لەم لینکەوە دەتوانن خۆتان تۆماربکەن
بۆ بینیى لیستى گۆڤارە باوەڕپێکراوەکان کلیک لەسەر بەستەرى خوارەوە بکەن:
دنیای سەرمایەداری و بەکاڵا بوونی ژنان
وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی JINHA
*ڕاستکردنەوەی هەڵەیەک لە ڕێکەوتی هێرشکردنی میری رواندز بۆ سەر ئێزییەکان، ئاماژەی ساڵەکەم بە هەڵە باسکردووە و مەبەستم بوو بڵێم لە ١٨٠٠ەکان یان سەدەی نۆزدە، کە بەهەڵە دەڵێم ١٨٠٠ ساڵ پێش.
"لە ماوە جیاوازەکانی مێژوودا ژنان کراونەتە کاڵاو بەخشراون"
ڕێزان نورەدین، نووسەر و وەرگێر، لەو بارەیەوە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: من سەرەتا دەمەوێت لە چیرۆکێکی پێش سەرمایەداری دەستپێبکەم، پەرتوکەکەی د،سەروەر عەبدولرەحمان بە ناوی کچانی ئێزدی وەک کەنیزەک، باس لەوە دەکات یەکێک لەو هێرشانەی کە کراوەتە سەر ئیزدییەکان لە لایەن میری رەواندزەوە بووە، لە ١٨٠٠کاندا لە ەسەدەی ١٩دا لەو کاتەدا وا مەزەندە کراوە کە هەزار ژنی بردووە وەک دیاری بۆ میرو خانەکانی ئەو سەرمەدە، مەبەستم لەم باسکردنە ئەوە بوو کە لە ماوە جیاوازەکانی مێژوودا هەتا ئەو کاتەشی کە مێژوو نووسیینەوە لە ئارادا نەبووە هەر دەسەڵاتێک و هەر حکومەتێک هێرشی کردبێت و لە شەڕە جیاوازەکاندا و لە کۆتاییدا ژنان بوونەتە کاڵایەک و وەک دیاری بەخشراون و چەوسێندراوەتەوە، ئەمە لە رووی مێژووییەوە، پێش ئەوەی بگەینە سەردەمی سەرمایەداری و کەلەکەبوونی سەرمایەو ئەو میکانیزمەی کە سەرمایە بەکاری دەهێنێت و سیستەمی سەرمایەداری بە هەموو ڕەهەندا جیاوازەکانی وەک سیاسی،کلتوری،دزەی کردۆتە هەمو و شوێنێکەوە بۆ ئەوەی بە شیوازە جیاوازەکاندا پێمان بڵێن سەرەرای ئەوەی کە لە دنیای مۆدێرن داین و ژنان بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی پیش بکەون و کۆمەڵێک کایەی گرنگی ژیانیان بەدەستەوە بەلام دیسان سیستەمی سەرمایەداری بە میکانیزمە جیاوازەکان پێمان دەڵێت کە ژن تەنها دەبێت ئەو کالایە بێت کە من بۆتان پێناسە دەکەم، سەرمایەداری لە دوو نمونەی رووندا وەک بواری راگەیاندن و سینەمادا ڕۆڵی گرنگی هەیە، بۆ ئەوەی کە ژن وەک کالا نمایش بکات، بە نموونە لە راگەیاندنەکاندا کاتێک ریکلام دەکرێت بە ژنێک دەکرێت کە ژنێکی جوان بە پێناسەی سەرمایەداری بۆ جوانناسی چونکە سەرمایە پێناسەی جوانی هەمووانی گۆڕیووە، بۆ نموونە پێوەری جوانی ژن دەبێت پێستی جوان بێت بالای بەرز بێت لوتی بچوک بێت، لەبەر ئەم هۆکارانە زۆر کات بێ ئەوەی ئاگادر بین بووینەتە کەرەستەی دەستی سەرمایەداتی، لە لایەک ژنان دەیانەوێت بژێوی ژیانیان دابین بکەن، لە لایەکی دیکە ئەو پارەیەی کە بەدەستی هێناوە دەیکاتە قورگی سەرمایەدارییەوە بۆ ئەوەی کە گەدەی بچوک بکاتەوە، بۆ ئەوەی نەشتەرگەری زۆر قورس و گەورە ئەنجام دەدات کە دواتر کاریگەری نەرێینی هەیە لەسەر هەموو ژیانی، لە پێناو ئەوەی وەک ئەو جوانە دەربکەوێت کە سیستەمی سەرمایەداری دەیەوێت و لە کۆتایدا ئەم پێناسەی جوانیانە بە پێی حەز و خولیای پیاوە، سەرمایەداری بە پیی ئەوەی کە دونیای پیاوسالاری بۆ ئێمەی پێناسە دەکات، بە پیی سەردەمەکان خۆی نوێ دەکاتەوەو ژنان دەکات بەو کاڵایەی بە پێی حەز و خولیای پیاوان بێت، ڕۆژانە کەسانێکی زۆر سەیری دراما و فیلم دەکەن، و بواری سینەما حەزەکانی ئێمەی دەستکاری کردووە و جوانیەکی کردووە بە پێوەرو بە پێی ئەو پێوەرە ژنەکانی کردووە بە کاڵا، کاریگەری زۆر دەکاتە سەر کۆمەڵگەو بەتایبەت ژنە گەنجەکان.
