Nawzad Ahmed Aswad
Nawzad Ahmed Aswad
Qualification: Assist Professor
Position: Lecturer
Profession : New Critical Literature
Address: University of Sulaimani - Collage of Humanities - Department of Social Work
Email Address: Nawzad.Aswad@univsul.edu.iq
Mobile: +964(0)770 1420909
پرۆفایلی د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
- ئیمەیل nawzadaa@yahoo.com
- nawzad.aswad@univsul.edu.iq
- فەیسبوك nawzad aswad
ژمارەی مۆبایل: 07701420909
- لەساڵی 1962 لە كەركوك لەدایك بووە.
- سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە كەركووك تەواو كردووە.
- لەساڵی 1986-1987 كۆلێجی ئەدەبیات- بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبیی لە زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواو كردووە.
- لەساڵی 1979 یەكەم بابەتی ئەدەبیی لە رۆژنامەی (پاشكۆی عێراق)دا بڵاو كردۆتەوە.
- لەساڵانی 1983-1984 لەگەڵ كۆمەڵێ خوێندكاری زانكۆی سەلاحەدیندا لەهەولێر گۆڤاری (ئاسۆس)یان دەركردووە.
- لەساڵانی 1984-1985 لەگەڵ زاهیر رۆژبەیانی و مارف عومەر گوڵ، دوو ژمارەیان لە گۆڤاری (نێرگز) لە كەركوك دەركردووە.
- لەساڵانی 1987-1988 لەگەڵ عەبدولڵا سلێمان مەشخەڵ و جەمال كۆشش، رێكخراوێكی ئەدەبیی نهێنییان دامەزراندووە بەناوی "حەڵقەی ئەدیبانی كۆمۆنیست" و گۆڤارێكیان بە نهێنی بەناوی "رابەر" دەردەكرد، بەدەست لەسەر كاربۆن و وەرەقەی رایز دەیاننوسییەوەو بەنهێنی دابەشیان دەكرد. لەو رێكخراوەدا ناوی نهێنیی (هۆشەنگ) بوو.
- لەساڵانی 1994-1996 لەگەڵ ژمارەیەك نووسەردا پێنج ژمارەیان لە گۆڤاری (سەراب) لە هەولێر دەركردووە.
- لە ساڵی 1992 تا ساڵی 1998 مامۆستای زمان و ئەدەبی عەرەبی بوو لە ئامادەیی ئازادی كوڕان لە هەولێر.
- لەنێوان ساڵانی 1995-2010 لە چەندین گۆڤارو رۆژنامەدا كاری كردووە، لەوانە: گۆڤاری كاروان، گۆڤاری رامان، رۆژنامەی رێگای كوردستان، رۆژنامەی هاوڵاتی، رۆژنامەی ئاسۆ، گۆڤاری سردم العربی، رۆژنامەی چاودێر، گۆڤاری اشراقات كردیە.
- لەساڵانی 2003-2010 سكرتێرو پاشان بەرێوەبەری نووسینی گۆڤاری (سردم العربی) بووە لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سلێمانی، (28) ژمارەی لەو گۆڤارە دەركردووە.
- لەساڵی 2008 بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەدەب و رەخنەی نوێدا لە زانكۆی سلێمانی-كۆلێجی زمان-بەشی عەرەبی بەدەست هێناوە. نامەی ماستەرەكەیشی بەناونیشانی: شار لە چیرۆكەكانی جەلیل قەیسیدا- خوێندنەوەیەكی سایكۆسۆسیۆلۆژی. (بەزمانی عەرەبی).
- لە ساڵی 2008 دەبێت بە مامۆستای یاریدەدەر لە زانكۆی سلێمانی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان
- لەساڵی 2012دا بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زمان بەشی عەرەبی بەدەست هێناوە، ناونیشانی تێزی دكتۆراكەی: گێڕانەوە لەنێوان رۆمان و مێژوودا لە سێینەی (وادی كوفران)ی رۆماننووس زوهدی داوودی- خوێندنەوەیەكی سۆسیۆمێژوویی. (بەزمانی عەرەبی). هەر لەو ساڵەدا پلەی زانستیی لە (مامۆستای یاریدەدەر)ەوە دەبێت بە (مامۆستا).
