پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا
سلاو ئازیزان ،
وەک دیارە پرۆسەی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا ( دکتۆرا ، ماستەر ، دیبلۆمی باڵا ) لە زانکۆکانی کوردستان بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت ، تەواوی لینکی زانکۆکان لێرەدا دەخەینەڕوو.
1/ زانکۆی کۆیە
بەمەبەستی ئاسانکاری پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا، زانکۆی کۆیە فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بۆ پێشکەشکردن ڕادەگەێنیت.
خوازیارانی خوێندنی باڵا، دەتوانن سەرەتا لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بواری خوێندن، بەش، شێوازی خوێندن و سەرجەم پێداویستییەکانیان پێشکەش بکەن.
هاوکات خوازیاران دوای پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بکەن و سەرجەم پێداویستییە داواکراوەکان بە فۆرمە ئەلیکترۆنییەکەوە پێشکەش بکەن.
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت بچیتە سەر فۆرمەکە:
2/ زانکۆی سلێمانی
پرۆسەی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی سلێمانی بەشێوەی ئۆنڵاین دەبێت.
سەردانیکردنی زانکۆی سلێمانی، بۆ یەکەی خوێندنی باڵای کۆلێجەکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان (بە شێوەی هاردکۆپی)، لە ڕێکەوتی ١٠ - مانگی ٤ - ٢٠٢٣ دەستپێدەکات.
فۆڕمی پێشکەشکردنی ئۆنلاین لە ڕێکەوتی (٥ - مانگی ٤ - ٢٠٢٣) کراوەیە هەتا ڕێکەوتی (١٨ - مانگی ٥ - ٢٠٢٣).
3/ زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر
لە ڕێگەی ئەم بەستەرە دەتوانن خۆتان تۆمار بکەن بۆ پڕۆسەی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى باڵا) لە زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر. هەروەها ڤیدیۆی فێرکاری لە چوارچێوەی بەستەرەکە داندراوە .
4/ زانکۆیا دهۆک
شێوازێ پێشکێشکرنێ بو خواندنا بلند ل زانکۆیا دهۆک شێوازێ ئەلکترونی یە، ئانکو دێ ب ڕێیا ئونلاین بیت و ب کارئینانا ڤی لینکی:
5/ زانکۆی هەولێری پزیشکی
هەنگاوەکانی پرۆسەی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی هەولێری پزیشکی بەشێوەی ئۆنڵاین.