاماژە گرنگەکان (نەک پێشێلکردنی مافی کۆپیکردن چونکە تەواوی کتێبەکە ناگۆڕێت بۆ دەنگ).
بەهیوای سەرکەوتن
چی دەزانیت دەربارەی ئەو پڕۆژەیەی عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە؟
🔹رێگای گەشەپێدان کە زیاتر لە ۱۰ وڵات بەشدارن لە دروستکردنیدا و ۱۲۰۰ کیلۆمەتر درێژییەکەیەتی کە خەلیج بە تورکیا دەبەستێتەوە و پاشان لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا..
🔹بە پڕۆژەیەکی کیشوەربڕ ناودەبرێت کە ئاسیا بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە و بڕیارە تاوەکو ساڵی ۲۰۲۸ تەواو بکرێت و تێچووی گشتیی پڕۆژەکە بە ۱۷ ملیار دۆلار مەزەندەکراوە.
🔹ڕێگەکە لە بەندەری فاوی باشووری عێراق دەست پێ دەکات و بە شارەکانی دیوانییە، نەجەف، کەربەلا، بەغدا و موسڵدا تێدەپەڕێت، پاشان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای شڕناخەوە دەچێتە نێو خاکی تورکیا و لە بەندەری مێرسینی سەر دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ئەوروپا.
چۆن جێبەجێدەکرێت؟
بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت:
🔹قۆناغی یەکەم: لە ساڵانی (۲۰۲۳-۲۰۲۸): لەم قۆناغەدا بەندەری فاو ئامادە دەبێت و دەتوانێت کەشتی وەربگرێت.
🔹قۆناغی دووەم: لە ساڵانی (۲۰۲۸-۲۰۳۸): ئەم قۆناغە بە تەواوبوونی ڕێگای وشكانی و سەرجەم پێویستییەكانی هێڵی ئاسن (شەمەندەفەر) و ڕێگای خێرای ئۆتۆمبێل کۆتایی دێت.
🔹قۆناغی سێیەم: کۆتا قۆناغی پڕۆژەكە لە ساڵانی (۲۰۳۸-۲۰٥۰): وادەی تەواوبوونی سەرجەم کارەکانی بیناسازییە لە بەندەری فاو و تەواوی كارەكانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانە
بیرۆکەی ئەو پڕۆژەیە چۆن دروستبوو؟
بیرۆكەی پڕۆژەكە لە میانی كۆنفڕانسی بەرپرسانی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو لە بەغدادی پایتەختی عێراق، لە مانگی ئایاری 2023دا خرایە ڕوو. لەم كۆنفڕانسەدا عێراق پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگی خستە بەر باس كە بەندەری گەورەی فاو لە کەنداوەوە دەبەستێتەوە بە تورکیاوە، لە ڕێگەی تۆڕێكی فراوانی شەمەندەفەر و ڕێگاوبانی خێرای ئۆتۆمبێل. پڕۆژەكەشی ناو نا پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان (مشروع طریق التنمیة – The Development Road Project).
ئەمەش وەک هەلێک دەبینرێت بۆ ناساندنی مۆدێلێكی نوێی گەشەپێدان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە، بە ئامانجی پێكهێنانی دۆخێكی ئارام و سەقامگیر و لەبار بۆ ڕێڕەوەكانی بازرگانیی نێودەوڵەتی و كرانەوە و سەرمایەگوزاری، كەمكردنەوەی بڕی تێچووی جووڵەی بازرگانی و خزمەتگوزاری و بایەخدان بە بازرگانیی ناخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی
کاتێک تەلارسازی بە پێچەوانەی سروشتەوە دەڕوات... باجی سەرسەختییەکەی دەدات
بۆچی خۆمان لە بینا گەرمەکان قەتیس دەکەین... ئینجا بەخۆمان دەڵێین چۆن ئەیرکۆندیشن یاخود ساردکردنەوە دابنێین؟ جگە لە گرانی نرخی کارەبا
لە ناوچە گەرمەکانی وەک جیهانی عەرەبی و شارەکانی کوردستانی خۆشمان کە ڕووبەڕووی گەرمایەکی توند بوینەتەوە، زۆرێک لە بیناکانمان بەبێ ڕەچاوکردنی کەشوهەوای سەخت دیزاین دەکرێن- بە بەکارهێنانی ڕووبەری گەورەی شووشە کە ڕاستەوخۆ ڕوویان لە خۆرە، کە سێبەر یان هەواگۆڕکێیەکی کەمیان هەیە. ئەمەش بیناکان دەکاتە "فڕنی شووشەیی" کە پشت بە ووزە بۆ ساردکردنەوە دەبەستن، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و کارەبا. UNEP ڕاپۆرتێکیدا لەساڵی (۲۰۲۱) ئاماژەی بەوەداوە کە خواست لەسەر ووزە بۆ ساردکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا سێ هێندە زیادی کردووە. کێشەکە خودی شووشە نییە، بەڵکو چۆنیەتی بەکارهێنانیەتی. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە دیزاینی خراپی شووشە گەرمی ناوماڵ بە ڕێژەی ٣٥% و تێچووی ساردکردنەوە دوو هێندە زیاد دەکات. چارەسەرە زیرەکەکان بریتین لە بەکارهێنانی دوو جام یاخود دەبڵ جام، شووشەی لۆو-E ، سێبەری دەرەکی، ڕووبەری سەوزایی، و ئاراستەکردنی دروستی بینا. پڕۆژەکانی وەک تاوەرەکانی ئەلبەهار لە ئەبوزەبی دەیسەلمێنن کە تێکەڵکردنی شووشە بەشێوەیەکی زیرەک بۆ دروستکرنی سێبەر یاخود ڕێگەگرتن لەهاتنە ناوەوەی خۆر بۆ ناو بیناکە دەتوانێت گەرمی و بەکارهێنانی وزە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم بکاتەوە. چارەسەری ڕاستەقینە لە دیزایندایە کە بتوانین دیزاینەکانمان لەگەڵ کەشوهەوادا بگونجێنین نەوەک بەپێچەوانەوە کە ڕێز لە سروشت نەگیرێت بە کۆپیکردنی دیزاینی بینای وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.