- لە رێكەوتی 16/12/2011 لەسەر بانگهێشتی گۆڤاری هاڤیبون، لە زانكۆی ئازادی بەرلین لەكۆنفرانسی "شەرەفنامە، ناسنامەو سەرچاوەی مێژووی كورد" بەشداری كردووەو بابەتێكی پێشكەش كرد بەناونیشانی "شەرەفنامە لەخوێندنەوەیەكی سۆسیۆمێژوییدا".
- لە رێكەوتی 24/10/2015 لەچالاكییە رۆشنبیرییەكانی رەوەندی كوردی لە بەرلین سیمینارێكی پێشكەش كرد بە ناونیشانی "عەلمانیەت لە هزری د.محەمەد ئەركوندا".
- لە رێكەوتی 6/1/2017 لەگەڵ د.لوقمان سیوەیلی و لەسەر داوای رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO توێژینەوەیەكیان بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی نووسی بە ناونیشانی (رەوشی هاوسەرگیریی پێشوەخت لەهەردوو كەمپی عەربەت و ئاشتی لە سلێمانی) و لە پرێس كۆنفرانسێكدا بەئامادەبوونی یانزە كەناڵی كوردی و عەرەبی پێشكەشیان كردو ئامارەكانیان خستەڕوو، توێژینەوەكەش بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لەلایەن رێكخراوی ناوبراوەوە چاپ كرا.
- لە ساڵی 2017 پلەی زانستیی لە (مامۆستا)وە دەبێت بە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر).
- لەساڵی 1991ەوە ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كوردە.
- ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە.
- ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی جیهانیە.
- لەساڵی 2011ەوە تا 2018 سەرۆكی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ بوو.
- خاوەنی سى و حەوت كتێبی چاپكراوە لەبوارەكانی ئەدەب و وەرگێڕان و بابەتی فیكریدا.
- حاڵی حازر مامۆستایە لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان-بەشی كاری كۆمەڵایەتی لە زانكۆی سلێمانی.
بەرهەمە چاپكراوەكانی نووسەر
• ئەركەكانی رێكخراوی لاوان، نووسینی: لینین، وەرگێرانی بەناوی خوازراوی (هەڵگورد) لەبڵاوكراوەكانی یەكێتی خوێندكارانی كوردستان، بالیسان، 1984.
• شیعرییەتی دەق و هەنگوینی خوێندنەوە، (دەق و رەخنە)، چاپخانەی رەنج، سلێمانی، 2001.
• بیری رەخنەیی هاوچەرخ، (كۆمەڵی وتاری وەرگێڕدراو)، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی، هەولێر، 2001.
• گفتوگۆ لەگەڵ ئەدۆنیس، منداڵی-شیعر-تاراوگە، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، چاپی یەكەم- 2001.
- چاپی دووەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2008.
• ئایین و عەلمانییەت و كۆمەڵگای مەدەنی، گفتوگۆ لەگەڵ د.محەمەد ئەركون، سازدانی: هاشم ساڵح، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی، هەولێر، 2002.
• لە نێوان بلیمەتی و شێتیدا، نووسینی: هاشم ساڵح، كتێبـی گیرفان (23) دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، چاپی یەكەم 2002.
- چاپی دووەم لە كتێبخانەی سۆران لە هەولێر 2004.
• مەملەكەتی تیشكەكان، كۆمەڵی چیرۆكی جەلیل قەیسی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2002.
- چاپی دووەم لەبڵاوكراوەكانی رەخنەی چاودێر، 2014
• عەلمانییەت و ئایین: ئیسلام-مەسیحییەت-خۆرئاوا، نووسینی: د.محەمەد ئەركون، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، چاپی یەكەم 2005.
- چاپی دووەم پرۆژەی شەست كتێبـی رێكخراوە دیموكراتییەكان 2009.
• ئیسلام و گلۆبالیزم، د.محەمەد ئەركون، كتێبـی گیرفان (66)، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2005.
• ئەزموونی خوێندنەوە، چەند لاپەڕەیەكی رەخنەیی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی،2006.