" دەبێت سینەماو ڕاگەیاندن کار بکەن بۆ ئەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە بەرەو باشتر بوون بەرن"
ڕێزان نورەدین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ڕۆژو دوو رۆژدا ناکرێت و دنیای سەرمایەداری پرۆسەیەکی درێژخایەنەو بەردەوام کار کراوە بۆ ئەوەی دژی دنیای سەرمایەداری دەیکات، ژنان دەست لەسەر دەست دانەنیشتوون و کەمتەرخەم نەبوون بۆ دۆزینەوەی جارەسەرێکی گونجاو، ژنانی کۆمەڵگەو ئەو ژنانەی کە داکۆکی لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان دەکەن بەردەوامن لە هەوڵی هۆشیارکردنەوەی تاک، راگەیاندنەکانیش بە هەمان شێوە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هۆشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگە ، بۆیە دەبێت سینەماو ڕاگەیاندن کار بکەن بۆ ئەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە بەرەو باشتر بوون بەرن، هەروەها ئەو توێژینەوانەی لەم بوارەدا دەکرێت دەتوانێت سودی هەبێت و گۆرانکاری دروست بکات ،ژنە گەنجەکانمان تواناو بەهرەیەکی جیاواز و جوانیان هەیە و داوام لێیان هەیە کە تەکنەلۆجیا بکەنە خزمەتی حەز و خولیاو ئەو پرۆژانەی کە هەیانەو دەیانەوێت خۆیان و کەسانی چواردەوریان گەشەبکەن لە رێگەیەوە جا بواری ئابووری بێت یاخود زانست و کولتوور و لایەنە جیاوازەکانی ژیان بێت.
Watch on Youtube: https://www.youtube.com/watch?v=_54YnDgbcQg
Dear Candidates,
The Doctoral School in the Humanities at JU warmly invites all prospective candidates to an online information session about admission to the school in 2026.
During this session, you will have the opportunity to learn everything you need to know about this year’s recruitment process for all programs, with a special focus on the Una Europa Alliance doctoral program in cultural heritage, Una-Her-Doc.
This session is specifically intended for English-speaking candidates and will be conducted in English by Dr. hab. Krzysztof Kowalski (Head of the Interdisciplinary and Cross-Domain Program) and Prof. Maria Jodłowiec (Head of the Doctoral Program in Linguistics).
date: Thursday, 26 March 2026
time: 4:30 p.m.
MS Teams meeting link:
https://teams.microsoft.com/meet/35040244516204
https://web.facebook.com/100057653731137/posts/1397035298894915/?rdid=2UKjbl4oKMPuazTA#
Spring 2026 Women and Gender Studies Lecture (George Mason University): Tuesday, March 31st 12:00-1:15pm (eastern time, Zoom)
Kurdish Women in Literature, Translation, and Gender Studies: Featuring Holly Mason Badra, Farangis Ghaderi, Hero Kurda, and Choman Hardi
To view this discussion, visit https://groups.google.com/d/msgid/kurdishgenderstudies/CAMgSivaU1r%2BgqMJWzOqyBbEXvDKLUJwW9bSD9tLDC6aRuR_X9w%40mail.gmail.com?utm_medium=email&utm_source=footer.