په‌یمانگای (العلمین) بۆ خوێندنی باڵا له نه‌جه‌ف،
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی مامۆستایەکی پەیمانگای KTI بڵاو ده‌كاته‌وه
په‌یمانگای (العلمین) بۆ خوێندنی باڵا له نه‌جه‌ف،
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی مامۆستایەکی پەیمانگای KTI بڵاو ده‌كاته‌وه
له چوارچێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی زانستیی خۆیدا، كه به پاڵپشتی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی و ده‌زگای (بحر العلوم) له نه‌جه‌ف به چاپ گه‌یشتووه و تایبه‌ته به مێژووی خه‌باتی سیاسیی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی)، په‌یمانگای (العلمین) بۆ خوێندنی باڵا له پارێزگای نه‌جه‌ف، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی مامۆستایه‌كی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان-ی بڵاوكرده‌وه كه توێژینه‌وه‌ی دكتۆر عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا-یه مامۆستای به‌شی دیجیتاڵ میدیای په‌یمانگاكه‌مان.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به‌ناوی پهیمانگامانهوه تۆمار كراوه و له لاپه‌ڕه‌كانی (184 بۆ 230) دا بڵاوبۆته‌وه‌و (45) لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه پێكده‌هێنێت، توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه و پشتی به میتۆدی شیكردنه‌وه‌ی دیسكۆرس و ناخشیكاریی ده‌ق به‌ستووه، ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌ش كه تایبه‌ته به بواری كۆمهنیكهیشنی سیاسی كه به‌شێكه له زانستی كۆمه‌نیكه‌یشن و ماسمیدیا به گشتی، بریتییه له (كۆنگره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و دیسكۆرسی یه‌كبوونخوازیی مام جه‌لال، كۆنگره‌ی له‌نده‌ن به نموونه) كه توێژه‌ر له پایزی ساڵی رابردوودا له كۆنفرانسێكی زانستی په‌یمانگای (العلمین) بۆ خوێندنی باڵا له پارێزگای نه‌جه‌ف پێشكه‌شی كرد.
پیرۆبایی له دكتۆر عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌ین و هیوای كاری زانستی زیاتری بۆ ده‌خوازین.
مامۆستایەکی پەیمانگای KTI لە پانێڵێکی زانستی پەیمانگای فام-دا بەشداری دەکات
مامۆستایەکی پەیمانگای KTI لە پانێڵێکی زانستی پەیمانگای فام-دا بەشداری دەکات
ئێوارەی 2024/2/21 «پەیمانگەی فـام» بە هاوبەشی «رێکخراوی کوردستان دیالۆگ» پانێڵێکی رەخنەیی بە ناونیشانی: «تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هۆشیاریی بەکارهێنانی لەلای گەنجان» لە هۆڵی چالاکییەکانی پەیمانگەکەدا ڕێکخست، لە پانێڵەکەدا د.عەدالەت عەبدوڵڵا، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگاکەمان وەک پانێڵیست بە پەیپەرێکی زانستی بەشداریکرد،ئەویش لەژێر ناونیشانی:(سۆشیال میدیا و دیوی زیانەکانی بۆ گەنجان)،
هەر لە پانێڵەکەدا پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیایی کوردیی (چمک) یش بە بابەتێک لەبارەی پەروەردەیی میدیایی-ەوە بەشدار بوو، پاشان خەڵات ڕێزلێنانیان بەسەردا دابەشکرا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تارمایی پێكدادانی شارستانییه‌كان ..!
ئاماژه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه له تیۆره‌كه‌ی سامویل هانتینگتن-دا..
24-1-2024، چوارشه‌ممه
د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
ده‌سپێك:
ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه ناین كه ئه‌م بابه‌ته بۆ تاوتوێ و گفتوگۆ هه‌ڵبژێرین، هاوشان تێزه‌كه‌ی گه‌وره زانا‌و بیرمه‌ندی سیاسیی ئه‌مریكی، ساموێل هانتینگتن Samuel P. Huntington (1927-2008ز)، وه‌ك میتۆدێكی شیكاری و رێبه‌رێكی تیۆری بۆ خوێندنه‌وه‌ی جه‌نگی غه‌ززه، بیر بخه‌ینه‌وه، به پله‌ی یه‌كه‌م، چوار پرسن:
یه‌كه‌م: كاریگه‌ری و ده‌نگدانه‌وه‌ی گهردونییانهی Global resonance ئه‌م جه‌نگه‌و سه‌رقاڵكردنی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دامه‌زراوه‌كانی ماسمیدیا، ده‌زگاكانی توێژینه‌وه، پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا، ئاراسته‌كانی رای گشتی وڵاتانی دنیا له ئاست جه‌نگه‌كه‌دا.
دووه‌م: سه‌رنجدان له‌وه‌ی، ئه‌م جه‌نگه خۆی، وه‌ك به به‌رچاومانه‌وه‌یه، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش، كۆتایی نه‌هاتووه، یان هه‌ڵوێستێكی نێوده‌وڵه‌تیی هاوبه‌ش و كۆنكرێتیی له‌باره‌وه نه‌خه‌مڵیوه كه ئاسایش و چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی، سه‌قامگیریی ناوچه‌یی، ئاشتیی جیهانی، بخاته سه‌رو ئه‌جێندای لایه‌نه‌كانی جه‌نگه‌كه‌وه، یان سووربوون و ده‌مارگیرییان بۆ درێژه‌دان به ململانێ و بژارده‌ی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگه‌كه، رابگرێت.
سێیه‌م: نهێنیی بایه‌خدانی گه‌وره‌ی وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و، گرنگیدانی سیاسی و میدیایی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌لایه‌كی تره‌وه، به جه‌نگێكی تایبه‌ت!، جه‌نگی گروپێكی سیاسی و چه‌كداری وه‌ك حه‌ماس له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، كه له فه‌رهه‌نگی ئه‌مریكییه‌كاندا گروپێكی تیرۆریستییه له‌كاتێكدا ده‌بینین ده‌یان رێكخراو و گروپی تری تیرۆریستی له‌جیهاندا هه‌ن كه هیچ جه‌نگ و ململانێیهكیان، ئه‌و ره‌هه‌نده گه‌ردوونییه وه‌رناگرێت و جه‌مسه‌رگیریی نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا ناهێنێت.
چواره‌م: به‌شێكی دیاری ئه‌و ئاماژانه‌ی كه له جه‌نگی غه‌ززه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له تێڕانینی ئێمه‌دا، كه‌م و زۆر، هه‌ر خۆیان بوونه‌ته ئارگیۆمێنت و گه‌واهی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تارمایی تێزه‌كه‌ی هانتینگتن له باره‌ی ململانێ نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كانه‌وه، یان رهواجدانهوه به‌م تێزه، به‌تایبه‌تی بۆ تێگه‌یشتن له ژێرخانی فكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری و ئاینیی ئه‌م جه‌نگه كه به زۆر ئاماژه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بریتی بێت له فۆرمێكی نوێی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان، یان ئه‌م تایپه‌ی ململانێ بونیاده قوڵه‌كه‌ی پێك بهێنێت.
پرسێك له سێ ته‌وه‌ردا
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و ژێرخانه قووڵه ببینرێن كه له ئاماژه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه‌وه به‌ده‌ركه‌وتوون و به زه‌قی سیستمێكی دیاریكراوی شیكاری Analysis و خوێندنه‌وه بۆ به‌رپابوونی جهنگهكهو هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامبوونی پێشنیار ده‌كه‌ن، ئه‌م پرسه‌مان له چه‌ند ته‌وه‌رێكدا كۆكردۆته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: تیشكێكه بۆ سه‌ر تێزی (پێكدادانی شارستانییه‌كان)ی هانتینگتن له په‌یوه‌ندیدا به ئیسلام و به‌رككه‌وتن له‌گه‌ڵیدا.
ته‌وه‌ری دووه‌م: كۆمه‌ڵێك كۆمێنت و سه‌رنجی گشتیییه له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده ئه‌مریكییه، ئه‌وه‌ش بۆ خستنه‌ڕووی زیاتری چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداری كتێبه‌كه‌و مامه‌ڵه‌ی واقعییانه له‌گه‌ڵ گریمانه‌و چه‌مك و وێناكردن و پێشبینییه‌كانیدا.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: ده‌ستنیشانكردنی سامپێكه له ئاماژه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه كه له گوتاری بكه‌رانی جهنگهكهو گوتاری راڤهكارانی ئه‌م جه‌نگه و له هه‌ڵوێست و رووداوه مهیدانییهكانیشهوه وه‌رگیراون، له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ندیی كۆی ئه‌و ئاماژانه‌ش به تیۆری پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كانه‌وه.
ئه‌م ته‌وه‌رانه، ده‌شێت به شێوه‌یه‌كی گشتی:
- یارمه‌تیده‌ربن بۆ تێپه‌ڕاندنی شیكاریی میدیاییانه‌ی تێپهڕو ساده‌و رۆژانه، كه زۆرجار ته‌نها چاره‌سه‌رو مامه‌ڵه‌یه‌كی خێرا له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كاندا ده‌كه‌ن و زۆرجاریش بۆ ئامانجێكی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی په‌تی، نه‌ك بێن و ئه‌و چه‌مك و بیروباوه‌ڕانه بپشكنن كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیانگرتووه.
- ببنه هۆی فراوانكردنی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌و پانتایی تاوتوێ و مشتومڕیش له‌سه‌ر ره‌هه‌نده فه‌رامۆشكراو، یان داپۆشراو، یان نكۆڵی لێكراوه‌كانی جه‌نگه‌كه، له‌وه‌ش زیاتر به‌ستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی جه‌نگ به سیسته‌مێكی بیركردنه‌وه‌و ره‌فتارو به لۆژیك و مێنتاڵێتییهك كه كانگای به‌رهه‌مهێنانی رووداوه‌كان.
- له‌وه‌ش زیاتر، ده‌شێت گفتوگۆیه‌كی فكریی له‌باره‌ی خودی جه‌نگه‌كه و ره‌گ و ریشه مێژووییه‌كانی و فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رپابوونی بهننه كایه‌وه، به‌تایبه‌تی كه تایتڵه گه‌وره‌كانی ئه‌م جه‌نگه نوێ نین، گفتوگۆكان درێژ ببنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌رهاویشته‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ش كه لێی به‌ده‌ر ده‌كه‌ون.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م:(پێكدادانی شارستانییه‌كان) له په‌یوه‌ندیدا به ئیسلامه‌وه
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بیر بخه‌ینه‌وه كه تیۆره‌كه‌ی سامویل هانتینگتن كه خۆی له كتێبی (پێكدادانی شارستانیه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی سیسته‌می جیهان/ The Clash of Civilization and the Remaking of world order)دا ده‌بینێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی (1996ز)دا به‌و ناونیشانهوهو وه‌ك تێزێكی فراوانتر، ببێته پرۆژه‌ی كتێب و ناوه‌نده سیاسی و فكرییه‌كانی جیهان بهه‌ژێنێت و به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بكات، ته‌نها بریتی بوو له ئارتیكڵێك كه له ساڵی (1993ز)دا گۆڤاریForeign Affairs)) بڵاوی كرده‌وه.
ئه‌و گۆڤاره، گۆڤارێكی زانستیی مه‌حكه‌می مانگانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، كه خانه‌یه‌كی گرنگی سه‌ربه‌خۆی بیركردنه‌وه‌و پسپۆریی بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه، ناونیشانی ئارتیكڵهكهش ئه‌مه بوو ((The Clash of Civilizations.
ده‌رباره‌ی هێڵی گشتیی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه، پێویسته چه‌ند خاڵێك به خێرایی بخه‌ینه‌ڕوو:
1- كتێبه‌كه، باس لەوە دەکات کە ململانێکانی دوای جەنگی سارد، ململانێی ئایدیۆلۆژی نابن، یان ئابووری، به‌ڵكو دابه‌شبوونه گه‌وره‌كه‌ی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و سه‌رچاوه‌ی زاڵی ململانێكانی نێوانیان، ململانێی كولتوری- شارستانی ده‌بن.
به مانایه‌كی تر، ململانێكان لە نێوان دەوڵەتە نەتەوەییەکاندا، به پله‌ی یه‌كه‌م، به‌هۆی جیاوازییە سیاسی و ئابوورییەکانیانهوه رووناده‌ن، بەڵکو لە ساڵانی داهاتوودا - كه بێگومان مه‌به‌ستی هانتینگتن دوای ساڵی (1993ز)یه- ئه‌وه ئیتر جیاوازییە ئاینی و کولتوورییەکانن كه دەبنە بزوێنەری سەرەکیی ململانێکانی نێوان مرۆڤەکان و كۆمه‌ڵگاكان و پێكدادانهكانیشیان توندتر ده‌كه‌ن.
نموونه‌یه‌كی خێرا لێره‌دا، له‌و ده‌یان نموونانه‌ی كه لای هانتینگتن هه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێزه، یان وه‌ك ئارگیۆمێنتێك له ئارگیۆمێنته‌كانی له‌باره‌ی به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌می ململانێ ئایدیۆلۆژیاكان، یان كه‌مكردنه‌وه له كاریگه‌ریی ململانێ سیاسییه‌كان، یان نیشاندانیان وه‌ك توێكڵی ململانێیه‌كی گه‌وره‌تر كه ململانێی شارستانییه‌ته‌كانه، ئه‌و جیاوازییه‌یه كه هانتینگتن له‌نێوان ئایدیۆلۆژیا و شارستانییه‌تدا ده‌یكات، ئه‌و دێت و بیرمان ده‌خاته‌وه: (كه‌سێك كه كۆمه‌نیسته، ده‌توانێت ببێته كه‌سێكی لیبراڵ، به‌ڵام كه‌سێك كه به كو‌لتور، به زمان، به یاده‌وه‌ری، روسی بێت، ناتوانێت خۆی بسڕێته‌وه‌و ببێت به فارس.
به‌پێی ئه‌م تیڕوانینه‌ی هانتینگتن، خه‌ڵك ده‌توانێت ته‌نانه‌ت رهگهزهنامهی دوو وڵاتی هه‌بێت، عێراقی بێت و سویدی یان به‌ریتانی بێت، به‌ڵام ناتوانێت له‌یه‌ككاتدا هه‌م موسڵمان بێت و هه‌م كاسولیك یان پرۆتستانت..!
2- سه‌باره‌ت به چه‌مكی شارستانییه‌ت، هانتینگتن كۆنسێپتێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌باره‌یه‌وه هه‌یه. بێگومان پێشوه‌خت ئه‌وه ده‌ڵێین كه، راسته چه‌مكه‌كان، له هیچ سه‌رده‌مێكدا، بان میژوو نابن، یان ستاندارد و Normative نین، ئه‌مه‌ی هانتینگتن-یش هه‌ر له‌ناو هه‌مان هاوكێشهدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته كه چه‌مكه گه‌وره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه به ته‌ونی به نیشانه‌گرتنی وردی رووداوه‌كانی جیهانی واقع و سیستمێكی بیركردنه‌وه‌یه‌كی فراوان و یۆنیڤێرسال بونیاد ده‌نرێن، له‌ناو كۆنتێكستی مێژوویی خۆیاندا، رۆڵی گه‌وره‌یان له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌و بنیادنانی رۆشبیرماندا هه‌یه و كاریگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵن.
هانتینگتن له‌باره‌ی شارستانییه‌ته‌وه ده‌ڵێت: شارستانییه‌ت، بریتییه له خیڵه مرۆییه گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌كان، جیاوازیی كولتورییش، به مانا فراوان و پانتاییه یۆنیڤیرسالییهكهی، بریتییه له جیاوازیی شارستانی. شارستانییه‌ت له دیدی ئه‌ودا قه‌واره‌یه‌كی كولتوریی به‌رفراوانتره كه گروپه كولتورییه‌كان له خۆ ده‌گرێت له‌بابه‌ت خیڵه‌كان، گروپه نه‌ژادی و ئاینییه‌كان و، نه‌ته‌وه‌كان، كه تیایاندا مرۆڤه‌كان خۆیان له رێی ره‌چه‌ڵه‌ك، ئاین، زمان، مێژوو، به‌هاكان، دابونهریتهكان، دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ده‌ناسێنن.
ئه‌م پێناسه‌یه‌ی هانتینگتن بۆ شارستانییه‌ت، ده‌شێت وه‌ك پێناسه‌یه‌كی رێكارییش له تێزه‌كه‌یدا وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه تێزی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان، چۆن و بۆ سه‌ر چه‌ند ئاماژه‌و فۆرمی به‌ریه‌ككه‌وتن و ململانێ و جه‌نگه‌كاندا، درێژ ده‌بێته‌وه.
3- یه‌كێك له پێشبینییه‌كان له تێزه‌كه‌ی هانتینگتندا، ئه‌وه‌یه كه، له دوای جه‌نگی سارد‌و سیسته‌می نوێی جیهانییه‌وه، ئه‌و ململانێیه‌ی كه پێش هه‌ر ململانێیه‌كی تر، جێی بایه‌خی مرۆڤه‌كان و گه‌لانه، بریتییه له باوه‌ڕ/ایمان خێزان، خوێن، بیروباوه‌ڕ/عقیدة، هه‌ر ئه‌مانه‌شن – له دیدی ئه‌ودا - كه خه‌ڵك كۆده‌كه‌نه‌وه و به‌هۆیانه‌وه ململانێ ده‌كرێت و له پێناویان‌دا قوربانی ده‌درێت.
4- له‌لایه‌كی تر، ئه‌م تێزه‌ی هاتنتگتۆن، راوه‌ستانه له‌سه‌ر یه‌كێك له پاڵنه‌ره دیاره‌كانی ره‌فتاری مرۆیی كه ره‌فتاركردنه به پێی شوناسه شارستانییه‌كه‌ی كه دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی تیایدا بریتین له ئاین و كو‌لتور، (ئه‌و ناوی ده‌نێت جه‌نگه‌كانی هێڵی دابه‌شبوونی شارستانی، كه پێی وایه كۆتاییان نایه‌ت و له‌ناو مێژوودا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. هانتینگتن، له لاپه‌ڕه‌كانی(410)ی تێزه‌كه‌یدا چه‌ندین نموونه‌ی سه‌رنجڕاكێش ئه‌هێنێته‌وه).
5- هه‌ر له‌باره‌ی چه‌مكی شارستانییه‌ته‌وه، هانتینگتن ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه ده‌شێت وڵاتان و گروپه‌كان كه سه‌ربه دوو شارستانییه‌تی جیاوازبن، په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتیی ته‌كتیكیی سنوردار و تایبه‌ت به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و له دژی كۆمه‌ڵێك قه‌واره‌ی تر ببه‌ستن كه سه‌ربه شارستانییه‌تی ترن، یان له پێناوی كۆمه‌ڵێك ئامانجی هاوبه‌شی نێوانیاندا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و گروپ و وڵاتانه‌ی كه سه‌ربه شارستانییه‌تی جیاجیان په‌یوه‌ندیگه‌لێكی پته‌و نین، به‌ڵكو به سروشتی حاڵ سارد‌و سڕ‌و زۆرجاریش دوژمنكارانهن.
6- هانتینگتن، له‌و باره‌یه‌وه، روونتر ده‌نووسێت و له رێی بیرخستنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی سیاسییه‌وه، ده‌ڵێت: “ئاشتیی سارد، جه‌نگی سارد، جه‌نگی بازرگانی، نیمچه جه‌نگ، ئاشتیی به دڵه‌ڕاوكێوه، په‌یوه‌ندیی هه‌ڵكشاو و داكشاو، كێبه‌ركێی توند، پێكه‌وه ژیانی كێبهركێكارانه، پێشبڕكێی خۆ پڕ چه‌ككردن.. هه‌موو ئه‌م ده‌سته‌واژانه ئه‌و شتانه‌ن كه زۆرترین ئه‌گه‌ری زاڵن بۆ باسكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه سه‌ربه شارستانییه‌تی جیاوازن. له به‌رامبه‌ردا هانتینگتن پێی وایه كه متمانه، دۆستایه‌تی، له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا، ده‌بنه دراوێكی ده‌گمه‌ن.
هانتینگتن، لێره‌دا به روونی مه‌به‌ستێتی كه بڵێت په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی ته‌كتیكی، تایبه‌ت، كاتی، سنوردار، یان بۆ ئامانجی هاوبه‌ش كه مه‌رج نییه به‌رده‌وام بن له‌نێوان گروپ و وڵاتانی سه‌ر به شارستانییه‌تی جیاوازدا، نابنه پێوه‌ر بۆ كورتهێنانی تێزه‌كه‌ی و ره‌سه‌نایه‌تی تیۆره‌كه‌ی له‌باره‌ی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كانه‌وه. ئه‌و له چه‌ند خاڵێكدا كۆی سه‌رچاوه‌كانی ململانێكان كه به درێژایی مێژوو له‌ناو دنیای مرۆڤدا هه‌ن، دیاری ده‌كات، به‌ڵام پێیوایه كاتێك كه ده‌وڵه‌تانێك كه سه‌ربه شارستانییه‌تی جیاوازن له ململانێوه ده‌گلێن، ئه‌وا جیاوازییه كولتورییه‌كان وا ده‌كه‌ن كه ئه‌و ململانێیه توندتربن. هانتینگتن به‌شێكی زۆری نه‌سكی حه‌وته‌می كتێبه‌كه‌شی له لاپه‌ڕه(335)ه‌وه كه تایبه‌ت به شیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی گه‌ردوونییانه‌ی شارستانییه‌ته‌كان، ته‌رخانكردووه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گریمانانه‌ی خۆی.
7- تێزه‌كه‌ی هانتینگتن، به گشتی، شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌شت شارستانییه‌ت دابه‌ش ده‌كات، كه بریتیین له: شارستانییه‌تی چینی، شارستانییه‌تی ژاپۆنی، شارستانییه‌تی ئیسلام، شارستانییه‌تی رۆژئاوا، شارستانییه‌تی ئه‌مریكای لاتینی، شارستانییه‌تی هیندی، شارستانییه‌تی ئه‌فریقی).
به‌پێی تێزی هانتینگتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زه ئاینی و كولتورییهكانی ئه‌م شارستانییه‌تانه، له‌یه‌كتر جیاوازن و یه‌ك شت نین، ئه‌وا ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتن دروست ده‌بن. به‌پێی ئه‌م تێزه، هه‌ر ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی شارستانییه‌ت خۆیشیان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه كه ململانێ و جه‌نگی نێوان گروپ و ده‌وڵه‌ته‌كان كه سه‌ربه شارستانییه‌تی جیاوازن، توندبن و زۆرجاریش ره‌هه‌ندی باوه‌ڕگه‌رایی و پیرۆز وه‌ربگرن و درێژا بكێشن.
ده‌رباره‌ی ئیسلام
8- هانتینگتۆن لە کتێبەکەیدا تیشکی خستۆتە سەر ئیسلام. له‌و به‌شه‌دا، ئه‌و دیده سیاسییه‌ی په‌تییه‌ی چل و دووه‌هه‌مین سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بیل كلینتۆن (77ساڵ)، ره‌تده‌كاته‌وه، كه جیهانی رۆژئاوا ته‌نها كێشه‌ی له‌گه‌ڵ گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كاندا هه‌بێت نه‌ك خودی ئیسلام خۆی.
هانتینگتن ده‌ڵێت: چوارده سه‌ده له مێژوو، رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیده‌ی كلینتۆن ده‌سه‌لمێنن. په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت، ئیتر به دیوه ئهرسۆدۆكییهكهی بێت یان رۆژئاواییه‌كه‌ی، زۆرجار پڕبووه له ململانێ و، هه‌ردووكیان بۆ یه‌كتر بوونه‌ته (ئه‌ویتر).
له‌م رووه‌وه، هانتینگتن چ به توێژینه‌وه‌ی مێژووییانه‌ی خۆی بێت، یان تێز‌و سه‌رنجه‌كانی زانای به‌ریتانی بیرنارد لویس (1916-2018ز)، ته‌واوی ئه‌و سه‌ده‌و قۆناغه مێژووییانه‌و رووداوه‌كانی ناویان به ساڵ، به ژماره، به ناو و ناونیشان ده‌ستنیشان ده‌كات كه به‌ڵگه‌ی بوونی ئه‌و ململانێ شارستانییه‌ی نێوان رۆژئاوا‌و ئیسلامن له هه‌زار ساڵی رابردوودا، هاوكات ده‌ست ده‌خاته‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئاینی مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام و جوله‌كه‌ش وه‌ك پاشخانی ململانێی نێوان رۆژئاوا‌و ئیسلام و ئه‌و هۆكاره ئاینی و بیروباوهڕییانهش كه به‌ریه‌ككه‌وتن و پێكدادانیان له نێواندا به زیندوویی ده‌هێڵنه‌وه.
هاوشان ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه ئاستی توندی ململانێكه، به‌درێژایی كات و به به‌رده‌وامی كاریگه‌ربووه به گه‌شه‌ی دیموگرافی و دابه‌زینی، به په‌ره‌سه‌ندنه ئابوورییه‌كان، به وه‌رچه‌رخانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و، به توندیی پابه‌ندبوونه ئاینییه‌كانه‌وه. واته هانتینگتن له تێزه‌كه‌یدا كۆی ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌ش له ململانێ و پێكدادانی شارستانیی نێوان ئیسلام و رۆژئاوادا ده‌بینێت. به چه‌ند خاڵێكیش كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر بیر ده‌خاته‌وه كه ململانێكه‌یان له مێژووییه‌كی نزیكدا زیادكردووه كه مه‌به‌ستی له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته. ئه‌و فاكته‌رانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
أ- گه‌شه‌ی دانیشتووان له جیهانی ئیسلامی‌دا. له‌دیدی هانتینگتن-دا، ئه‌م دیارده‌یه ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نجانی بێكارو تووڕه‌و ناڕازیی لێكه‌وتۆته‌وه كه بوونه‌ته سه‌رباز بۆ دۆز‌و پرسه ئیسلامییه‌كان و فشاریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دراوسێكانیان دروست كردووه و به‌ره‌و رۆژئاواش كۆچ ده‌كه‌ن.
ب- هه‌ڵسانه‌وه‌و رابوونی ئیسلامی، كه پێی وایه متمانه‌ی موسڵمانانی به سروشت و توانای شارستانییه‌تی ئیسلام و به‌ها جیاوازه‌كانی به به‌راورد به به‌هاكانی رۆژئاوا، تازهكردۆتهوه.
ت- هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامی رۆژئاوا بۆ گشتاندنی به‌هاكان و دامه‌زراوه‌كانی خۆی له پێناوی پاراستنی پێشه‌نگایه‌تیی سه‌ربازی و ئابووریی خۆی و ده‌ستوه‌ردان له جیهانی ئیسلامی، كه ئه‌و پێی وایه ناڕه‌زاییه‌كی توندی لای موسڵمانان به‌رپا كردووه.
ث- كه‌وتنی بلۆكی كۆمۆنیزم، كه هانتینگتن وای ده‌بینێت دوژمنی هاوبه‌شی نێوان رۆژئاوا‌و ئیسلامی كۆتایی پێهێناو هه‌ریه‌كه‌یانی وا لێكردووه كه ببێته مه‌ترسییه‌كی وێناكراو بۆ سه‌ر ئه‌ویتر.
ج- به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵبوونی زۆری نێوان موسڵمانان و رۆژئاواییه‌كان، كه رای وایه هه‌ستێكی له‌لای هه‌ردوولا ورژاندووه كه هه‌ستی ناسنامه‌ی تایبه‌تییه‌و هه‌ستی ئه‌وه‌ش كه چۆن هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازه له ناسنامه‌ی ئه‌ویتر.
ململانێ، مان و نه‌مان ..!
له‌لایه‌كی تره‌وه، هانتینگتن، له‌وه زیاتر ده‌ڕواو تێزه‌كه‌ی به نه‌فه‌سی پێشبینكردنیشهوه ده‌پێچێته‌وه‌و ده‌ڵێت: هه‌تا ئیسلام بمێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كه ده‌شمێنێت، هه‌تا رۆژئاوا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بمێنێت كه دڵنیا نین ده‌مێنێت!، ئه‌وا ململانێ له‌نێوان ئه‌م دوو شارستانییه‌ته گه‌وره‌یه‌دا و شێوازه‌كانی هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ ژیان و، له ده‌ستنیشانكردنی په‌یوه‌ندییان له پاشه‌ڕۆژدا، به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌مریكییه، ململانێكه له نێوان ئیسلام و رۆژئاوادا له‌سه‌ر خاك، كه‌متره له چاو ململانێی نێوانیان له‌سه‌ر به‌یه‌كدادانی شارستانییهتهكانیان، له‌بابه‌ت ململانێكانی تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك، پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، كۆنترۆڵكردنی بترۆل، كۆچبه‌ری، تیرۆریزمی ئیسلامیی رادیكاڵ و جیهادی، ده‌ستێوه‌ردانی رۆژئاوایی.
له دیدی هانتینگتن-دا، هه‌موو ئه‌مانه، كۆمه‌ڵێك تایتڵن بۆ ده‌ركه‌وتنه‌كانی ململانێی نێوان ئه‌م دوو شارستانییه‌ته جیاوازه. راسته، بۆ نموونه، دیارده‌ی كۆچبه‌ری له جیۆسیاسیی جیهانی ئیسلام-ه‌وه بۆ سه‌رزه‌مینی رۆژئاوا، ده‌شێت شیمانه‌ی تێكه‌ڵبوونی شارستانییهتهكانیشی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام فاكتی زه‌ق و ده‌ركه‌وتی به‌هێزتر بریتییه له به‌رگری زۆربه‌ی كۆچبه‌ران له په‌یوه‌ستیی شارستانیی تایبه‌ت به خۆیان و ناسنامه‌ی تایبه‌تیی كولتورییان هه‌روه‌ك له پێنج فاكته‌ری سه‌ره‌كیی ململانێی كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیستی نێوان رۆژئاوا‌و ئیسلامدا، دیاریی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئه‌نگێزه‌ی شوناسخوازی ئیسلامگهرانهی موسڵمانانی په‌نابه‌ر، یان ئه‌وانه‌ی كه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت له دنیای وڵاتانی رۆژئاوادا ده‌ژین، زاده‌ی ئه‌و وێنه تایپگیره-یه (نمطي) كه رۆژئاواییه‌كان بۆیانی ده‌كێشن، جا ئیتر له‌به‌ر جیاوازیی كولتوری و دابونه‌ریت و به‌ها و سروته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كانی موسڵمانانه‌وه بێت، یان له روانگه‌ی ته‌قلیدیی سه‌نته‌ریزمی ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌وه، كه بێگومان ئه‌مه‌ی دوایی رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌وه‌ی ره‌وه‌ندی جیاجیای وڵاتانی جیهانی ئیسلامی له رۆژئاوا، له پێناسه‌كردنه‌وه‌ی شوناسی خۆیاندا، به ناچاری بێت، یان به ئه‌نگێزه‌و ده‌مارگیری، خۆیان وه‌ك موسڵمان و سه‌ربه شارستانییه‌تێكی جیاواز نمایش بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بیرمان بكه‌وێته‌وه كه له به‌ری ئه‌وروپاو رۆژئاوا خۆیشییه‌وه زۆرن ئه‌وانه‌ی كه هێووهكانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه شارستانییه ئه‌ستوور ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌ی خۆ نهزن كردن بێت له‌به‌رامه‌به‌ر ئه‌ویتردا، یان به كه‌مگرتنی مرۆڤی سه‌ربه شارستانییه‌ته‌كانی تر. له‌م رووه‌وه، بۆ نموونه، فه‌رهه‌نگناس و نوسه‌رێكی ئه‌ڵمانی وه‌ك یۆهان هاینریچ زیدلێر (1706-1751ز) پێیوایه“ئه‌گه‌رچی ئەوروپا بچووکترینە لە کیشوەرهكانی تری جیهان، بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر پێگەیەکی هەیە کە لە سەرووی هەموو کیشوەرەکانی دیکەوە دایدەنێت، چونكه دانیشتووانەکەی خاوەنی داب و نەریتی نایاب و بەئەدەب و ڕۆشنبیرن لە هەردوو بواری زانست و پیشەسازیدا.