لە کورتە ڤیدیۆیەکدا بینەربە چۆن لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانی وێبسایتێک، دیزاینەکان بگۆڕیت بۆ ڕێندەرێکی واقعی تەنها بە چەند کلیکێک و کاتێکی کەم.
www.promeai.com ناوی وێبسایت
AI in Architecture لینکی کورتە ڤیدیۆی فێرکاری
زیرەکی دەستکرد (AI) لە تەلارسازیدا خەریکە دەبێتە ئامرازێکی گشتگیر و بەهێز- هەروەها تەکنەلۆژیایەکە کە خۆی لە قۆناغێکی نائاسایی و ناوەندی گەشەکردندا دەبینێتەوە. AI دەتوانێت کێشە سادە و پراکتیکییەکان چارەسەر بکات، وەک چۆنیەتی ڕێکخستنی پلانی نهۆم، بە خێرایی و گۆڕانکارییەکی بێهاوتای. وە دەتوانێت دیدگای فراوان و داهێنەرانە بکێشێت کە لە تەواوی وێنەسازییەکانی ئینتەرنێتەوە وەرگیراون تەنها بە کورتە ئاماژەیەکی دەقی.
جیاوازی نێوان دیزاین و دیکۆرات چییە؟ لە ناوەوەی بیناکانماندا؟
دیکۆراتی ناوەوە و دیزاینی ناوەوە یەک شت نین. ئەگەر تائێستا لات وابووە ئەم دوو تێرمە یەک مانایان هەیە، ئەوا خوێنەری بابەتەکە بە بۆزانینی جیاوازی نێوانیان
هەرچەندە ئەم دووانە پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە، بەڵام بەم زووانە بۆتدەردەکەوێت کە دەتوانن جیاوازییەکی زۆریان هەبێت
دیکۆرات چییە؟
دیکۆرات سادەیە. بۆ جەژن و بۆنە جیاوازەکان ماڵ و شوێنە گشتیەکانمان دەڕازێنیتەوە. بۆ پێدانی دیمەنێکی نوێ ساڵانە گۆڕانکاری لە شێوازی دانانی ئەساس و کەلوپەلەکانی ژوورەکانمان دەکەین و دەیڕازێنینەوە. دیکۆراتەکان پشت بە بەکارهێنانی شوێنی ئێستات دەبەستن تەنها بە گۆڕانکاری بچووک. بە دەوری مۆبیلیاتەکانتدا دەسوڕێنەوە و کارە هونەریەکانت ڕێکدەخەن. بەمەش دیمەنێکی تازەگەری بەدەست دەهێنیت بە بنیاتنانی ئەوەی کە پێشتر خاوەندارێتی دەکەیت و لەوانەیە چەند ئیکسسواراتێک، پارچە مۆبیلیاتێکی بچووک، یان کاری هونەری زیاد بکەن
دیزاینکردن چییە؟
ئەگەر لە دیکۆراتەوە بۆ دیزاینکردن برۆین پێویستیمان بە بەرزبوونەوەی ئاستی بەشداریکردن و کارکردن هەیە. دیزاینەری ناوەوە نەک تەنها جوانکارییەکی نوێ دەهێنێت بەڵکو دەتوانێت فەزایەک نۆژەن بکاتەوە و بە تەواوی شێوازێکی نوێ و جیاواز دروستبکات. نموونەی پڕۆژەکانی دیزاینی ناوەوە: مۆبیلیاتی تایبەت کە لەگەڵ ستایلەکەت و پێداویستییەکانتان بگونجێت لەگەڵ دیزاینی ژوورەکەت یەک پارچەبن، چێشتخانەیەکی تازە، یان ژێرزەمینێک کە گۆڕدراوە بۆ شوێنێکی گونجاو بۆ ژیان. دیزاینکردن هەوڵی بەدەست هێنانی هەماهەنگی تەواوە لە نێوان فۆرم و فنکشن واتە هەم لایەنی جوانی و کارایی لەبەرچاو ئەگرێت بەمەش فەزاکەت نەک هەر جیاواز دەردەکەوێت، بەڵکو بەتەواوی گونجاوە بۆ ژیانکردن. پێدانی ماڵێک بۆ نۆژەنکردنەوەی لەلایەن دیزاینەری ناوەوە کە تەواوەتی داواکارییەکەت لەبەرچاودەگرێت و بۆ باشترکردنی دەبات و شوێنێکت بۆ بەجێدەهێڵێت کە بەزەحمەت دەیناسیتەوە. دیزاینی ناوەوە ماڵەکەت دەگۆڕێت بۆ ئەوەی خەونەکانت بەدیبهێنێت
وێنەکانی لای ڕاست هەردوو چەمکی دیزاین و دیکۆر ڕووندەکاتەوە.
وێنەکەی سەرەوە دیزاینی ناوەوە دەردەخات
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە: