ئەو وانانەی بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) دەیانلیمەوە بریتین لە :
وانەی پەخشانی كوردی، قۆناغی سێیەم، سمستەری یەكەم
وانەی ڕۆمان و چیرۆك، قۆناغی سێیەم، سمستەری دووەم
My Philosophy in Teaching
ساڵانە لە زانکۆکاندا ژمارەیەکی زۆر خوێندکار بە وەردەگرێن و بە خواستى خۆیان نەهاتوو، لەو ژمارەیەى کە نزیکەى هەشتایە، من پێم وایە تەنهاسێ خوێندکار بە باشی و وەک شاگردی ڕاستەقینە دەبنە هەڵگری زانیارییەکانی من، بۆیە لە دوو ئاستدا وانە دەڵێمەوە و خوێندكارەكانم پەروەدە دەكەم، یەکەمیان بۆ ئەوانەى هاتوون بڕوانامە وەرگرن، دووەمیان بۆ ئەوانەى دەیانەوێت پێبگەن و پەنجەمۆریان بە زمان و ئەدەبی كوردییەوە دیار بێت... پێگەیاندنی خوێندکار لەم سەردەمەدا گەلێک لە سەردەمانی پێشوو گرانترە، بۆیە مامۆستاش ماندووتر دەبێت، بەڵام دواجار مامۆستایی چەندێک ئەرکە، هێندەش ئەخلاق و متمانەیە، من دەمەوێت هیچ کات، ئەو سێ شتە لەدەست نەدەم لە پیشەکەمدا، ئەرک و ئەخلاق و متمانە!
هەندێك جار، ئەوانەی كە نمرەی بەرز دەهێنن، لە زانكۆكاندا، ئەوانەن كە تەنها مەلزەمە و كتێبی مەنهەج، ئەزبەر دەكەن و دەیجاوننەوە، ئەوانەشی كەسانێكن كە دەخوێننەوە و زانیاریارییەكانیان لە ئاستی ئاسۆیی و ستوونیش دا بەپێزە، ئەوانەن كە ڕەنگە لە ڕیزبەندی یەكەمەكاندا نەبن، بەڵام ئەم دەستەیە ئەو خوێندكارانەن كە زانستیان لە سەردا و ئەدەبیان لە دڵدا هەڵگرتووە. ئەم جۆرە خوێنكارانە دەبێت پەروەردە بكرێن، چونكە وەك ڕووبارێكی بەخوڕ وان، ئەگەر ئاڕاستەیان نەكەیت، خۆیان ئاڕاستە دەدۆزننەوە، ڕەنگە بە ناو بەردەڵان یان دارستان یان بیاباندا بڕۆن و دواجار وشك بن.
School of Languages, Kurdish Department
Stage: 3
Classroom: 4
No. of Students: 83
Stage: 3
Classroom: 9
No. of Students: 83