به مانایه‌كی روونتر، له دیدی هانتینگتن-دا، كاتێك كه موسڵمانان دۆزه‌خی سیاسی و كولتوری و ئابووریی/گوزه‌رانی، دنیای خۆیان به جێده‌هێڵن، ئه‌وا ئه‌م قه‌ده‌ره، له‌ناو شارستانییه‌تی رۆژئاوادا بێت، یان هه‌ر شارستانییه‌تێكی تر، نایانتوێنێتهوهو كۆتایی به شوناسیان ناهێنێت، بگره به پێچه‌وانه‌وه، زۆرجار ره‌وه‌ندی جیهانی ئیسلام له رۆژئاوادا، به زاراوه‌یه‌كی وه‌رزشی، له هه‌ڵوێستی به‌رگرییه‌وه بۆ هه‌ڵوێستی هێرشبردن ده‌چن بۆ سه‌ر به‌رامبه‌ر، واته له رێگه‌ی سه‌دان رێكخراوی خۆیانه‌وه، هه‌وڵی به گهردوونیكردنی شارستانییه‌تی ئیسلام و به موسڵمانكردنی هاووڵاتیانی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆرجار بریتی بێت له ده‌سكه‌وتی هێنانی شاهێدمانی هاووڵاتییه‌كی رۆژئاوایی به ئاینی ئیسلام، یان ناونانی منداڵه‌كه‌ی به‌ناوی په‌یامبه‌ری ئیسلامه‌وه، دۆخێك كه بێگومان، لانیكه‌م، له دنیای دوای جه‌نگی سارده‌وه(1947-1991ز) كه ده‌كاته نزیكه‌ی نیوسه‌ده، كۆمه‌ڵێك دیاره‌ی ترسناكی به‌رهه‌مهێناوه، وای كرووه ده‌یان هه‌زار مرۆڤی ده‌مارگیرو راستڕه‌و له دژی په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌تیش دیارده‌ی كۆچبه‌ریی موسڵمانان، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌م پرسه به چڕ بچێته ناو كێبه‌ركێ و كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانی به‌شێكی زۆری وڵاتنی ئه‌وروپاو رۆژئاواشهوهو پێگه‌ی سیاسی چه‌ندین هێزی راستڕه‌و و راسیستیش له كۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌كاندا به‌هێز بكات.
ده‌ستنیشانكردنی نموونه‌ی تر
له‌لای هانتینگتن، ململانێی نێوان رۆژئاوا‌و ئیسلام، وه‌ك دوو شارستانییه‌تی نموونه‌ی ئه‌و هه‌شت شارستانییه‌ته‌كه‌ی تر كه ململانێ‌یان له‌نێواندایه، جه‌نگێكی ساردیشه و په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه‌شه‌وه هه‌یه، له‌وانه:
§ به‌ها عه‌لمانییه‌كان له به‌رامبه‌ر به‌ها ئاینییه‌كاندا. له‌دیدی ئه‌ودا، ئه‌م به‌هایانه گوزارشتن له كۆمه‌ڵێك به‌های نه‌گۆڕ كه تایبه‌تمه‌ندێتیی هه‌ردوو شارستانییتهكهی پێ ده‌ناسرێته‌وه.
§ ركابه‌ریی مێژوویی نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام. له‌م رووه‌وه، ئێمه‌ش ده‌توانین ئه‌وه ببینین كه ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه به بیروباوه‌ڕ سه‌ربه ئاینی مه‌سیحین، له سه‌رو دوو ملیار‌و نیوه. به‌پێی ئامارێكی ساڵی (2020ز)، (39%33)ی دانیشتوانی جیهان سه‌ربه ئه‌م ئاینه گه‌وره‌یه‌ن، ژماره‌ی موسڵمانانیش زیاتر له دوو ملیار كه‌سه كه دووه‌م گه‌وره ئاینی جیهانه و (25%)ی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنێت. به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای بیۆ-ی ئه‌مریكیش بێت، ئه‌وا هه‌ردوو ئاینی مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام تا ساڵی (2070ز)دا چه‌ندین هێنده زیاد ده‌كه‌ن، واته ركابه‌رییه‌كی مێژوویی نێوانیان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له دیدی ئێمه‌دا وردبینیی تێزه‌كه‌ی هاتینگتن ده‌خاته‌ڕوو.
§ ئێره‌یی بردن به هێزی رۆژئاوا و بێزاری له باڵاده‌ستییه‌كه‌ی كه لای هانتینگتن زاده‌ی بونیادی سیاسیی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له دوای كۆڵۆنیالیزم. ئه‌مه‌شیان پرسێكی تره كه ململانێكه ده‌هێڵێته‌وه.
§ هه‌ستێكی تاڵ و سوكایه‌تی له ئه‌نجامی به‌راودكردنی ناخۆش و بێزاركه‌ری نێوان ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ردوو شارستانییه‌تی ئیسلام و رۆژئاوا له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا. ئه‌مه‌ش لای ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌مریكییه، پرسێكی تره كه به ئاشكرا پێكدادانه‌كه جۆش ده‌دات.
سنوری خوێناوی!
هانتینگتن له لاپه‌ڕه (413)ی تێزه‌كه‌یدا، زیاتر ده‌ڕوا و وا وێنای ئیسلام ده‌كات كه، “سنوورەکانی خوێناوین، هەروەک ناوچە ناوخۆییەکانیشی. له‌م باره‌یه‌وه، به نموونه‌ی زیاتر ئاماژەی بە ململانێی موسڵمانان لەگەڵ ئایینەکانی دیکەشدا، کردووه، وەک:
§ ململانێی سودان و باشووری ئەو وڵاتە.
§ ململانێ و شه‌ڕ لەنێوان هیندستان و پاکستان.. ته‌نانه‌ت لێره‌دا هانتینگتن پرسیاری ئەوەی کردووه کە ئاخۆ هیندستان، وەک دەوڵەتێکی دیموکراسیی عەلمانی Secular دەمێنێتەوە، یان لە ئاستی سیاسی‌دا دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکی هیندۆسی؟
§ کێشەی کۆچبەری لە ئەوروپا.
§ گەشەسەندنی ڕەگەزپەرستی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دژی کۆچبەرانی باکووری ئەفریقا و تورکیا.
§ کێشەی موسڵمانانی تورکمان لە چین.
§ ململانێی موسڵمانانی ئازەربایجان لەگەڵ ئەرمەنییەکان.
§ ململانێی موسڵمانانی ئاسیای ناوەڕاست لەگەڵ ڕووسەکاندا.
§ ململانێی موسڵمانانی تورک لە بولگاریا.
جه‌نگی كه‌نداو و سه‌دام و جیهانی ئیسلامی
9- هانتینگتن، له تێزه‌كه‌یدا، ئاماژەی به نموونه‌ی سیاسیی روداوی دیكه‌ش ده‌كات كه ململانێ سیاسییه‌كان تیایدا ده‌بنه ململانێی لاوه‌كی. ئه‌و باس له گوتاری سه‌دام حسێن (1937-2006ز) ده‌كات له جه‌نگی دووه‌می كهنداوداو بیرمان ده‌خاته‌وه كه چۆن پۆپۆلیستییانه جه‌نگه‌كه به جه‌نگی نێوان رۆژئاوا و جیهانی ئیسلام ناو ده‌بات و كاریگه‌ریش به‌جێ ده‌هێڵێت.
ئاماژه به جەماوەری سەدام حوسێن لە نێو گەلانی عەرەب و جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌كات كه له‌و جه‌نگه‌دا زۆر بووه، كه بێگومان ئه‌م نموونه‌یه‌ی، له دیدی ئێمه‌شدا، بۆ ده‌ورانی ئێستاش هه‌ر راسته و له جه‌نگی غه‌ززه‌دا دووباره، وه‌ك فاكتێك، ده‌ركه‌وته‌وه!،
هانتینگتن، له‌م پرسه‌دا، هه‌ڵوێستی رژێمه عه‌ره‌بییه‌كان له جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداودا (1991ز) ناكاته پێوه‌ر، چونكه ده‌زانێت كه به‌شێكی زۆریان به پاڵپشتی رۆژئاوا له ده‌سه‌ڵاتدان، یان رۆژئاوا ده‌یانپارێزێت، ده‌نا به‌رگه‌ی تووڕه‌یی و راپه‌ڕینی گه‌لانیان ناگرن!، بۆیه كاتێك كه پشتیوانی به‌شی زۆری جیهانی ئیسلام بۆ سه‌دام حسێن بیر ده‌خاته‌وه، ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه زۆربەی ڕژێمە عەرەبییەکان پشتیوانی هەڵوێستی سه‌دامیان له جه‌نگه‌كه‌دا نهكردو پەیوەندییان بە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییەوە کرد بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ئازادکردنی کوێت.
هانتینگتن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گروپە ئیسلامییەکان ڕەتیانکردەوە کە جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو، جه‌نگی“هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دژی عێراق”، بێت، بەڵکو وایان ناودێر كرد كه زیاتر جه‌نگی “هاوپەیمانییەکی ڕۆژئاوایی”یه له دژی ئیسلام”.
به‌بۆچوونی ئێمه، ئه‌م فاكته مێژووییه كه هانتینگتن باسی ده‌كات، هه‌تا ئێستاش شیاو و دروسته، چونكه له میانی جه‌نگی غه‌ززه‌دا، له خۆپیشاندانه‌كانی فه‌له‌ستین و ئه‌رده‌ن و چه‌ندین پایته‌ختی تریشدا، سه‌دام وه‌ك پاڵه‌وانێكی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی وێنا كرایه‌وه، به رۆژی نێوه‌ڕۆ ستایش و دروشمی به باڵادا هه‌ڵدرا. ته‌نانه‌ت هانتینگتن نموونه‌ی تر له هه‌ڵوێستی شا حوسێن-ی ئه‌رده‌ندا ده‌هێنێته‌وه، كه وڵاتێکی سەر بە "ته‌وه‌ری میانڕەوی"یه کە لەگەڵ ڕۆژئاوادا ئاشتبووەتەوە، كه‌چی جه‌نگی كه‌نداوی به جه‌نگی دژ به هەموو عەرەب و موسڵمانەکان". ناوده‌برد، واته ره‌هه‌ندی كولتوری و شارستانی له جه‌نگه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرد تا ره‌هه‌ندی سیاسی و ئه‌منیی په‌تی.
ده‌ركه‌وتی تری پێكدادان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا
نموونەی تری هانتینگتن له تێزه‌كه‌یدا، ململانێ و پێكدادانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان-ه وه‌ك رووهیهكی تری ململانێ و پێكدادانی شارستانی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا. هه‌موو ئاگادارین كه ئه‌م ململانێ و جه‌نگه له ساڵی (1905ز) له باكۆ-ه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، به تایبه‌تیش له دوای شۆڕشی روسیاوه (1917ز)ه‌وه‌و، هه‌تا ئێستاش كۆتایی نه‌هاتووه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه.
نموونه‌ی تر له‌لای ئه‌و، له‌ده‌ستدانی بێلایه‌نیی توركیاشه له جه‌نگی ئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجاندا، كه تا ئێستاش راسته، نه‌ك ته‌نها له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا، به‌ڵكو لایه‌نگیریی توركه‌كان له سه‌رده‌می حوكمڕانیی تۆركۆت ئۆزال-یشه‌وه (1989) تا سه‌رده‌می ئێستای ئه‌ردۆگان هه‌ر هه‌بووه‌و به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه توركیا چه‌ندین جار له جه‌نگ و ململانێكاندا تێوه‌گلاو پشتیوانی له ئازەربایجانەکان کرد.
بۆ نموونه، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەو کاتەدا لە ساڵی(١٩٩٢) كه تورکوت ئۆزال بوو، باسی لەوە ده‌کرد کە ڕۆژنامەکانی تورکیا پڕ بوون لە وێنەی کۆمەڵکوژییەکان و فشاری جەماوەری لەسەر سیاسەتمەداران زۆربوون بۆ ئەوەی بیری ئەرمینیا بخەنەوە کە تورکیا هێشتا بوونی هەیە! كه مه‌به‌ست لێی توركیای جیهانی ئیسلامییه!، هه‌روه‌ها بەرگریکردن لە ئازەربایجانییەکانیش کە نەتەوەی هاوبەشیان لەگەڵ تورکەکاندا هەیە و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی به ئاین موسڵمانن.
هانتینگتن، به پلاره‌وه نموونه‌كه‌ی باس ده‌كات و بیرمان ده‌خاته‌وه كه یەکێتی سۆڤیەتی کۆمۆنیستی “بێ‌دین” پێشتر پاڵپشتی ئازەربایجان بوو، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای داڕمانی ئازەربایجان، خۆی مه‌حكومی ئه‌وه كرد کە یارمەتی ئەرمەنییە ئۆرتۆدۆکسەکانی وەک خۆیان بدەن!، ئه‌مه‌ش له مه‌به‌ستی هانتینگتن-دا به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ جیاوازیی نێوان په‌یوه‌ندییه ته‌كتیكی و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه روحی شارستانییه‌ت دروستی ده‌كات.
نمونەی تری هانتینگتن ململانێ و جه‌نگه‌كانی یوگۆسلاڤیای پێشووە، کە تیایاندا ڕۆژئاوا پشتگیری خۆی بۆ بۆسنە نیشاندا، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوانەی کە لەسەر دەستی سربەکان تووشی بوون، به‌ڵام هیچ ڕێکارێکی کردەیی بۆ ڕێگری‌کردن لە ڕوودانی کۆمەڵکوژییەکان نه‌كردووه.
نموونه‌ی تریشی ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ئەوروپا هه‌ڵوێستی توندیان له‌به‌رامبه‌ر کۆمەڵکوژییەکانی کرواتیا لە دژی کەمینە موسڵمانەکان نیشان نەدا، ئه‌وانه‌و زۆر نموونه‌ی تریش.
