ئەو حەوت ھۆکارە چییە کە وات لێدەکات سەرئێشەت ھەبێت؟
کاتێک کە تووشی سەرئێشەیەکی تووند دەبیت، ئەوەی گرنگە لات کەچۆن کۆتایی پێ بھێنیت، ئەو ئازارەی و توندییەی لەسەرەتا ھەیە سیستمی ژیانت تێکدەدات و دوات دەخات لە ئیش و کار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت
ئەگەر تۆ ھەر جۆرە سەرئێشەیەکت ھەبێت، ئایا شەقیقە بێت، یاخود سەرئێشەی سترێس و دڵەڕاوکێ یاخود سەرئێشەی ھێشوویی ..ھتد، دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە دووبارەبوونەوەی، بەزانینی ھۆکارەکانی
١- سترێس و دڵەڕاوکێ
سترێس دەبێتە ھۆی گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان ومل، کەدەبێتە ھۆی جۆرێک لەسەرئێشە کە پێدەوترێت (سەرئێشەی گرژبوون)، بەمانای ئەوەی کێشەکە لە ماسولکەکانەوە دەست پێدەکات و بەسەر ئێشە کۆتایی دێت، ھەروەھا سترێس بەھەمان شێوە سەرئێشەی شەقیقەش زیاد دەکات
٢- خواردن
برسێتی، سەرئێشەی گرژبوون و شەقیقە زیاد دەکات، بەڵام ھەندێک خواردنیش دوبارەبوونەوەی سەرئێشەی شەقیقە زیاد دەکات بۆ نمونە؛ ھەندێک کەس بە پاقلەمەنی و چەرەزاتەکان سەرئێشەکەیان زیاد دەکات، ھەندێک بەھەندێک خواردنی تری وەک؛ ئەڤۆکادۆ، مۆز، پەنیر، ترشی، شیرەمەنییەکان، شوکولاتە، پیاز، زۆربەی خواردنە ئامادەکراو و موعەلەب و فاست فودەکان ئەوانەی ڕێژەیەکی زۆر نیتراتیان تیادایە، ئازاری سەر زیاد دەکەن .
٣- خواردنەوەی ئەلکھول
یەکێکە لەھۆکارەکانی توشبون بە شەقیقەو سەرئێشەی ھێشووی، زۆربەی کەس دوای خواردنەوەی شەرابی سوور تووشی سەر ئێشە دەبن ،ھەتا ئێستا نەزانراوە کە ئایا ئەلکھول خۆیی ھۆکاری سەرئێشەیە، یاخود پێکھاتەیەکی تری ناو خواردنەوە کھولییەکانە .
٤- ژینگە و سروشت
سەرئێشەی ھێشووی زیاتر لەھەندێک وەرزدا ڕووئەدات، وەزیاتر لەبەھار و پایزدا رێژەی زیاد دەکات . ئەوەی ڕوونە و زاناکان کۆکن لەسەری ئەوەیە؛ پێکھاتەیەک لە ژینگەی ئەو وەرزانەدا دەبێتە ھۆکار، بەڵام بە تەواوەتی چییە نازانن !
ھۆکارە ژینگەییەکانی وەک؛ تیشکی ڕووناکی ڕاستەوخۆ، دوکەڵ، شێداری، بۆنی تیژ، کەشوھەوای سارد، پەیوەندیان ھەیە بە سەرئێشەی شەقیقەوە .
٥- ھۆرمۆنەکان
گۆڕان لە ڕێژەی ھۆرمۆنی "ئیسترۆجین" ، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە بەسەرئێشەی شەقیقەوە لە ئافرەتاندا . سووڕی مانگانە لە ئافرەتە گەنجەکاندا سەرئێشەی شەقیقە زیاد دەکات، ھەروەھا ھەندێک جار گۆڕان لەڕێژەی ئەم ھۆرمۆنە سەرئێشە زیاد دەکات ، بەتایبەت لەوانەی وەکو چارەسەر بەکاریدەھێنن . لە زۆربەی ئافرەتاندا بەوەستانی سووڕی مانگانە ٦- لێچوونەوە لە کافایین
ئەگەر تۆ لەو کەسانە بیت کە کافایین بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەھێنن، ئەویش بەخواردنەوەی چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان بەڕێژەیەکی زۆر . ئەگەر لەناکاو بیبڕیت و بوەستیت لەبەکارھێنانی، سەرئێشەی شەقیقەکەت زیاد دەکات ، کافایین بۆری خوێنەکان گرژدەکات، بەبێ کافایین بۆری خوێنەکان دەکشێن و دەئاوسێن، کەئەمیش یەکێکە لەھۆکارەکانی دروستبوونی سەرئێشەی شەقیقە .
٧- کەمخەویی
کەمخەویی ھۆکارێکە بۆ دروستبونی ئازاری سەر ئێشەی گرژبوون و ھەروەھا سەرئێشەی شەقیقە . ھەر بۆیە پشوودان و .سەرخەوشکاندن زۆربەی جار دەبێتە ھۆی نەمانی سەرئێشەکە ئازاری شەقیقەش کۆتایی دێت