Higher Education News
لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆیان بۆ ئەوەی باشتر خۆیان بۆ کاروبارە کارگێڕییەکان ئامادە بکەن و کات نەبێتە ڕێگر بۆ خۆتۆمارکردنیان، بڕیارماندا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- درێژکردنەوەى ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: لە رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2023/5/18) تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژى یەکشەمە ڕێکەوتى (2023/6/4).
- دواخستنى تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: لە رۆژى دوشەمە (2023/5/29) بۆ رۆژى دوشەمە رێكهوتی (2023/6/12).
- دهستپێكردنی خوێندنى ئەکادیمى : مانگى 9ى 2023.
*سوپاسی بێ پایانم بۆ بەڕێزان جەنابی بریکار و سەرجەم سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆکان و راویژکاران و فەرمانگەکانی دیوانی وەزارەت، کە ھەمیشە پشتیوان و ھاوکارمانن لەجێبەجێ کردنی ئەرک و ئامانجەکانی وەزارەتەکەمان.
ھیوای سەرکەوتن بۆ پرۆسەکەو سەرجەم خوازیاران و پێشکەشکاران دەخوازم و لە خودای مەزن داواکارم نیشتمانەکەمان و ھاو نیشتیمانیە ئازیزەکانمان بپاریزێت...