نۆبڵی کیمیا ٢٠٢٥: گۆڕانکارییەکی زانستی بۆ گەورەترین کێشەی جیهان‎

 

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی تشرینی یەکەم، سێ زانا لەوان سوسومو کیتاگاوا، ڕیچارد ڕۆبسۆن و عومەر ئێم یاگی خەڵات کران

بەهۆی کارەکانیان لە پەرەپێدانی چوارچێوەی کانزا-ئۆرگانیک

ئەو سێ زانایە سەر بە زانکۆکانی کیۆتۆ لە ژاپۆن و مێلبۆرن لە ئوسترالیا و بێرکلی لە ئەمریکا بوون.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، زاناکان " گەردیلەیەکیان دروستکردووە کە لە ئۆرگانیک و کانزا پێکھاتووە کە بۆشایی گەورەیان هەیە و گاز و ماددە کیمیاییەکانی دیکە دەتوانن بچنە ناوی یان وەری بگرێت''

ئۆلۆف ڕامسترۆم، ئەندامی لیژنەی نۆبڵ بۆ کیمیا، فۆڕمی نوێیەکەی گەردیلەکە بەراورد کردووە بە جانتاکەی هێرمیون گرانجەر لە هاری پۆتەر، واتە لە دەرەوە بچووکە بەڵام لە ناوەوە گەورەیە و دەتوانێت هەموو شتێک لەخۆبگرێت

ئەم داھێنانە چ سودێکی ھەیە ؟

گلدانەوەی ئاو لە هەوای بیابان-

دەتوانێت مۆلیکولەکانی ئاو لە هەوای وشکەوە دەربهێنێت - تەنانەت لە بیابانەکاندا - و یارمەتی دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بدات.

هەڵگرتنی گازە ژەهراویەکان بە شێوەیەکی سەلامەت-

دەتوانن گازە مەترسیدارەکان (وەک ئامۆنیا یان کلۆر) بخەنە تەڵەوە بۆ ئەوەی دزە نەکەن بۆ ناو ژینگە.

گرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن-

دەتوانن دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوا هەڵبمژن، یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەدات بە کەمکردنەوەی گازە گەرمخانەییەکان

پاککردنەوەی ژینگە-

دەتوانن پاشماوەی دەرمان یان پیسکەرەکانی ناو ئاو و خاک بشکێنن و ژینگە پاکتر دەکەنەو