لەم وانەیەدا، چەندین شێواز بەکاردەهێنرێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و گەیاندنی زانیارییەکان بە قوتابییان، وەکو ڕێگاى ئامادەکاری (المحاضرة) کە تیایدا بابەتەکان بە قوتابییان دەدرێ، لەگەڵ بەکارهێنانی چەند ڕێگەیەکی دیکە، وەکو ڕێگاى گروپات بۆ گفتوگۆ وپرسیار و وەڵام لە پێناو دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە و باشتر گەیاندنی زانیارییەکان. بەکارهێنانی هەریەک لەم شێوازانەش بە پێی سروشتی بابەتی وانەکە و بوونی سەرچاوە و هۆکارى پێویستی لەبەردەستدابوو، دەگۆڕێ. وەک بەکارهێنانی (پاوەرپۆینت)، لە ڕێگەى داتاشۆوە، بۆ ناونیشانە سەرەکییەکان و سەردێر و پێناسە و پوختە و دەرئەنجامەکان، بۆ پۆلێنکردنی بابەتەکان و ڕاڤە و ڕوونکردنەوەى خاڵە گرنگ و پێویستەکانن وێراى هێنانەوەى نمونەی پێویست لەسەر بابەتەکان. هەروەها بەکارهێنانی وایت بۆرد و تەختەى سپی، بەشداریپێکردنی قوتابییان لە هێنانەوە و نووسینەوەی نمونەکاندا.
هاوکات پێدانی سەرچاوەى بەکەڵک، بۆ ئەوەى بتوانرێ لەگەڵ بابەتەکاندا هاوکارێک بێ بۆ ڕوونکردنەوە و گەیاندنی بابەتەکە.