ته‌وه‌ری دووه‌م: ده‌رباره‌ی تێزه‌كه‌ی هانتینگتن
پێش ئه‌وه‌ی، له‌به‌ر رۆشنایی تیۆره‌كه‌ی هانتینگتن-دا، چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ئاماژه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه بیر بخه‌ینه‌وه، كه له ئاستی گوتار و له‌رووی مه‌یدانی و واقعیشه‌وه، كۆمه‌كی شیكردنه‌وه‌و راڤه‌كردنێكی هانتینگتنییانهی جه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن، به پێویستی ده‌زانین پێشوه‌خت كۆمه‌ڵێك كۆمێنت و سه‌رنجی گشتی هه‌ن، بیانخه‌ینه‌ڕوو، كه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
جێی ناكۆكی و مشت‌ومڕ
ئه‌م بابه‌ته له په‌یوه‌ندیدا به تیۆره‌كه‌ی هانتینگتن-ه‌وه، له هه‌موو دۆخێك‌دا جێی ناكۆكی و مشتومڕێكی كراوه‌یه. بیروڕای جیاواز له‌سه‌ر چه‌مك و گریمانه‌كان، یان فاكت و زانیارییه‌كان، یان ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌و پێشبینییه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه‌ی هانتینگن، هه‌ن.
له باره‌ی تێزهكهیهوه، خودی ساموێل هانتینگتن بۆ ده‌یان وڵاتی جیهان بانگێشت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكهوهو به‌شێكی زۆریشیان به شێوه‌ی رووبه‌ڕوو Face to Face، به‌و سه‌رنج و ره‌خنانه‌و، ته‌نانه‌ت به‌و هێرش و تۆمه‌تانه‌ش ئاشنا ببێت كه له ده‌نگی جیاجیا‌و له ناوه‌ندی ئه‌كادیمی و رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانیی جیاوازی وڵاتانه‌وه، له‌باره‌ی تێزهكهیهوه هه‌ن، بۆیه چۆن ئێمه‌ش لێره‌دا، به سه‌لماندن بێت یان ره‌خنه‌لێگرتن، له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه بوه‌ستین و ئاماژه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه‌ی پێ بخوێنینه‌وه، مشتومڕی له‌باره‌یه‌وه كۆتایی نایه‌ت، هاوكات ناشتوانین نكۆڵی له ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی كتێبه بكه‌ین، ئه‌مه‌ش هیچ نه‌بێ له‌به‌ر دوو به‌ڵگه‌نه‌ویستی زانستی:-
یه‌كه‌م: تێز و پرۆژه فكرییه گه‌وره‌كان، یان توێژینه‌وه زانستییه گشتگیر‌و گڵۆباڵهكان، به سروشتی حاڵ چه‌ند سه‌ربه مێژووییه‌كی دیاریكراو و زاده‌ی كولتورێكی تایبه‌ت و به‌رهه‌می میتۆدێكی دیاریكراوی هزری و سیاسییش بن، كه‌م و زۆر، كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر سیسته‌می بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاری كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان به‌جێ ده‌هێڵن.
دووه‌م: راستییه‌كان و رووداوه‌كان، یان چه‌مكه‌كان و تیۆره‌كان، له‌روانگه‌ی زانسته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، نه‌گۆڕ و ره‌ها نین. ده‌روونناسی ئه‌مریكی، ئێدگار ڤیناکی Edgar Vinacke (1917-1991ز) پێیوایە چەمکەکان جۆرێکن لە ڕێکخستنی عه‌قڵی و زه‌ینی کە تاك له‌باره‌ی ڕووداوەکانی ناو ژینگەوه پێکی دەهێنێت. به‌م پێیه‌ش گۆڕانی ژینگه له رووی كات و شوێنه‌وه، چه‌مكه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌گۆڕن. جگه له‌وه، خودی زانست خۆیشی مۆركێكی كهڵهكردووی هه‌یه‌و ناوه‌ستێت. زانسته‌كان ته‌نها راستییه به‌شه‌كییه‌كان (الحقائق الجزئیة) به‌رهه‌م ده‌هێنن، نه‌ك راستیی هه‌تاسه‌ر و هه‌تا هه‌تایی، بۆیه ئاساییه ئه‌وه‌ی له دوێنێدا بیری لێناكراوهتهوه، له‌مڕۆدا بدۆزرێته‌وه، ئه‌وه‌ی پێشتر دیارده‌كان و رووداوه‌كانی پێ ناسێنرابێت، بۆ ئێستا ده‌ست نه‌ده‌ن و توانای پشكنینی ئاڵۆزیی پێدراو و رووداوه‌كان و هۆكارو سه‌رچاوه‌كانیان نه‌بێت.
تێزی سێ ده‌هه پێش ئێستا
تیۆره‌كه‌ی ساموێل هانتینگتن، له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدایه، به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌سته به قۆناغی دوای جه‌نگی سارده‌وه (1947-1991ز)، واته سه‌ربه مێژووییه‌كی دیاریكراوه. پاشان تێزه‌كه (30) ساڵ پێش ئێستا نووسراوه.
له‌و ماوه مێژووییه دوور‌و درێژه‌دا، ململانێ و جه‌نگی زۆر له جیهاندا روویانداوه، گۆڕانكاریی به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دروستبوون، جه‌مسه‌رگیری و هاوپه‌یمانێتیی جیاواز سه‌ریان هه‌ڵداوه، رووداو و په‌ره‌سه‌ندنی زۆر هاتوونه‌ته كایه‌وه، كه بێگومان ده‌شێت به‌شێكیان، به ئێستاشه‌وه، كۆمه‌ڵێك له زانیاری و گریمانه‌كان، یان چه‌مكه‌كان و پێشبینییه‌كانی هانتینگتن-مان بۆ بسه‌لمێنن، وه‌ك چۆن ده‌شێت به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بن.
تێزی ره‌تكردنه‌وه‌ی تێز
كتێبه‌كه‌ی هانتینگتن له بنه‌ڕه‌تدا، تێزی ره‌تكردنه‌وه‌ی تێزه، هاوكات وه‌ك پیشكه‌شكردنی تێزێكی جێگرهوهشه. لێره‌وه، ده‌مانه‌وێت بڵێین پاڵنه‌ری مه‌عریفی له‌م تێزه‌دا گۆڕاوێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو كتێبه‌كه له ژێر كاریگه‌ری تێز‌و پرۆژه‌ی فكری و سیاسیی تریشدا نووسراوه.
به مانایه‌كی روون و ره‌وانتر، كتێبه‌كه‌ی هانتینگتن وه‌ڵامێكیشه بۆ تێزه‌كانی بیرمه‌ندی سیاسیی ئه‌مریكیی به ره‌چه‌ڵه‌ك ژاپۆنی، فرانسیس فۆكۆیاما (71 ساڵ) كه له كتێبێكدا كه به ناونیشانی (نهایة التاریخ والإنسان الأخير/ The End of History and the Last Man)دا له ساڵی (1992ز)دا خستوویه‌تییه‌ڕوو و، تیایدا فۆكۆیاما باس له هه‌ژموونی لیبراڵیزمی سه‌رمایه‌داری ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه (1922-1991ز)، بانگه‌وازكردن بۆ ئه‌وه‌ش كه دیموكراسیی لیبراڵیی ده‌بێته فۆرمی زاڵی سیسته‌مه سیاسییه‌كان له جیهانداو جیهانگیرییش له رێی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیاو فراوانبوونی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی و دابه‌شكردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی و، به‌هاكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و بازاڕی ئازاده‌وه، كۆمه‌ڵگه به‌شه‌رییه‌كان یه‌كده‌خات.
به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی هانتینگتن دروست بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێزانه‌ی فۆكۆیامایه كه له‌و كتێبه‌دا خستوونییهتییهڕوو، به تایبه‌تی كه له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه، فۆكۆباما زیاده‌ڕۆیی كردووه له گه‌شبینی به‌رامبه‌ر به جیهانگیری، كاتێك وای ده‌بینێت كه ئه‌م دیارده‌یه به‌هۆی باڵاده‌ستبوونی گه‌ردوونییانه‌ی دیموكراسییه‌تی لێبرالییهوه، یه‌كبوون دروست، له‌كاتێكدا كه ئه‌و، به‌پێچه‌وانه‌وه فۆكۆیاماوه، وای ده‌بینێت كه ململانێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
هاوكات، به‌پێی تێزه‌كه‌ی هانتینگتن، فۆكۆیاما، ورد نییه له خوێندنه‌وه‌یدا بۆ روووداو و په‌ره‌سه‌ندن و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئایندهی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له رێی شیكردنه‌وه‌ی شكستی ئایدیۆلۆژیی نموونه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایانه‌وه كه له كتێبه‌كه‌یدا، به قه‌یرانی دووسه‌ره‌یان ناوده‌بات و مه‌به‌ستی له ده‌سه‌ڵاتگه‌ری و سۆشیالیزم-ه، چونكه فۆكۆیاما مۆركێكی سه‌راپاگیری به سه‌ركه‌وتنی ئایدیۆلۆژیای دیموكراسی و لێبراڵیزم داوه‌و وه‌ك ئیمپریالیزمێكی نوێ، به‌ڵام قبوڵكراو و په‌نا بۆبراو و به‌هه‌شتێكی سیاسی!، ده‌خاته‌ڕوو.
له‌دیدی ئێمه‌شدا، له‌م رووه‌وه، ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌كانی (67 بۆ 74)ی كتێبه‌كه‌ی فۆكۆیاما، ئه‌م سه‌رنجه‌ی هانتینگتن، روونده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه فۆكۆیاما وای ده‌بینێت مێژووی سه‌راپاگیریی مرۆڤایه‌تی روو له بنیادنانی بیری دیموكراسی و لیبرالیزمه، ئه‌مه‌ش به ده‌یان نموونه‌ی پێچه‌وانه ده‌رده‌كه‌وێت كه زیاده‌رۆیی تێدایه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌مك و به‌هاكانی دیموكراسی له ئه‌زموونه سه‌ره‌تاییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و فره‌یی سیاسی و كرانه‌وه‌ی ئابووری و ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا كورت نه‌كرێته‌وه، كه له زۆر وڵاتی جیهانی سێ و تازه‌پێگه‌یشتوودا، هیچیان به‌ته‌واوی سه‌قامگیر نین، سیسته‌می سیاسییش تیایاندا زۆرجار ته‌نها به‌ناو دیموكراسییه‌و بارگاوییه به هه‌ژموونی ده‌سته‌بژێرێكی فه‌رمانڕه‌وا، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سامانی وڵاته‌كانیاندا گرتووه‌و له په‌یوه‌ندیه‌كی وابهستهییدان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوادا.
كتێبێكی رهخنهكراو
له‌لایه‌كی تره‌وه، كه‌م و زۆر ئاگادارین كه تێزی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان، له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی فكری و سیاسی و كولتوریدا ره‌خنه‌ی زۆری لێگیراوه، واته تیۆر‌و تێزێك نییه كه هه‌موو گریمانه‌و چه‌مكه‌كانی قبوڵكرابێتن.
هانتینگتن خۆی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی تێزه‌كانی له‌و كتێبه‌دا، له (1993ز) ه‌وه بۆ (1996ز) به ده‌یان وه‌ڵامدانه‌وه‌و ره‌خنه‌و ستایش و فیدباكی له هه‌موو كیشهوهرهكانی جیهان و له ده‌یان ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ هاتووه كه بریتی بوون له حه‌زی زانین و تووڕه‌یی و ترس و حه‌په‌سان به‌بۆنه‌ی ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه له كتێبه‌كه‌یدا گوزارشتیان لێكراوه.
هه‌مواركراو، پڕفرۆش، زۆر وه‌رگێڕان
هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كردووه، ئه‌م تێزه‌ی هانتینگتن تێزێكه پێشتر ئارتیكڵێك بووه له گۆڤارێكی زانستیی مه‌حكه‌می ئه‌مریكادا، دوای به‌رپاكردنی مشتومڕێكی زۆر و ده‌یان كۆڕ و سمینار له باره‌یه‌وه له‌ناوخۆی ئهمریكاو له كۆمه‌ڵێك وڵاتی جیهان، له ساڵی (1996ز)دا بووه پرۆژه‌یه‌كی فراوانتر‌و كرایه كتێبێكی (410) لاپه‌ڕه‌یی به زمانی ئینگلیزی و كتێبێكی (550) لاپه‌ڕه‌ییش كاتێك كه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدرا، به زمانه زیندووه‌كانی تریش، به قه‌باره‌و لاپه‌ڕه‌ی جیاوازتر.
پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێزی پێكدادانی شارستانییه‌كان، ره‌خنه‌ی زۆری لێگیراوه، به‌ڵام ئه‌وه ناشاردرێته‌وه كه تێزه‌كه كاتێك له ساڵی (1996ز)دا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی فكریی جیاواز و تایبه‌ت به‌ده‌ركه‌وت، بووبه پڕ فرۆشترین كتێبی ساڵ و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه بووه جێی بایه‌خی ناوه‌نده‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، بۆ سه‌ر ده‌یان زمانی زیندووی تری جیهان وه‌رگێڕدراو چه‌ندین چاپی نوێیشی لێ ده‌رچوو، به تایبه‌تی كه كتێبه‌كه تێركراوه به سه‌دان سامڵ و لێشاوێك داتا‌و زانیاری و خشته‌و نه‌خشه‌و ئامار و ژماره، هاوكات به‌راوردكاری و ئارگیۆمێنت و دیكۆمێنت و نموونه هێناوه‌ی زانستی له هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی جیهانه‌وه، تێدایه.
به‌ڕه‌واج له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا
كتێبه‌كه‌ی هانتینگتن ئه‌گه‌رچی له ناو ته‌نانه‌ت جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیشه‌وه سه‌رنجی ره‌خنه‌یی زۆری لێگیراوه، له‌سه‌رویانه‌وه ره‌خنه‌كانی گه‌وره بیرمه‌ندی ئه‌مریكی/فه‌له‌ستینی، ئیدوارد سه‌عید(1935-2003ز)، به‌تایبه‌تی له سیمینارێكدا به‌ناوی (خورافه‌تی پێكدادانی شارستانییه‌كان)، كه تیایدا هانتینگتن تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی جه‌وهه‌رگه‌را و وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی شارستانیی بێ جیاوازی و خاڵی له ناكۆكیی ناوخۆیی نیشانداوه‌و، جیهانی ئیسلامیشی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی جیۆپۆلۆتیكی وێناكردووه له كاتێكدا كه ئیسلام به‌سه‌ر (5) پێنج كیشوه‌ردا دابه‌شبووه‌و جیاوازی كولتوری و زمانی و مێژووییان هه‌یه. (هه‌ڵبه‌ته هانتینگتن-یش ناڕاسته‌وخۆ ره‌خنه‌ی له سه‌عید گرتووه، بڕوانه ل402)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێبه‌كه ره‌واجێكی زۆری له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ئێران و سودان و لیبیا و عێراق) كه له‌و ده‌مه‌دا پتر له وڵاتانی تری ئیسلامی و عه‌ره‌بی گوتاری ئه‌نتی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكایان هه‌بووه، گوتارێك بووه كه به درێژایی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان و هه‌ندێكیان تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ئه‌م كتێبه جێی بایه‌خی گروپ و رێكخراوه ئیسلامییه‌كانیشه، كه له روانگه‌یه‌كی ئاینی ئیسلامه‌وه هه‌ڵوێست له رووداوه ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و جیهانییه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تی كه هانتینگتن وتهزایهكی به‌ناوبانگی هه‌یه و تیایدا ده‌ڵێت:}رۆژئاوا به پێشه‌نگبوونی خۆیان له جیهاندا برده‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه نا كه بیروباوه‌ڕ و به‌هاكانیان پێشه‌نگن (ئه‌مه‌ش تانهیهكه له فۆكۆیاما!)، به‌ڵكو له‌به‌ر پێشه‌نگییان له جێبه‌جێكردنی توندوتیژیه‌كی سیستماتیكدا، زۆرجار رۆژئاوا ئه‌م راستییه‌یان بیر ده‌چێته‌وه، به‌ڵام غه‌یره رۆژئاواییه‌كان هه‌رگیز له بیریان ناچێته‌وه{.
