1. قوتابی توانای وەڵامدانەوەی ئەو بیروبۆچونە هەڵانەی هەبێت، کە دەربارەی کورد گوتراون و ئەو لێکۆڵینەوانەی ڕۆژهەڵاتناسەکان دەربارەی کورد نوسیویانە.
2. قوتابی ئاشنا دەبێت بەزمانی ستانداردی کوردی و توانای هەبیت ئەم زمانە بەکاربهێنێت لەشوێنە فەرمییەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا (دیالێکت) شێوەزارەکانی زمانی کوردی بناسێتەوە و قسەیان پێبکات. ئاشنایەتی پەیدا بکات لەبارەی زمانی کوردییەوە.
3. قوتابی ئاشنادەبێت بە ڕێنوس و ئەلفوبێی کوردی و یاساو تیۆرەکانی زمان و ئەرک و تایبەتمەندییەکانی زمان.
4. شارەزابوونی قوتابی بە ڕەخنەو میژووی ئەدەبی و جۆرو قۆناغەکانی ئەدەب و ئاسنابوونیان بە بەرهەم و شیعرەکانی شاعیرانی کورد.
5. قوتابی فیری ستراتیژییەتی نوسینی توێژینەوە (لێکۆڵینەوە) دەبێت، بەپێی یاساوڕێسا کە جیاوازبێت لەوەی کەسێکی نائەکادیمی نوسراوێک بڵاودەکاتەوە لە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا، هەروەها ئاشنا دەبیت بە مێژووی رۆژنامەگەری کوردی.
.6قوتابی توانای کۆکردنەوەو بە بەڵگەمەندکردنی بابەتە مێژووییەکانی هەبێت. هەروەها قوتابی زانیاری هەبێت لەسەر ناسینەوەو لێکۆڵینەوە لەشوێنەوارە مێژووییەکان و ئاشنابوون بە جوگرافیا و مێژووی کوردستان لەڕابردوودا.