پوختەی توێژینەوەکە

ئەم توێژینەوەیە سەرنج دەخاتە سەر بەکارهێنانی کەڕووی Fusarium proliferatum وەک چارەسەرێکی ژینگەیی و پزیشکی، توێژەران بەشێوەیەکی تایبەت هەڵسەنگاندنی توانای ئەم کەڕووی کردووە بۆ دروستکردنی گەردیلەی بچووکی زیو (AgNPs) و خۆڕاگرییەکەی بەرامبەر بە ماددە قورسەکانی وەک زیو، مس، نیکڵ، و جیوە.

دەرەنجامەکان دەریانخستووە کە کەڕووی Fusarium proliferatumتوانای خۆڕاگرییەکی بەرچاوی هەیە بەرامبەر بە چەند ماددەیەکی قورس و دەتوانێت گەردیلەی بچووکی زیو دروست بکات. ئەم تایبەتمەندییە وای لێدەکات کە بەشێوەیەکی کاریگەر لە پاککردنەوەی ژینگەدا (bioremediation) بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی بۆ لابردنی ماددە قورسەکان لە خاکە پیسەکان.

هەروەها، ئەو گەردیلە بچووکانەی زیو کە لەلایەن ئەم کەڕووە دروست دەکرێن، تایبەتمەندیی دژەبەکتریا نیشان دەدەن ئەمەش دەیکاتە چارەسەرێکی بەسوود بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بەکتریایانەی کە بەرگرییان بەرامبەر بە دەرمان دروست کردووە، وە لەوانەیە لە داهاتوودا لە چارەسەری شێرپەنجەشدا بەکاربهێنرێت. 

بە گشتی، توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەم کەڕووە وەک کەرەستەیەکی بایۆکاتالایس بەکاربهێندرێت بۆ درووستکردنی گەردیلەی بچووکی زیوو و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان و پیسبوونی ژینگە.

https://jmed.utq.edu.iq/index.php/main/article/view/646/685