بۆچی خەوتن لە لای ڕاستت گرنگە
با ٦٠ چرکە وەربگرین
با پێکەوە فێری بین
هەندێک کەس لەسەر گەدە دەخەون-
-هەندێک کەس لەسەر پشت دەخەون
هەندێک کەس بە لای چەپەوە دەخەون-
هەندێک کەس بە لای ڕاستەوە دەخەون-
: خەوتن لەسەر گەدە-
ئەم کەسانە تووشی تەنگەنەفەسی دەبن چونکە کێشی پشت و ئێسکەپەیکەریان لەسەر سییەکانیان وەستاوە. خەوتن لەسەر گەدەیان بە تەواوی ناتەندروستە.
خەوتن بە لای چەپ-
خواردن بە شێوەیەکی ئاسایی ٢ بۆ ٤ کاتژمێری دەوێت تا بەناو گەدەدا تێدەپەڕێت. ئەگەر کەسێک لەسەر لای چەپی بخەوێت ئەوا ٥ بۆ ٨ کاتژمێری پێدەچێت بۆ هەرسکردنی خۆراک. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە سییەکانی ڕاست کە گەورەترە، فشار دەخاتە سەر دڵ و جگەر، کە گەورەترین ئەندامەکانن و لە حاڵەتی دڵەڕاوکێدا هەڵواسراویان بەجێدەهێڵێت.
کەواتە خەوتن لە لای چەپیش ناتەندروستە
خەوتن لەسەر پشت -
خەوتن لەسەر پشت هەندێ سودی هەیە، چونکە یارمەتی ڕێکخستنی بڕبڕەی پشت دەدات و دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار بدات بە دابەشکردنی کێشی جەستەت بە شێوەیەکی یەکسان بەڵام دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو پرخەپرخ و وەستانی هەناسەدان لە خەودا خراپتر بکات بە ڕێگەدان بە کەوتنە خوارەوەی زمان و گیرانی بۆری هەناسەدان، هەروەها بۆ خانمانی دووگیان لە سێ مانگی دواتردا گونجاو نیە
کەواتە خەوتن لەسەر پشت بەگشتی بژاردەیەکی گونجاو نییە.
خەوتن لە لای ڕاست-
سییەکانی چەپ بچووکتر و سووکترن و جگەر کە گەورەترین ئەندامی جەستەیە، دەکەوێتە سەر زەوی، بۆیە هەرسکردن بە خێرایی ڕوودەدات.
کەواتە ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ خەوتن، وە بە تەواوی ئارام دەبیتەوە.
لە ڕابردوودا دەگوترا
خەوتن لەسەر پشت خەوی پاشاکانە-
خەوتن لەسەر سکت خەوی شەیتانەکانە-
. خەوتن بە لای چەپتەوە خەوی دەوڵەمەندەکانە، بەهۆی زۆری خواردنیانەوە-
خەوتن لە لای ڕاست خەوی خواپەرستان و زانایانە. هەروەها خەوی پێغەمبەری خودایە -
ئایزۆ وەک سیستەم
ئایزۆ( 9001:2015)یەکێکە لە تایبەتمەندیەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودوڵەتیەوە دەرچوە ناودەبرێ بە (سیستەمی بەڕەێوەبردنی جۆری) هێمای ژمارە 9000 ژماری سیستەمەکەیە، بۆ هەر سیستمێکی دەرچوو لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکە هێمایەکی ژمارەیی هەیە لە ژمارەی ۹۰۰۰ ەوە، وە لق هەیە وەک ۹۰۰۱ کە ئەویش پێداویستیەکان جێبەجێکردنی سیستمەکەو پێناسەکان لە خۆدەگرێت، ۲۰۱٥ ساڵی دەرچونێتی.
-ئایا هیچ سیستەمێکی زۆرەملێ هەیە کە دەبێت پەیوەست بێت بە بەدەستهێنانی بڕوانامەکە؟
نەخێر ، بەڵام پێویستە لەسەر دەزگاکە ئامادەکردن و نوسین و جێبەجێکردنی تایبەت بە خۆی هەبێت بەمەرجێک لەگەڵ داواکارییەکانی (ISO ۹۰۰۱:۲۰۱٥) یەکبگرێتە.وە
دیارترین سیستمەکانی ئایزۆلە ئێستادا
سیستەمی بەڕێوەبردنی جۆری ISO 9001:2015-
سیستەمی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی پەروەردەیی ISO 21001-
سیستەمی بەڕێوەبردنی ژینگە ISO 14001:2015-
بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی کار ISO 45001:2018 -
سیستەمی بەڕێوەبردنی تەندروستی خۆراک ISO 22000:2018
بەڕێوەبردنی توانای تاقیگەی شیکار و پێوانەکردن ISO 17025:2017
ئایزۆ وەک بڕوانامە
بەخشینی ئەو بڕوانامەیە کە لایەنی پەیوەندیدار تایبەت لەم بوارەدا دەیدات وە مسۆگەری ئەداتە کریارانی کە ئەم پێوانە هونەریانە بۆ بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بەراستی بونیان چونکە کۆمپانیاکە کار بەسیستمی بەڕێوەبردنی جۆری دەکات کە ئەویش چاودێری کراوە لەولایەنەی کە بڕوانامەکە دەبەخشێت وە ڕۆڵی لایەنی سێیەم ئەبینێ کە چاودێری کۆمپانیاکە دەکات لەبواری جۆریدا.
-ئایا بەخشینی بڕوانامەی ئایزۆ بەشێوەی هەمیشەیی دەبێت؟
نەخێر پاش پێدانی بڕوانامە ،ووردبینی هەیە لەلایەنی تایبەت بە بڕوانامەکە وە ئەتوانێت پوچەڵی بکاتەوە ئەگەر هەڵەیەک هەبوو