كتێبێك له بواری زانستی ئاینده‌ناسی:
له‌ئاستێكی تردا، كتێبه‌كه تێزێكه له بواری توێژینه‌وه‌كانی ئایندهناسیداو ئیشكردنه له‌سه‌ر وێناكردنی سیناریۆكان بۆ رووداو و پێشهاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. بایه‌خی ئه‌م جۆره تێزانه ئه‌وه‌یه كه پێشبینی ده‌كات بۆ پاشه‌ڕۆژی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و سیسته‌می جیهان و ململانێكانی ناوی، بۆیه تێزێكی مشتومڕهێن و سه‌رنج راكێش بووه‌و تا ئێستاش هه‌ر وایه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رووداوانه‌دا كه ره‌هه‌ندێكی گڵۆباڵ وه‌رده‌گرن و جیهان ده‌هێننه سه‌ر هێڵ.
گه‌واهییه‌كی زیندوو بۆ ئه‌م فاكته ئه‌وه‌یه كه كتێبه‌كه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا هینده‌ی تر ره‌واجی په‌یدا كرد، وه‌كچۆن ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ جه‌نگی غه‌ززه‌شدا سه‌رله‌نوێ بۆته‌وه جێی مشت‌ومڕ و تاوتوێكردنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا میتۆدێكیش بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاكیۆلۆژیای ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ره‌گ و ریشه قوڵه‌كانی ئه‌م جه‌نگه‌ی كه له غه‌ززه‌دا به‌رپابووه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م : سامپڵێك له ئاماژه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه
له‌ده‌ره‌وه‌ی بیرۆكه‌ی پشتگیری، یان ره‌خنه‌و داوه‌ری و تانه‌دانی خێرا، ئه‌و ئاماژانه‌ی كه له جه‌نگی غه‌ززه‌وه ده‌ركه‌وتوون و هێشتاش لێی به‌ده‌ر ده‌كه‌ون، هه‌م له رووی گوتار Discourseو هه‌م له رووی مه‌یدانی و كرده‌یی Practically و واقعییه‌وه، به ئاشكرا بڕیك له ره‌واج بۆ ئه‌و سیستمه له ته‌فسیركردن ده‌گێڕنه‌وه كه به‌شێكی ململانێ و جه‌نگه‌كانی جیهانی پێ ده‌خوێنرێته‌وه، كه ئه‌ویش تیۆری پێكدادانی شارستانییه‌كان-ه كه تیۆره‌كه‌ی هانتینگتن-ی بیرمه‌ندو گه‌وره شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییانه.
لێره‌دا ئێمه، به كورتی و ته‌نها (20) بیست ئاماژه بیر ده‌خه‌ینه‌وه‌و وه‌كو سامپڵێك وه‌ریان ده‌گرین كه ئه‌مانه‌ن:
1) ئاماژه له خه‌یاڵدانی خاوه‌ندارێتیدا: لێره‌دا مه‌به‌ست له خه‌یاڵی خاوه‌دارێتیی لایه‌نه‌كانی خودی جه‌نگی غه‌ززه خۆیه‌تی بۆ خاكێكی پیرۆز كه یه‌كێكیان پێی وایه خاكی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا و (قبة الصخرة)یه و لێی داگیركراوه و، یه‌كێكیشیان خاكه‌كه به (أرض الميعاد) و خاكی (یۆوشالیم) خۆی و سه‌رزه‌مینی موباره‌كی به‌دیهاتنی په‌یامبه‌رایه‌تیی ته‌وراتی ده‌زانێت.
ئه‌م خه‌یاڵدانه، به ئاشكرا، خه‌یاڵدانێكی زیندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت پێویستی به گوزارشتكردن هه‌بێت له ئاستی گوتاردا، چونكه په‌یوه‌سته بهخهیاڵدانێكی ئاینیی مێژووییه‌وه كه كۆتایی نایه‌ت و پێدراوێكی مه‌یدانیشه.
2) ئاماژه له گه‌مه‌ی گوتاردا: واتا پێدانی ره‌هه‌ندی ئاینی و ره‌هه‌ندی پیرۆزیش به ململانێ و جه‌نگه‌كه جیا له ره‌هه‌ندی سیاسی و دنیایی ئه‌م رووداوه. بێگومان ئه‌مه وه‌ك ستراتیژێكی گوتار سه‌یر ده‌كرێت له پێناوی ئامانجی تردا، دیارترینیان بیناكردنی دوالیزمێكه بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، واته وێناكردنی گوتارییانه‌ی جه‌نگی غه‌ززه وه‌ك به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان ئیسلام و جوله‌كه، یان ئیسلام و رۆژئاوا، یان به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان تیرۆریزم و دیموكراسی.
3) ئاماژه له به‌شێكی خۆپیشاندانه‌كاندا له دژی ئیسرائیل: له به‌شێكی به‌رچاوی ده‌رهاویشته‌كانی په‌یوه‌ست به جه‌نگی غه‌ززه و كاردانه‌وه میللییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له زۆربه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئه‌نجامدران، ئه‌وه‌ی به ئاشكرا جێی سه‌رنج و زه‌ق و به‌رده‌وام بوو و هه‌تا ئێستاش درێژه‌یان هه‌یه، دووپاتكردنه‌وه‌ی تاوانی بوونی قه‌واره‌ی جوله‌كه و داگیركردنی خاكی پیرۆزی موسڵمانان و ، نهیارێتیییه بۆ رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا.
4) ئاماژه له به‌شێكی خۆپیشاندانه‌كاندا له‌دژی حه‌ماس: به‌شێكی دیاری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌دا و له هه‌ندێ ناوچه‌ی جیهاندا ئه‌نجام دران، به‌تایبه‌تی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا و ته‌نانه‌ت له ناو راقیترین زانكۆكانیدا كه زانكۆی هارڤارد-ه، كۆمه‌ڵێك له دروشمه‌كانی خۆپیشانده‌ران تایبه‌ت بوون به باسكردن له موعاداتی سامی و، به‌ربه‌رییه‌تی ئیسلامییه‌كان و، پیرۆزیی خاك و خه‌ڵكی ئیسرائیل. واته ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده زانستییه هه‌ره پیشكهوتووهكانی رۆژئاوادا ره‌هه‌ندێكی ئاینی و شارستانی به گه‌وهه‌ری جه‌نگه‌كه درا، جا ئیتر ئه‌و ناوه‌ندانه له ژێر كاریگه‌ریی لۆبیی جوله‌كه‌و زاده‌ی پشكی سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانیدا بن، یان سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بن.
5) ئاماژه له كاردانه‌وه‌و پێكههڵپرژانه مهیدانییهكاندا: نموونه‌و پێدراوی مه‌یدانی بۆ ئه‌م ئاماژه‌یه، په‌لاماری خه‌ڵكی ناڕازی بوو بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌كانی ئیسرائیل و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ندین پایته‌ختی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییهكانداو ناوبردنیشیان به ئه‌هریمه‌نی گه‌وره، كافر، ئه‌نتی ئیسلام.
6) ئاماژه له هه‌ڵوێستی ره‌سمی وڵاتانی ئیسلامی‌دا: له‌م رووه‌وه، ئه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكه‌كانی وه‌ك توركیا، پاكستان، ئێران، مالیزیا، عێراق، میسر، هتد..بینیبێت و خوێندبێته‌وه، دركی به‌م ئاماژه مه‌یدانی و گوتارییه كردووه.
ئه‌رۆدۆگان كه له ساڵیادی كۆماری توركیادا، به‌شداری له رێوڕه‌سمێكی حزبه‌كه‌یدا كرد كه تایبه‌ت بوو به دۆخی فه‌له‌ستین، به ئاشكرا وتی : ئه‌گه‌ر رۆژئاوا شه‌ڕی خاچ و مانگی ئه‌وێت، ئه‌وا گه‌لی ئێمه سه‌ربه‌رزانه راوه‌ستاوه‌و ئاماده‌یه. له‌ولاوه مههاتير محه‌مه‌د، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا، به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت: له‌سه‌ر رابه‌رانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی ئیسلامییه كه لایه‌نگری گه‌لی فه‌له‌ستین بن. چه‌ندان نموونه‌ی تریش هه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و گوتارییش مۆركی جیاوازیی شارستانی له ره‌هه‌نده ئاینی و كولتورییهكهیدا، ده‌وروژێنن.
7) ئاماژه له به‌یاننامه‌كانی رێكخراوه ئیسلامی و رۆژئاواییه‌كاندا: مه‌به‌ست له نموونه‌ی به‌یاننامه‌كانی كۆمه‌ڵێك رێكخراوه له ئاست جه‌نگی غه‌ززه و تاوان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی، وه‌ك به‌یاننامه‌كانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كه (57) ده‌وڵه‌تی زۆرینه موسڵمانی تیا كۆبۆته‌وه و رايهڵهی جیهانی ئیسلامی، ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمانان، كۆنگره‌ی جیهانی ئیسلامی. هانتگتۆن له لاپه‌ڕه (287)دا باس له‌و رێكخراوه ئیسلامییه جیهانییانه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دروستیان كردوون و هه‌ستی ئاینییانیان به دامهراوهیی كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا نموونه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا-ش هه‌یه كه (27) ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپیی زۆرینه مه‌سیحییه‌و راستهوخۆو و ناڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی له ئیسرائیل و جوله‌كه ده‌كه‌ن.
8) ئاماژه له هه‌ڵوێستی ناتۆدا: په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌نتی(ناتۆ)دا كه هی (31) وڵاتی رۆژئاواییه، له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌دا، لایه‌نگیری راسته‌وخۆی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و حكومه‌ت و سوپاكه‌ی نه‌شارده‌وه. سكرتێری گشتی ناتۆ جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئیسرائیل مافی ئاسایش و به‌رگریكردنی له‌خۆی هه‌یه. له‌وه‌ش زیاتر، به ئاشكرا سه‌رنج درا كه ئیسرائیل له مه‌شقه‌كانی ئه‌و پهیماننهدا به‌شداره، ئه‌مه‌ش هه‌م ئاماژه‌یه‌كی گوتارییه، هه‌م مه‌یدانی.
9) ئاماژه لهروماڵی میدیادا بۆ جه‌نگه‌كه: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی غه‌ززه‌وه و ناوبه‌ناو و تا ئێستاش، میدیای جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ ئیش له‌سه‌ر سه‌رنجڕاكێشانی سۆزداری (الإستمالة العاطفية) ده‌كات، ئامانجی راكێشانی سۆزی جیهانی ئیسلامییه بۆ جه‌نگه‌كه، به‌م گه‌مه میدیاییه‌ش له دژی ئیسرائیلییه‌كان رووماڵه میدیاییه‌كان و سیاسه‌تی میدیایی خۆی جڵه‌و و ئاراست ده‌كات و تا ئێستاش، كه‌م و زۆر، به‌رده‌وامه.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئاماژه له گوتاری میدیای رۆژئاواشدا بۆ رووداوه‌كانی غه‌ززه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی به هه‌مان شێوه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌دا كه ئیسرائیل-ی تێدا وه‌ك قوربانی وێنا ده‌كرا. به‌شێكی فه‌نكشنی میدیای وڵاتانی رۆژئاوا له ماوه‌ی رابردوودا ئیشكردن بوو له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده ده‌رهه‌ق به حه‌ماس و له دژی هه‌ڵوێستی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان، ئه‌وه‌ش وه‌ك جۆرێك له پاڵپشتیكردنی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ئیسرائیل و سیاسه‌تی درێژه‌پێدانی ئه‌و جه‌نگه.
10) ئاماژه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی تری جیاكاری: ئه‌م ئاماژه‌یه، به دیوێكدا، له زیادبوونی دیارده‌ی رق و كینه‌ی ئاینی Religious hatred و په‌لاماردانی موسڵمانان له هه‌ندێ ناوهندو شوێنی گشتیی هه‌ندێ وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژئاوا به گشتی به‌ده‌ركه‌وتن، به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ ویلایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا (كه دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئاپۆرای خۆپیشاندانی موسڵمانانی تاراوگه‌دا پێچه‌وانه كرایه‌وه!).
به دیوه‌كه‌ی تریشدا، ئاماژه‌ی دیكه له ده‌ركه‌وتنی هه‌ڕه‌شه و تارمایی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیان و كه‌لوپه‌لی خه‌ڵكی جوله‌كه له هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا خۆی نمایش كرد. له‌م رووه‌وه، حكومه‌تی ئیسرائیل چهندینجارو له‌سه‌ریه‌ك داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی خۆیان، ئه‌و وڵاتانه به‌جێ بهێڵن.
11) ئاماژه له بنه‌مای هاوسۆزییدا: ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی و پانۆرامایی سه‌رنج له ئاراسته‌ی رای گشتیی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌باره‌ی جه‌نگی غه‌ززه‌وه بدرێت، ئه‌وا زۆر به‌ئاشكرا لایه‌نگیرییه‌كی گه‌رم و پڕجۆش و خرۆش بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و دانیشتووانی غه‌ززه ده‌بینرێت. ئه‌م ئاماژه‌یه ده‌ربڕی مێنتاڵێتییهكی ئاینی و شوناسخوازییه له هاوسۆزی و پاڵپشتی، به‌ڵام له فۆرمێكی گه‌وره‌تردا كه فۆرمی جیهانی ئیسلامییه له به‌رامبه‌ری ئه‌ویتردا، جا رۆژئاوا بێت، یان هاوپه‌یمانه ته‌قلیدییه‌كه‌ی رۆژئاوا كه به گوزارشتی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بریتییه له قه‌واره‌ی زایۆنی.
12) ئاماژه له هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی بیروڕادا(Opinion leader): به درێژایی رۆژانی ئۆپه‌راسیۆنی زریانی ئه‌قسا و دواتر جه‌نگی فراوانی غه‌ززه تا به ئێستاش ئه‌گات، له زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لكترۆنییه‌كاندا، هاوكات له شاشه‌ی زۆربه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا، به سه‌دان وتار و بیروڕا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و پهخشكراون، كه ده‌لاله‌ته‌كانی جه‌نگه‌كه و ماناكانی و ئاراسته‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان له ئاست رووداوه‌كانیدا، به زۆر شێوه وێناكردووه، به‌ڵام له به‌شێكی زۆریاندا، جهنگهكهو هۆكاره میژووییه‌كانی و ده‌ركه‌وت و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی وه‌ك درێژكراوه‌ی جه‌نگی ئیسلام و رۆژئاوا، یان ئیسلام و جوله‌كه، یان جه‌نگی هه‌موو عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، خه‌مڵێنراون و شیكراونه‌ته‌وه، واته ره‌هه‌ندی كولتوری، ئاینی، ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆیی، ئه‌تنیكی-یان پێدراوه كه به گشتی و له تیۆره‌كه‌ی هاتینگتن-دا له‌ناو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شارستانییه‌ته‌كاندا، كۆده‌بنه‌وه.
13) ئاماژه له مزگه‌وته‌كان و په‌رستگاكانی جوله‌كه: له به‌ری جیهانی ئیسلامییه‌وه، ئاماژه‌كان به‌هێزترن بۆ سه‌لماندنی تێزه‌كه‌ی هانتینگتن. له ماوه‌ی جه‌نگی غه‌ززه‌دا هه‌تا ئه‌مڕۆ، له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، نزای سه‌رخستنی ئیسلام ده‌كرێت به‌سه‌ر جوله‌كه‌و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییهكانیدا كه پشتگیریی ده‌كه‌ن. به بۆنه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌وه، له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه، حوسهینییهكانهوه، له كۆڕ‌و كۆنفرانسه ئاینییه‌كانه‌وه، هێرش و ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار سووكایه‌تی گه‌وره هه‌ن بۆ سه‌ر ئاینی جوله‌كه.
