بوشرا کەسنەزانی
ئەم کتیبە هەوڵدەدات وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بداتەوە، کە لەبارەى شیعرەوە دەکرێن، بەتایبەت شیعری کلاسیکی کوردی. شاعیران بۆ شیعریان نووسی؟ بۆچی شیعری کوردی بە ستایلی کلاسیک درەنگ هاتەئاراوە؟ ئێمە بۆ ئێستاش شیعری کلاسیک دەخوێنینەوە؟ ڕۆحییەتى شیعری کلاسیک چییە؟ بۆچی بە خەرمانەیەکی پیرۆزی دەورەدراوە و لەگەڵ خوێندنەوەى غەزەلی کلاسیکدا، هەست بە کەشێکی ڕۆحی و دینى دەکەین؟ بۆچی چاوەڕوانیمان لە شیعری کلاسیک، وەک چاوەڕوانیمانە لە حەکیمێکى پابەندبوو؟ بەهۆی گرانيی زمانەکەوەیە، کە لە ئێستادا بۆ ئێمە ماناکان لەناو تەمومژی خۆیاندا دەمێننەوە و هاوکات لەگەڵ دەربڕینە بارگاوی بە دینی و فەلسەفییەکاندا، بەردەوام ترسی تێنەگەیشتن و ڕێزی پیرۆزییەکەى دەگرین؟ ئایا ئەم شاعیرانە؛ مەلا لەخوداترسەکەى سەر سەجادەن، یان ئێمە دەتوانین وەک مرۆڤ؛ هەر لە ڕێگهی زمانەکەى خۆیانەوە ڕووە ئینسانییەکانى تریان ببینن، ئەوڕووەى کە لە تاریکی و پەناوپاساری قەدەغەکاندا شاراونەتەوە؟ ئەم شیعرە خودییەى کلاسیک،کە بەشی زۆری گێڕانەوەی ئەوین و ئازارەکانیەتى، بۆچی بەردەوام سیمای شاعیرێکی برینداری ژیانبەباچوو بەرامبەر بە دڵبەرێکی بەشکۆی جوانڕووی هەمیشە گەنج نیشاندەدات؟ ئەوینى ئەمان لە سەردەمی ئێستاداچۆن تەماشا دەکرێت؟ بە ڕێز و سەرسامییەوە، یان لە نەزانییەوە، بە توانجەوە، بە نەخۆشی دادەنرێت؟ لە هەموو ئەم پرسیارانە گرنگتر، ئایا ئەوین ئەو بابەتەیە کە ئەدەبیات وەک سەرگەرمی تەماشای دەکات، یان لە ڕاستەقینەدا ئەوین بووهتە هۆی دۆزينەوەى ئەو زمانەى پێی دەوترێت شیعر و کەسەکە دەکاتە گێڕەرهوەی ئەزموونە خودییە ئینسانییەکان، کە دواجار ئەزموونێکی دەستەجەمعيی مرۆییە و لای هەموو ئینسانێک،بەردەوام دووبارە دەبێتەوە؟!
١. پۆستەرە شیعری کوردی و هایکۆی ژاپۆنى، بوشرا کەسنەزانی، ٢٠٠٨، چاپخانەى شڤان، سلێمانى.
٣.پڵۆت لە چیرۆکى کوردی دا(١٩٩٥/٢٠٠٥)،بوشرا کەسنەزانی، ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەى سلیمانى، ٢٠١٣.
٤. لە تریفەى هەڵبەستەوە بەرەو پارکی ئازادی، حیکایەتى مەرگی شێرکۆ بێکەس لە زاری ئەوانى ترەوە، بوشرا کەسنەزانی، سەردەم ٢٠١٣
کڕینی کتێبی لە تریفەى هەڵبەستەوە بەرەو پارکی ئازادی لە سایتى کتێبفرۆش
٥.ئیتر لە دەرگا نادات پۆستەچی،بوشرا کەسنەزانی، ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٤.
٧.کتێبی پێغەمبەرە جەوانەکە و خانیتا ئەو کاتەى هێشتا لێرە بوون، بوشرا کەسنەزانی، ٢٠١٦.
Journal Papers
١. تەکنیکى شەپۆلی هۆش لە چیرۆکی کوردیدا(کاروان کاکە سوور، شێرزاد حەسەن، حسێن عارف) وەک نموونە، گۆڤاری زارێ مە، دیاربەکر، ٢٠١٥، ژمارە٤.