• ئیسلام و عەلمانییەت، د.محەمەد ئەركون، سەنتەری لێكۆڵینەوەی فیكری و ئەدەبیی نما، هەولێر، 2007.
• شوناسی تەواونەكراو، داهێنان-ئایین-سیاسەت-سێكس، نووسینی: ئەدۆنیس، لە بڵاوكراوەكانی رەخنەی چاودێر، سلێمانی، 2008.
• نوێكردنەوەی ئەقڵی عەرەبی، نووسینی: ئەدۆنیس، كتێبـی گیرفان زنجیرە (105) دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی 2009.
• سەرەتایەك لەبارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە، بەرێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، 2009.
• فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و رەخنەیی، بەرێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، 2011.
• فەرهەنگی زاراوەكانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەكان، ناوەندی غەزەلنوس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، سلێمانی، 2015.
• ئاشنابوون بە ئەركون، پرۆژەی سەد نامیلكەی فەلسەفی دەزگای ئایدیا بۆ فكرو لێكۆڵینەوە، سلێمانی 2015.
• رەوشی هاوسەرگیریی پێشوەخت لە هەردوو كەمپی عەربەت و ئاشتی لە سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ د.لوقمان سیوەیلی، رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنمیەت CDO، سلێمانی، 2017.
• د.عەلی وەردی، وانەكانی ژیانم، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، چاپی یەكەم 2017. چاپی دووەم 2018، چاپی سێیەم 2019.
• د.محەمەد ئەركون، دەربارەی عەلمانییەت و ئاین (هەڵبژاردەیەك لە بەرهەمەكانی ئەركون)، ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سلێمانی، 2018.
• لێكۆڵینەوەیەك لە سۆسیۆلۆژیای مەعریفە- تێزی دكتۆراكەی عەلی وەردی، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی 2019.
• دادگاییكردنی ئەدەب، ناوەندی غەزەلنوس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، سلێمانی، 2019.
• كەسایەتیی تاكی عێراقی، د.عەلی وەردی، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2019.
• لە دیمەشقەوە بۆ پاریس- بیرەوەرییەكانی هاشم ساڵح، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2019.
• عەلی وەردی داكۆكی لەخۆی دەكات، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2020.
• سەرەتایەك دەربارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2020.
• سەركێشیی یەكەمی ئەقڵ، فراس السواح، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2021.
• دوایین فریشتە، رۆمان، فازل عەزاوی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی 2021.
• كوشتنی ژنان بەبیانووی شەرەف- چیرۆكی راستەقینەی پێنج ژنی كوژراو لە هەرێمی كوردستان، پرۆژەی هاوبەشی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت cdo و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ، چاپخانەی كارۆ، سلێمانی 2021.
_ چاپی دووەم، لە چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی، 2022.
• یادەوەریم لەگەڵ جۆرج تەرابیشی، نووسینی: هنرییت عەبودی، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2021.
· زانستی جوانی_ خوێندنەوەیەکی سۆسیۆئیستێتیکی بۆ جوانی و ناشیرینی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، ٢٠٢٣.
بە زمانی عەرەبی:
· نصوص كردية حديثة، قصائد وقصص مترجمة، الطبعة الاولى، دار سردم للطباعة والنشر، السليمانية، 2009
- الطبعة الثانية، من منشورات مهرجان galawej الثالث عشر في السليمانية، 2009.
· المدينة في قصص جليل القيسي، قراءة سايكو- سوسيولوجية، دار تموز
للطباعة والنشر، دمشق- سورية، 2011.
· ترجمة كتاب (سبعون نافذة متجولة)، قصائد للشاعر شيركو بيكه س، من منشورات مهرجان كلاويز السابع عشر في السليمانية، تشرين الثاني 2013.
· ثلاثية وادي كُفران للروائي الكردي زهدي الداوودي- دراسة سوسيوتاريخية، دار تموز للطباعة والنشر، دمشق، 2014.
· واقع الزواج المبكر في مخيمي عربت وآشتي للنازحين في السليمانية، بالاشتراك مع د.لقمان سيويلي، منظمة التنمية المدنية CDO ، سليمانية 2017.
· دراسات نقدية في السرد، خمسة بحوث في الرواية و السيرة (معدة للطبع).