له به‌ری ئیسرائیلیشه‌وه، یه‌كێك له بنه‌ماكانی ژیاندنه‌وه‌ی (كه‌ڵچه‌ری جوله‌كه)و رۆشنبیریی ئاینی كه وه‌زاره‌تێك له حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات و بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای جۆرێك له كهراهییهت و كه‌مكردنه‌وه‌یه له‌به‌های ئاینه‌كانی تر. ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌مێكه له ئیسرائیل‌دا به دامه‌زراوه‌یی كراوه، بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه بوو كه له ناو ئیسرائیلییه‌كاندا هێرشه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ئۆردوگا جولهكهنیشینهكان به جه‌نگی له‌ناوبردنی جوله‌كه وه‌سف بكرێت.
14) ئاماژه له پاڵنه‌ری پێشكه‌شكردنی كۆمهكدا: زۆربه‌ی ئه‌و هاریكاری و كۆمه‌كانه‌ی كه له وڵاتانی ئیسلامییه‌وه بۆ غه‌ززه چوون و ده‌چن، چ له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه بێت، یان گه‌لانی موسڵمان، به پله‌ی یه‌كه‌م به پاڵنه‌رێكی ئاینییه، چونكه شوناسی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی زۆر پاشه‌كشه‌ی كردووه، هێزه چه‌پ و دیموكراته‌كانیش كاریگه‌ریی فكری و سیاسی‌یان نییه، بۆیه پاڵنه‌ره ئاینییه‌كه به‌هێزتره.
15) ئاماژه له جه‌نگی دیجیتاڵ میدیادا: گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی ساغكردنه‌وه‌و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تێزه‌كه‌ی هانتینگتن له خوێندنه‌وه‌ی ململانێ و مۆركی پێكدادانه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا، بریتییه له‌جیهانی دیجیتاڵ میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له‌م جه‌نگه‌دا، به‌دیاریكراوی، په‌یجه فه‌یكه‌كانی تویته‌ر/X و تیكتۆك و فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر، گه‌یشتنه (20%). له پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیاوه، به هه‌زاران هه‌زار هه‌واڵ و رووداو و گرته و لێدوان و ره‌فتاری دژبه ئاینی ئیسلام و دژ به جوله‌كه و دژ به رۆژئاوا بڵاو كرانه‌وه‌و تائێستا ده‌كرێنه‌وه، كار گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته له خورافیات كه له‌م جه‌نگه‌ی غه‌ززه‌دا هه‌ندێ گرته‌ی ڤیدیۆیی فه‌یك بگاته ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت: مه‌هدی مونته‌زه‌ر له ئاسمانی غه‌ززه‌دا بینراوه!.
16) ئاماژه له پشتگوێخستنی ئه‌ویتردا: دیارده‌یه‌كی تری سه‌رنجڕاكێش كه له میدیای جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هاوكات میدیای ئیسرائیل و به‌شێكی میدیاكانی وڵاتانی رۆژئاواشدا به‌دی ده‌كرێت، پشتگوێخستنی روماڵی میدیایی پیشه‌یی و ورده بۆ قوربانیانی سڤیلی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
له‌م جه‌نگه‌دا، نه میدیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی، فۆكه‌سی خستۆته‌سه‌ر زیانی خه‌ڵكی سڤیل له ئیسرائیل‌دا، نه ئیسرائیلییه‌كان و میدیای رۆژئاواش، بێلایه‌نانه‌و پرۆفیشناڵ له‌سه‌ر ئه‌و زیان و تراژیدیا مرۆییانه وه‌ستاون كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له خه‌ڵكی سڤیل كه‌وتوون.
17) ئاماژه له ره‌واجی فیلمی مێژوویی‌دا: له ماوه‌ی گه‌رمه‌ی جه‌نگی غه‌ززه‌دا، زۆرترین گرته‌ی ڤیدیۆیی له جیهانی عه‌ره‌بیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا شێر كرابێت، گرته ڤیدیۆكانی فیلمه‌كانی وه‌ك (عومه‌ر موختار/أسد الصحراء) و (الناصر صلاح ا‌لدین)بوون كه به ئاشكرا‌و له ناو ته‌متومانی رووداوه مێژووییه‌كانه‌وه ره‌هه‌ندی پێكدادانی دوو شارستانییه‌تی جیاوازمان بۆ نمایش ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌میان شارستانییه‌تی ئیسلامه و ئه‌ویتریان شارستانییه‌تی خاچپه‌رست و كۆڵۆنیالیستی رۆژئاوا.
18) ئاماژه له سانسۆركردنی دیمه‌نه تراژیدییه‌كاندا: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و ئینستاگرام و واتس‌ئاپ كه سه‌ربه كۆمپانیای میتا/METAی ئه‌مریكین، به‌ناوی پێشێلكردنی یاساوه، سانسۆرێكی زۆریان خستۆته سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه تراژیدییه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه.
له‌م رووه‌وه، كۆمپانیای میتا خۆی دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌سه‌ر سهرزهنشتهكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له هه‌فته‌ی دووه‌می جه‌نگی غه‌ززه‌دا نزیكه‌ی (800) هه‌زار پۆستی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و عیبری سڕیوه‌ته‌وه. له جیهانی عه‌ره‌بیدا، ئه‌مه به سانسۆركردن و لایه‌نگیریی بۆ ئیسرائیل و پیلانێكی ته‌كنه‌لۆژیی رۆژئاوا لێكدراوه‌ته‌وه، چونكه زۆربه‌ی دیمه‌نه تراژیدییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هی فهلهستینیهكانن.
19) ئاماژه‌ی تر له قۆڵی ئیسرائیله‌وه:
§ وێناكردنی په‌لاماره‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل وه‌ك په‌لاماره‌كانی رووداوی 11ی سێپته‌مبه‌ر كه تیادا ته‌نها فێندهمێنتالییهتی ئیسلامی تیا تاوانبار نه‌كرا، به‌ڵكو خودی ئه‌و فێندهمێنتالییته تیرۆریستییه وه‌ك درێژكراوه‌ی ئاینی ئیسلام وێناكرا. (نه‌ته‌نیاهۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ بایدن وای وێنا ده‌كات).
§ دیارده‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له موسڵمانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كردووه.
§ ناونانی حه‌ماس و جیهاد له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیله‌وه به ئاژه‌ڵی به‌شه‌ری، زاده‌ی دوالیزمێكه كه دوالیزمی شارستانییه‌ت و به‌ربه‌رییه‌ته له جیاكردنه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگدا..
§ ئیشكردنی میدیای ئیسرائیلی له‌سه‌ر دیارده‌ی ئیسلامۆفۆبیا و به گوتاركردنی، ئاماژه‌یه‌كی تره.
20) ئاماژه‌ی تری مه‌یدانی له جیهانه‌وه:
§ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی رۆژئاوا، له جه‌نگی غه‌ززه‌دا ئیسرائیل به به‌ره‌ی دیموكراسی و شارستانییه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و نه‌یارانی به به‌ره‌ی تاریكی و به‌ربه‌ری و وه‌حشی.
§ به پێی داتا و زانیارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ئه‌مریكی و ئیسلامییه‌كان له ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی غه‌ززه‌دا، دیارده‌ی رق و كهراهییهت له دژی موسڵمانان له ئه‌مریكا زۆر زیادی كردووه‌و ته‌نها له سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌دا، (774) سكاڵا تۆمار كراون كه بریتین له توندوتیژی نواندنی ره‌مزی و كرده‌یی به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌سێك كه موسڵمان بێت.
§ په‌لاماردانی نێوان گروپه خوێندكارییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاو ناوه‌نده‌كانی خوێندن له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكادا كه به‌شێكیان لایه‌نگری ئیسرائیل و به‌شێكیان لایه‌نگری فهلهستیینن.
به پوختی..
دوای خستنه‌ڕووی به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی ساموێل هانتینگتن، به‌تایبه‌تی له‌و به‌شه‌یدا كه په‌یوه‌سته به پێككدادانی شارستانییه‌ته‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه خودی هانتینگتن، له كتێبهكهیداو له لاپه‌ڕه (30)ی چاپه ئینگلیزییه‌كه‌ی و له‌لاپه‌ڕه (49) و (50)ی چاپه عه‌ره‌بییه‌كه‌یدا، به پشتبه‌ستن به وته‌زاكانی بیرمه‌ندی ئه‌مریكی و شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌كان توماس كوهنKuhn Thomas (1922-1996ز)، پێشوه‌خت هه‌ر خۆی پێشمان ئه‌كه‌وێت و بنمیچی چاوه‌ڕوانیمان سنوردار ده‌كات و داوه‌ریی باش و خراپمان له ئاست تێزه‌كه‌یدا، خاو ده‌كاته‌وه.
هانتینگتن ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت: (چاوه‌ڕێ مه‌بن كه ئه‌م تیۆره‌ی من هه‌موو ئه‌و راستییانه شی بكاته‌وه كه رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه).. ده‌شڵێت: (توماس كوهن رای وایه بۆ ئه‌وه‌ی تیۆر/ نظرية/ وه‌ك مۆدێلێك/ پارادایمێك قبوڵكراو بێت، ئه‌وا پێویسته له‌و تیۆرانه‌ی تر باشتر بێت كه كێ به‌ركێی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، چونكه هیچ تیۆرێك هه‌موو فاكت-ێكی پێ شرۆڤه ناكرێت).
ئه‌م وتهزایهش به مانای ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ری كتێبی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان، لافی ئه‌وه نادات كه له‌گه‌ڵ ئه‌م كتێبه‌دا ئیتر مێژوو قفڵ بێت، ئیتر رووداوه‌كانی ئێستا‌و داهاتووی گۆڕه‌پانی ئه‌م هه‌ساره‌یه، كت و مت، به‌پێ ئه‌و سیناریۆیایانه به‌ڕێوه‌بچن كه گریمانه و چه‌مكه‌كان و پێشبینییه‌كانی ئه‌و بۆ چاره‌نووسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیسته‌می جیهانیان، پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێته بنه‌ماو پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر پرۆژه‌و تێزێكی فكری، ئه‌وه‌یه كه پێش تێز‌و پرۆژه‌ی تری فكری بكه‌وێت، كێبه‌ركێیان له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌م ئاڵهنگارییهش له كۆتاییدا به‌نده به كرانه‌وه‌یه‌كی فكری كه ره‌چاوی ڕا و رای ئه‌ویتر بكات و هیچیان پشوهخت له بازنه‌ی بایه‌خپێدان نه‌كاته ده‌ره‌وه.
Dr. Adalat Abdullah
Emil.: adalat.muhamad.@kti.edu.iq
Mobile: 07701583203
Digital Media Department dialogue on media functions during wars
Digital Media Department dialogue on media functions during wars
گوتاری جەنگ
جەنگی شاراوە لە پەنای جەنگێکی زەقکراودا..
......................................
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
هۆكارەكانی بەرپاكردنی جەنگ، زۆرن، بەڵام گوتاری جەنگ تەنها ئەوانەیان نمایشدەكات كە رەوایەتیی بەجەنگ بدەن. حكایەتی هەموو جەنگە گەورەو بچووكەكانی مێژووی مرۆڤایەتی هەر وابووە. جەنگ، هەندێجار، ئەبەسترێتەوە بە ئامانجێكی پیرۆزكراوەوە وەك ئامانجە ئاینییەكان، لەنموونەی فتوحاتی ئیسلامیی(632-732ز) سەردەمی خەلافەتەكانی راشدی و ئەمەوی لەدژی بیزەنتییەكان و فارسەكان و قوتییەكان، یان شاڵاوەكانی خاچپەرستی(1096-1291ز) لەدژی موسڵمانان و بتپەرستان و مەسیحییە روسەكان و ئەرسەدۆكسە یۆنانییەكان و مەغۆلەكان و هتد..
یاخود بەناوی بڵاوكردنەوەی (مەدەنییەت و گواستنەوەی شارستانییەت)ەوە!وەك جەنگەكانی سەدەی 19ی ناپلیۆن بۆناپرت(1769-1821ز) بۆ سەر زۆر وڵاتی ئەوروپاو جیهان، یان كۆنتریش وەك نموونەی دیاردەی داگیركاریی بەگشتی كە لەسەدەی 15ەوە دەستیپێكرد تاسەدەی 20، یاخود ئەو جەنگانەی كە هەڵگری دروشمی یەكسانی و پلۆریتاریاو خاوەندارێتیكردنی بەكۆمەڵن لەئامرازەكانی بەرهەمهێنان، وەك ئەزموونە خوێناوییەكانی كۆمۆنیزم لە دەیان جەنگی ناوخۆیی سەدەی بیستدا، یان بەناوی نەژادو نەتەوەپەرستییەوە وەك نموونەی هیتلەرو جەنگەكانی(1939-1945ز)، یان بەناوی دیموكراسی و دژایەتیكردنی دیكتاتۆرییەوە، لە نموونەی داگیركارییە دەرەكییەكان و جەنگە ئەهلییەكان و زۆر شەڕی تر.
بەمانایەكی تر، جەنگێك نییە بێ گوتار، گوتارێكی جەنگیش نادۆزینەوە بێ بیانوو بۆ(رەوایەتی) وەرگرتن!، بەڵام ئەوەی هەمیشە، وەك راستییەكی رەها، دادەپۆشرێت، ئەو هۆكارە پەنهان و جاڕنەدراوانەن كە لەپشتەوە جەنگەكان هەڵدەگیرسێنن و لە گوتاردا نادركێنرێن، ئەو تەماح و مەرام و ویستە دۆزەخییانەن كە جەنگ دەكەنە ئامرازێك نەك بۆ هەلومەرجی بەرگری لەبەردەم هێرش و غەزای ناڕەوای ئەوانیتردا، بەڵكو بۆ داگیركاری، یان بردنی سامانی گەلان، یان درێژەپێدانی ئەو فەرمانڕەوایی و(دەسكەوت و شكۆ)انەی كە ناڕەوا بونیادنراون و لەسەر بنەمای خوێن و ستەمكردنن لەوانیتر.
ئەم جەنگەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورك بەرامبەر بەرۆژئاوای كوردستان و لەم دەورانەدا کە جیهان سەرگەرمی جەنگی ئیسرائیل- حەماس-ە، لەو جەنگانەیە كە بەناوی لەناوبردنی (تیرۆر)ەوە بەڕێوەدەچن، بەڵام خۆی، لەواقعدا، بریتییە لەتیرۆری دەوڵەت بۆ لەباربردنی مافی ژیانی گەلێك كە توركەكان نزیكەی یەك سەدەیە نكۆڵی لەناسنامەو مافە سیاسییەكانیان دەكەن، بگرە دەوڵەتی نوێی توركی/ئەتاتۆركییان(1924ز) لەسەر خودی ئەم لۆژیكە نەژادپەرستییە بیناكردووە.
ئەم جەنگە،لەسەردەمی ئەردۆگاندا، جگە لە كەلەپوری فاشییانەی نەژادپەرستی، لەسەر بنەمای گوتاری تریش درێژەی پێدەدرێت، گوتارێكی ساختە كە دۆزە نێودەوڵەتییەكان بۆ مەرامی سیاسی دەقۆزێتەوە كە گوتاری شەڕی تیرۆریزمە، گوتارێكی ئاینیی گشتگەرا-ش كە بەپێی فەرهەنگی ئاردۆگانیزم بریتییە لە بەهای برای دینی كە یەكسانە بە سەپاندنی دەستهەڵگرتن لەكوردبوون، یان توانەوە لەناو توركدا نەك ئیسلام، چونكە توركیای ئەردۆگان، لەمڕۆدا، بەكردەوە، نەك توركیای پاراستنی بەهاكانی ئیسلام نییە، بەڵكو مەملەكەتی فەسادی ئەخلاقی و لادانی كۆمەڵایەتییە، لەرووی سیاسیشەوە، نەك سەرزەمینی رێزگرتن نییە لەفرەیی(شعوب و قبائل)ی دروستكراوی پەروەردگار، بەڵكو زیندانێكی گەورەو كانگایەكی دێرینی ستەمكارییە.
له روانگه‌ی تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه(*)
د. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
پێشه‌كی
له چوارچێوه‌ی بابه‌تی ئابووریی راگه‌یاندندا، زۆرجار سهرنجدهدهین كه له ئه‌ده‌بیاتی پسپۆرانی ئه‌م بواره‌دا، ئاماژه بۆ "تیۆری سیاسه‌تی ئابوریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن" ده‌كرێت. ئه‌م تیۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیۆرێكی نوێیه‌و، لانیكه‌م له ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌بۆته ده‌روازه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌و توێژینه‌وه میدیاییانه‌ی كه له زانكۆ و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌باره‌ی ئامرازه‌كانی میدیا‌و ئه‌زموونه میدیاییه‌كان ده‌كرێن، زانیاری زۆر‌و زهوهندیشی له‌باره‌وه نییه، به‌تایبه‌تی له به‌راوردكردندا به تیۆره‌كانی تری راگه‌یاندن.
لێره‌شدا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا باكگراوهندو ناوه‌ڕۆكی ئه‌و تیۆرییه چییه؟ بایه‌خ به چی ده‌دات؟ له‌سه‌ر چی چڕ ده‌بێته‌وه‌و لێی ده‌كۆڵێته‌وه؟، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش به چییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێن كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رهه‌میان ده‌هێنن و تایبه‌ت ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌كارببرێن؟ له‌م په‌ره‌گرافانه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌درێته‌وه.
باكگراوه‌ندی تیۆر
ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی بوای راگه‌یاندن، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له‌وه‌دا نه‌ماون كه ته‌نها كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی Function دیاریكراو جێبه‌جێ بكه‌ن كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بن، وه‌ك نموونه‌ی ئه‌ركه‌كانی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵ و زانیاری، فێركردن، رۆشنبیركردن، ریكلام، به‌زمه‌سات، جۆشدان، پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ..هتد كه به‌شێكی زۆر له تيۆرمهندان(المنظرين/Theorists) و پسپۆرانی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و له رۆشنبیریی میللیشدا به‌گشتی به كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی ئه‌رێنی Positive سه‌یر ده‌كرێن(1).
ئه‌مڕۆ و بگره له مێژه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن تێكه‌ڵ به بواری ئابووری بوون، له روانگه‌ی ئابووریشه‌وه له به‌هاو كاریگهییهكانیان ده‌كۆڵرێته‌وه، بگره وه‌ك جۆرێك له پیشه‌سازیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی په‌تی و راشكاویش وه‌ك به‌شێك له كاری بازرگانی لێیان نه‌ڕوانرێت.
كاریگه‌رییه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر Audienceو رۆڵیان له وروژاندن و تێركردنی پێویستییه‌كانیان و ته‌قاندنه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زوو و ئه‌نگێزه بهكاربهرییهكانیان(النزعات الإستهلاكیة)، هۆكاری گه‌وره‌و به‌رچاو بوون بۆ ئه‌وه‌ی میدیا ببێته جێی سه‌رنج و به بواری ئابووریه‌وه گرێبدرێتهوهو بشگۆڕێت بۆ پیشه‌سازیی، بگره وه‌ها پێناسه‌ش بكرێت كه میدیا له رووی ئابوورییه‌وه، یان ئابوریی میدیا، پسپۆرییەکی هاوبەشە لەنێوان هەردوو بورای میدیا‌و ئابوری‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هەندێک لە رووداوەکانی دەیەی رابردوو ئەوەیان سەلماندبێت کە ئابوری میدیا فیڵدێکی نوێی توێژینەوەو پراکتیکە(2).
بێگومان، له‌م بواره‌دا، كۆمه‌ڵێك په‌ره‌سه‌ندن له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌ن كه به زوویی بنه‌مایان به كاری پیشه‌سازیی بواری راگه‌یاندن به‌خشی، له‌وانه: وەبەرهێنانی گەورە لە بواری پەخشی میدیایی، دابەشبوونی كارە هونەریی و تەكنیكییەكان لە نێوان كارمەندانی بواری ڕاگەیاندن بەشێوەیەكی ووردو، پشت بەستن بەتەكنەلۆژیای پێشكەوتوو.
ئه‌و پهرهسهندانهو فراوانبوونی پانتایی رۆڵ و كاریگه‌ریی راگه‌یاندن وایانكرد كه ئه‌م دیارده‌یه له رووی زانستی و ئهكادیمیشهوه ببێته جێی بایه‌خی پسپۆرانی هه‌ردوو كایه زانستییه‌كه كه میدیا‌و زانستی ئابورییه، له‌وه‌ش زیاتر ره‌هه‌ندی ئابووریی به‌رهه‌مه‌كانی بواری ماسمیدیا و ئابووریی میدیا به‌گشتی، ببنه شوێنی تیۆریزه‌كردن كه ئه‌مڕۆ یه‌كێك له دیارترین تیۆرهكانیش بریتییه له تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كه له‌چوارچێوه‌ی تیۆره كاریگه‌ره‌كاندا داده‌نرێت و ناوده‌برێت.
ناوه‌ڕۆكی تیۆره‌كه
تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن، به‌وه ده‌ناسرێت كه توانای شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووریی داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌یه، ئه‌م تیۆره بایه‌خ به رێكخستن و بونیادی Structure ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ده‌دات زیاتر له‌وه‌ی كه بایه‌خ به ناوه‌ڕۆكه ئایدیۆلۆژییه‌كانیان بدا، له‌وه‌شدا پشت به‌و پێودانگه ئه‌به‌ستێت كه ده‌ڵێ: ئایدیۆلۆژیای باو و بڵاو له كۆمه‌ڵگه‌دا، پشت به ژێرخانی ئابووریی كۆمه‌ڵگه ده‌به‌ستێت(3).
به مانایه‌كی تر، ئه‌م تیۆره ئه‌وه‌ی به لاوه گرنگه كه ئابووریی میدیا، ئه‌و ئابوورییه‌ی كه ده‌ره‌نجامی داهات و كۆكراوه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه كه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ده‌كه‌نه خاوه‌نی توانایه‌كی ئابووری، به چ سیاسه‌تێكی دیاریكراو به‌ڕێوه ده‌چێت؟
ئه‌م تیۆره له‌وه‌دا چڕ ئه‌بێته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له رێكخستن و فۆرمه‌كانی خاوه‌ندارێتیی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بكات، هاوكات چۆنیه‌تی كاری بازاڕی میدیا بزانێ و به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونگه‌ریی لێیان بكۆڵێته‌وه. هاوكات گریمانه‌ی وایه كه دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن به‌شێكن له‌و سیسته‌مه ئابوورییه‌ی كه گرێدراوی سیسته‌می سیاسییه(4).
واته له رێی ئه‌و گریمانه‌یه‌وه ده‌چێته‌وه ناو دیارترین ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه بۆ ئابووریی میدیا هه‌یه‌و، له روانگه‌یه‌كی ئابووریی په‌تییه‌وه، میدیا وه‌ك به‌شێك له ئابووریی پراكتیكی ته‌ماشای ده‌كات نه‌ك ته‌نها ئامرازگه‌لی جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك ئه‌رك كه زۆربه‌یان له‌روانگه‌ی پیشه‌ی ته‌قلیدیی میدیاوه داڕێژراون و راگه‌یاندن له‌فۆرمی كایه‌كانی خزمه‌تگوزاریی گشتیدا سه‌یر ده‌كات نه‌ك شوێنێك بۆ ده‌سكه‌وتنی داهات و قازانج و ده‌سكه‌وتی دارایی، یان ئامرازگهلێك كه كارێكی به‌رهه‌مهێنه‌رانه بكه‌ن هه‌روه‌ك له تیۆره ئابورییه ته‌قلیدییه‌كه‌ی فه‌یله‌سوف و زانای ئابوری ئاده‌م سمیس(1723-1790ز) هاتووه بۆ وێناكردن و پۆلێنكردنی ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه كار‌و چالاكیی به‌رهه‌مهێنه‌ر و نا به‌رهه‌مهێنه‌ر(خزمه‌تگوزاری) كه سمیس پێی وایه هیچ شتێك بۆ سه‌ر سامانی نه‌ته‌وه زیاد ناكات(5).
به‌رهه‌می میدیایی له‌م تیۆره‌دا
تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تیۆره ئابورییه ته‌قلیدییه‌وه، راگه‌یاندن وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئابووریی به‌رهه‌مهێن ئه‌بینێت، زیاتر له‌وه‌ش ده‌ڕوات و پێی وایه كه ئه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌رهه‌میان ده‌هێنن و تایبه‌تكراون بۆ به‌كاربردن(إستهلاك)، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند بابه‌تێك كه له 9 خاڵدا كۆكراونه‌ته‌وه، واته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: -
دروستبوونی سروشتی بەهای ئاڵوگۆرپێكردن(المبادلة) لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی جۆراوجۆردا، ئه‌وه‌ش لە ژێر فشاری ئابوری‌دا كه دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی فراوانتر ده‌كاته ئامانج.
بەرژەوەندیی ڕاستەوخۆی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ده‌زگاكانی میدیا و خاوەن بڕیارن لە پرۆسەی راگەیاندن و بەرهەمهێناندا، دیارترینیان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش دەستکەوتنی قازانجه لە پرۆسه میدیاییه‌كان و کاری بازرگانیی تر.
وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی سروشتیی پرۆسه‌كانی پاوانكردن و پێكه‌وه لكاندن له پیشه‌سازیی راگه‌یاندندا، سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكانی میدیا كه‌م ده‌بنه‌وه‌و چالاکییە میدیاییەکان فۆكه‌س دەخەنە سەر بازاڕی گەورە.
گرنگی و بایەخ بە كه‌رتی گه‌وره‌ترو خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ندو پاره‌دار ده‌درێت، ئه‌وه‌ش لەسەر حسابی خەڵكی تر.
بە شیوەیەکی سیستماتیكی و به‌رده‌وام ئیش له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌كرێت كه هێزو سه‌رچاوه‌ی ئابوورییان نییه.
لۆژیكی نرخه‌كان و قازانجه‌كان كار له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه ده‌كات كه به‌سه‌ر بازاڕدا باڵاده‌ستن و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش كه سه‌رمایه‌ی دارایی پێویستیان بۆ چوونه ناو بازاڕی میدیا، نییه.
لێره‌وه ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له بازاڕدا ده‌مێننه‌وه ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه نابێ ره‌خنه له‌و دابه‌شكردنه بگرن كه بۆ سامان و نفوز هه‌یه.
گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ناتوانن ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن، چونكه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی ئابووری نین.
ئه‌نجامگیریی له‌م تیۆره
ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامگیریی بكرێت له‌م تیۆره كه تایبه‌ته به سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن، چه‌ند راستییه‌كه، له‌وانه:
1) ئه‌م تیۆره، پتر كاریگه‌ره به‌و مۆدیله گڵۆباڵهی راگه‌یاندن و ئابووریی راگه‌یاندن كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی راگه‌یاندن و ئیمبراتۆرییه‌ته به‌ناوبانگه‌كانی ماسمیدیا په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن و تیایدا میدیا زیاتر وه‌ك ماشێنێكی بازرگانی ته‌ماشا ده‌كرێت، یان له خزمه‌تی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانیان.
2) ئه‌م تیۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خ به لۆژیكی قازانج و بازرگانی ده‌دات له بواری راگه‌یاندندا، ئه‌و ئامرازانه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رامۆش كردووه كه پشت به كه‌رتی گشتی ده‌به‌ستن و ناچار نین كه بكه‌ونه ژێر هه‌ژموونی لۆژیكی بازرگانییانه‌ی كاری راگه‌یاندنه‌وه.
3) ئه‌م تیۆره ئه‌و راستییه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه كه میدیای دیجیتاڵی، یان نیو میدیا له ژێر كۆنترۆڵی دامه‌زراوه ته‌قلیدییه‌كانی راگه‌یاندندا نه‌ماون، ئه‌مڕۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌دا له په‌یوه‌ندییه‌كی كارلێكاریدایه Interactive Relationship له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی راگه‌یاندندا و وه‌رگرێكی ناكارا Passive نییه، به‌ڵكو هۆشیاره‌و سه‌رچاوه‌كانی زانیاریی زۆره.
4) ئه‌م تیۆره ره‌چاوی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی نه‌كردووه كه وه‌رگر له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و كو‌لتورێكدا وه‌رگرێكی مه‌سره‌فگه‌را نییه، به‌ڵكو پێویستیی به خزمه‌تگوزارییه بێ به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه.
5) تیۆره‌كه ده‌ره‌نجامه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته بازرگانییه‌ی له ئابووریی میدیا ره‌چاو نه‌كردووه كه فراوانكردنی چینی كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌دارو دروستبوونی نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه، یه‌كێك له‌و ده‌ره‌نجامانه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی جه‌ماوه‌ری وه‌رگر هه‌ر به ته‌نها پشت ناكه‌نه ناوهڕۆك و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌زگا میدیاییانه‌ی كه ته‌عبیر نین له پێویستییه‌كانی ئه‌وان، به‌ڵكو ده‌بنه هێزی فشاری جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسییش بۆ رێگه‌گرتن له پاوانكاری بازاڕی راگه‌یاندن و هه‌ژموونی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان له‌سه‌ر میدیا هه‌روه‌ك له ئه‌زموونی كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه(6).
سه‌رچاوه‌كان:
1) عه‌بدوڵڵا، عه‌داله‌ت،(2020)، (راگه‌یاندن و ئه‌ركه باش و خراپه‌كانی)، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره:(8252)، 27-12، سلێمانی، ل8.
2) حسێن، نه‌زاكه‌ت، (ئابووریی میدیا) لێكچهری تایبه‌ت به خوێندكارانی خوێندنی باڵا، دكتۆرای راگه‌یاندن، رۆژی 11-8-2020، سلێمانی.
3) المحیا، أسامه بن ساعد، (2011م)، (نظريات التأثير الإعلامية)، د.ت، ص10.
4) هه‌مان سه‌رچاوه، ل10.
5) فني، عاشور،(2012م)، (إقتصاديات وسائل الإعلام المرئية والمسموعة)، إتحاد إذاعات الدول العربية، سلسلة بحوث ودراسات إذاعية (74)، تونس، ص7.
6) فرفر، علي المنتصر،(2017م)، (إقتصاديات الإعلام، رؤية معرفية تفاعلية)، مجلة (الجامعي)، مجلة علمية محكمة، العدد:(25)، الطرابلس، ص303.
(*) ئه‌م بابه‌ته، وه‌ك سمینارێك له به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، خوێندنی باڵا- قۆناغی دكتۆرا، زانكۆی سلێمانی پێشكه‌شكراوه.
ئابووریی میدیا،
له روانگه‌ی تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه(*)
د. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
پێشه‌كی
له چوارچێوه‌ی بابه‌تی ئابووریی راگه‌یاندندا، زۆرجار سهرنجدهدهین كه له ئه‌ده‌بیاتی پسپۆرانی ئه‌م بواره‌دا، ئاماژه بۆ "تیۆری سیاسه‌تی ئابوریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن" ده‌كرێت. ئه‌م تیۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیۆرێكی نوێیه‌و، لانیكه‌م له ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌بۆته ده‌روازه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌و توێژینه‌وه میدیاییانه‌ی كه له زانكۆ و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌باره‌ی ئامرازه‌كانی میدیا‌و ئه‌زموونه میدیاییه‌كان ده‌كرێن، زانیاری زۆر‌و زهوهندیشی له‌باره‌وه نییه، به‌تایبه‌تی له به‌راوردكردندا به تیۆره‌كانی تری راگه‌یاندن.
لێره‌شدا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا باكگراوهندو ناوه‌ڕۆكی ئه‌و تیۆرییه چییه؟ بایه‌خ به چی ده‌دات؟ له‌سه‌ر چی چڕ ده‌بێته‌وه‌و لێی ده‌كۆڵێته‌وه؟، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش به چییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێن كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رهه‌میان ده‌هێنن و تایبه‌ت ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌كارببرێن؟ له‌م په‌ره‌گرافانه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌درێته‌وه.
باكگراوه‌ندی تیۆر
ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی بوای راگه‌یاندن، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له‌وه‌دا نه‌ماون كه ته‌نها كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی Function دیاریكراو جێبه‌جێ بكه‌ن كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بن، وه‌ك نموونه‌ی ئه‌ركه‌كانی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵ و زانیاری، فێركردن، رۆشنبیركردن، ریكلام، به‌زمه‌سات، جۆشدان، پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ..هتد كه به‌شێكی زۆر له تيۆرمهندان(المنظرين/Theorists) و پسپۆرانی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و له رۆشنبیریی میللیشدا به‌گشتی به كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی ئه‌رێنی Positive سه‌یر ده‌كرێن(1).
ئه‌مڕۆ و بگره له مێژه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن تێكه‌ڵ به بواری ئابووری بوون، له روانگه‌ی ئابووریشه‌وه له به‌هاو كاریگهییهكانیان ده‌كۆڵرێته‌وه، بگره وه‌ك جۆرێك له پیشه‌سازیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی په‌تی و راشكاویش وه‌ك به‌شێك له كاری بازرگانی لێیان نه‌ڕوانرێت.
كاریگه‌رییه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر Audienceو رۆڵیان له وروژاندن و تێركردنی پێویستییه‌كانیان و ته‌قاندنه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زوو و ئه‌نگێزه بهكاربهرییهكانیان(النزعات الإستهلاكیة)، هۆكاری گه‌وره‌و به‌رچاو بوون بۆ ئه‌وه‌ی میدیا ببێته جێی سه‌رنج و به بواری ئابووریه‌وه گرێبدرێتهوهو بشگۆڕێت بۆ پیشه‌سازیی، بگره وه‌ها پێناسه‌ش بكرێت كه میدیا له رووی ئابوورییه‌وه، یان ئابوریی میدیا، پسپۆرییەکی هاوبەشە لەنێوان هەردوو بورای میدیا‌و ئابوری‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هەندێک لە رووداوەکانی دەیەی رابردوو ئەوەیان سەلماندبێت کە ئابوری میدیا فیڵدێکی نوێی توێژینەوەو پراکتیکە(2).
بێگومان، له‌م بواره‌دا، كۆمه‌ڵێك په‌ره‌سه‌ندن له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌ن كه به زوویی بنه‌مایان به كاری پیشه‌سازیی بواری راگه‌یاندن به‌خشی، له‌وانه: وەبەرهێنانی گەورە لە بواری پەخشی میدیایی، دابەشبوونی كارە هونەریی و تەكنیكییەكان لە نێوان كارمەندانی بواری ڕاگەیاندن بەشێوەیەكی ووردو، پشت بەستن بەتەكنەلۆژیای پێشكەوتوو.
ئه‌و پهرهسهندانهو فراوانبوونی پانتایی رۆڵ و كاریگه‌ریی راگه‌یاندن وایانكرد كه ئه‌م دیارده‌یه له رووی زانستی و ئهكادیمیشهوه ببێته جێی بایه‌خی پسپۆرانی هه‌ردوو كایه زانستییه‌كه كه میدیا‌و زانستی ئابورییه، له‌وه‌ش زیاتر ره‌هه‌ندی ئابووریی به‌رهه‌مه‌كانی بواری ماسمیدیا و ئابووریی میدیا به‌گشتی، ببنه شوێنی تیۆریزه‌كردن كه ئه‌مڕۆ یه‌كێك له دیارترین تیۆرهكانیش بریتییه له تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كه له‌چوارچێوه‌ی تیۆره كاریگه‌ره‌كاندا داده‌نرێت و ناوده‌برێت.
ناوه‌ڕۆكی تیۆره‌كه
تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن، به‌وه ده‌ناسرێت كه توانای شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووریی داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌یه، ئه‌م تیۆره بایه‌خ به رێكخستن و بونیادی Structure ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ده‌دات زیاتر له‌وه‌ی كه بایه‌خ به ناوه‌ڕۆكه ئایدیۆلۆژییه‌كانیان بدا، له‌وه‌شدا پشت به‌و پێودانگه ئه‌به‌ستێت كه ده‌ڵێ: ئایدیۆلۆژیای باو و بڵاو له كۆمه‌ڵگه‌دا، پشت به ژێرخانی ئابووریی كۆمه‌ڵگه ده‌به‌ستێت(3).
به مانایه‌كی تر، ئه‌م تیۆره ئه‌وه‌ی به لاوه گرنگه كه ئابووریی میدیا، ئه‌و ئابوورییه‌ی كه ده‌ره‌نجامی داهات و كۆكراوه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه كه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ده‌كه‌نه خاوه‌نی توانایه‌كی ئابووری، به چ سیاسه‌تێكی دیاریكراو به‌ڕێوه ده‌چێت؟
ئه‌م تیۆره له‌وه‌دا چڕ ئه‌بێته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له رێكخستن و فۆرمه‌كانی خاوه‌ندارێتیی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بكات، هاوكات چۆنیه‌تی كاری بازاڕی میدیا بزانێ و به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونگه‌ریی لێیان بكۆڵێته‌وه. هاوكات گریمانه‌ی وایه كه دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن به‌شێكن له‌و سیسته‌مه ئابوورییه‌ی كه گرێدراوی سیسته‌می سیاسییه(4).
واته له رێی ئه‌و گریمانه‌یه‌وه ده‌چێته‌وه ناو دیارترین ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه بۆ ئابووریی میدیا هه‌یه‌و، له روانگه‌یه‌كی ئابووریی په‌تییه‌وه، میدیا وه‌ك به‌شێك له ئابووریی پراكتیكی ته‌ماشای ده‌كات نه‌ك ته‌نها ئامرازگه‌لی جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك ئه‌رك كه زۆربه‌یان له‌روانگه‌ی پیشه‌ی ته‌قلیدیی میدیاوه داڕێژراون و راگه‌یاندن له‌فۆرمی كایه‌كانی خزمه‌تگوزاریی گشتیدا سه‌یر ده‌كات نه‌ك شوێنێك بۆ ده‌سكه‌وتنی داهات و قازانج و ده‌سكه‌وتی دارایی، یان ئامرازگهلێك كه كارێكی به‌رهه‌مهێنه‌رانه بكه‌ن هه‌روه‌ك له تیۆره ئابورییه ته‌قلیدییه‌كه‌ی فه‌یله‌سوف و زانای ئابوری ئاده‌م سمیس(1723-1790ز) هاتووه بۆ وێناكردن و پۆلێنكردنی ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه كار‌و چالاكیی به‌رهه‌مهێنه‌ر و نا به‌رهه‌مهێنه‌ر(خزمه‌تگوزاری) كه سمیس پێی وایه هیچ شتێك بۆ سه‌ر سامانی نه‌ته‌وه زیاد ناكات(5).
به‌رهه‌می میدیایی له‌م تیۆره‌دا
تیۆری سیاسه‌تی ئابووریی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تیۆره ئابورییه ته‌قلیدییه‌وه، راگه‌یاندن وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئابووریی به‌رهه‌مهێن ئه‌بینێت، زیاتر له‌وه‌ش ده‌ڕوات و پێی وایه كه ئه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌رهه‌میان ده‌هێنن و تایبه‌تكراون بۆ به‌كاربردن(إستهلاك)، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند بابه‌تێك كه له 9 خاڵدا كۆكراونه‌ته‌وه، واته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: -
دروستبوونی سروشتی بەهای ئاڵوگۆرپێكردن(المبادلة) لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی جۆراوجۆردا، ئه‌وه‌ش لە ژێر فشاری ئابوری‌دا كه دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی فراوانتر ده‌كاته ئامانج.
بەرژەوەندیی ڕاستەوخۆی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ده‌زگاكانی میدیا و خاوەن بڕیارن لە پرۆسەی راگەیاندن و بەرهەمهێناندا، دیارترینیان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش دەستکەوتنی قازانجه لە پرۆسه میدیاییه‌كان و کاری بازرگانیی تر.
وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی سروشتیی پرۆسه‌كانی پاوانكردن و پێكه‌وه لكاندن له پیشه‌سازیی راگه‌یاندندا، سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكانی میدیا كه‌م ده‌بنه‌وه‌و چالاکییە میدیاییەکان فۆكه‌س دەخەنە سەر بازاڕی گەورە.
گرنگی و بایەخ بە كه‌رتی گه‌وره‌ترو خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ندو پاره‌دار ده‌درێت، ئه‌وه‌ش لەسەر حسابی خەڵكی تر.
بە شیوەیەکی سیستماتیكی و به‌رده‌وام ئیش له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌كرێت كه هێزو سه‌رچاوه‌ی ئابوورییان نییه.
لۆژیكی نرخه‌كان و قازانجه‌كان كار له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه ده‌كات كه به‌سه‌ر بازاڕدا باڵاده‌ستن و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش كه سه‌رمایه‌ی دارایی پێویستیان بۆ چوونه ناو بازاڕی میدیا، نییه.
لێره‌وه ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له بازاڕدا ده‌مێننه‌وه ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه نابێ ره‌خنه له‌و دابه‌شكردنه بگرن كه بۆ سامان و نفوز هه‌یه.
گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ناتوانن ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن، چونكه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی ئابووری نین.
ئه‌نجامگیریی له‌م تیۆره
ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامگیریی بكرێت له‌م تیۆره كه تایبه‌ته به سیاسه‌تی ئابووریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن، چه‌ند راستییه‌كه، له‌وانه:
1) ئه‌م تیۆره، پتر كاریگه‌ره به‌و مۆدیله گڵۆباڵهی راگه‌یاندن و ئابووریی راگه‌یاندن كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی راگه‌یاندن و ئیمبراتۆرییه‌ته به‌ناوبانگه‌كانی ماسمیدیا په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن و تیایدا میدیا زیاتر وه‌ك ماشێنێكی بازرگانی ته‌ماشا ده‌كرێت، یان له خزمه‌تی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانیان.
2) ئه‌م تیۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خ به لۆژیكی قازانج و بازرگانی ده‌دات له بواری راگه‌یاندندا، ئه‌و ئامرازانه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رامۆش كردووه كه پشت به كه‌رتی گشتی ده‌به‌ستن و ناچار نین كه بكه‌ونه ژێر هه‌ژموونی لۆژیكی بازرگانییانه‌ی كاری راگه‌یاندنه‌وه.
3) ئه‌م تیۆره ئه‌و راستییه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه كه میدیای دیجیتاڵی، یان نیو میدیا له ژێر كۆنترۆڵی دامه‌زراوه ته‌قلیدییه‌كانی راگه‌یاندندا نه‌ماون، ئه‌مڕۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌دا له په‌یوه‌ندییه‌كی كارلێكاریدایه Interactive Relationship له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی راگه‌یاندندا و وه‌رگرێكی ناكارا Passive نییه، به‌ڵكو هۆشیاره‌و سه‌رچاوه‌كانی زانیاریی زۆره.
4) ئه‌م تیۆره ره‌چاوی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی نه‌كردووه كه وه‌رگر له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و كو‌لتورێكدا وه‌رگرێكی مه‌سره‌فگه‌را نییه، به‌ڵكو پێویستیی به خزمه‌تگوزارییه بێ به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه.
5) تیۆره‌كه ده‌ره‌نجامه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته بازرگانییه‌ی له ئابووریی میدیا ره‌چاو نه‌كردووه كه فراوانكردنی چینی كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌دارو دروستبوونی نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه، یه‌كێك له‌و ده‌ره‌نجامانه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی جه‌ماوه‌ری وه‌رگر هه‌ر به ته‌نها پشت ناكه‌نه ناوهڕۆك و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌زگا میدیاییانه‌ی كه ته‌عبیر نین له پێویستییه‌كانی ئه‌وان، به‌ڵكو ده‌بنه هێزی فشاری جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسییش بۆ رێگه‌گرتن له پاوانكاری بازاڕی راگه‌یاندن و هه‌ژموونی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان له‌سه‌ر میدیا هه‌روه‌ك له ئه‌زموونی كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه(6).
سه‌رچاوه‌كان:
1) عه‌بدوڵڵا، عه‌داله‌ت،(2020)، (راگه‌یاندن و ئه‌ركه باش و خراپه‌كانی)، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره:(8252)، 27-12، سلێمانی، ل8.
2) حسێن، نه‌زاكه‌ت، (ئابووریی میدیا) لێكچهری تایبه‌ت به خوێندكارانی خوێندنی باڵا، دكتۆرای راگه‌یاندن، رۆژی 11-8-2020، سلێمانی.
3) المحیا، أسامه بن ساعد، (2011م)، (نظريات التأثير الإعلامية)، د.ت، ص10.
4) هه‌مان سه‌رچاوه، ل10.
5) فني، عاشور،(2012م)، (إقتصاديات وسائل الإعلام المرئية والمسموعة)، إتحاد إذاعات الدول العربية، سلسلة بحوث ودراسات إذاعية (74)، تونس، ص7.
6) فرفر، علي المنتصر،(2017م)، (إقتصاديات الإعلام، رؤية معرفية تفاعلية)، مجلة (الجامعي)، مجلة علمية محكمة، العدد:(25)، الطرابلس، ص303.
(*) ئه‌م بابه‌ته، وه‌ك سمینارێك له به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، خوێندنی باڵا- قۆناغی دكتۆرا، زانكۆی سلێمانی پێشكه‌شكراوه.
مامۆستایەکی پەیمانگای KTI لە پانێڵێکی زانستی پەیمانگای فام-دا بەشداری دەکات
ئێوارەی 2024/2/21 «پەیمانگەی فـام» بە هاوبەشی «رێکخراوی کوردستان دیالۆگ» پانێڵێکی رەخنەیی بە ناونیشانی: «تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هۆشیاریی بەکارهێنانی لەلای گەنجان» لە هۆڵی چالاکییەکانی پەیمانگەکەدا ڕێکخست، لە پانێڵەکەدا د.عەدالەت عەبدوڵڵا، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگاکەمان وەک پانێڵیست بە پەیپەرێکی زانستی بەشداریکرد،ئەویش لەژێر ناونیشانی:(سۆشیال میدیا و دیوی زیانەکانی بۆ گەنجان)،
هەر لە پانێڵەکەدا پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیایی کوردیی (چمک) یش بە بابەتێک لەبارەی پەروەردەیی میدیایی-ەوە بەشدار بوو، پاشان خەڵات ڕێزلێنانیان بەسەردا دابەشکرا.