بڵاوکراوەی.ئەکادیمی

تێبینی: ئەم پەڕەیە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکانتی تێدا دەبێت بۆ ساڵی ئەکادیمی (حوزەیران ٢٠١٢ تاوەکو ئەیلوولی ٢٠١٣) کە لەوانەیە ئەمانە بگرێتەوە:

١.پەیپەری کۆنفرانس (پێویستی بە فەرمانی زانکۆیی، کۆپییەک لەو کتێبەی پەیپەرەکەی تیا بڵاوکراوەتەوە هەروەها لینکی وێبی دەبێت)

٢.پەیپەری توێژینەوە لە گۆڤاری ناوخۆیی (پێویستی بە قبووڵنامە و/یا کۆپییەک لە پەیپەرەکە و لینکی وێب دەبێت)

٣.پەیپەری توێژینەوە لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی (پێویستی بە قبووڵنامە و/یا کۆپییەک لە پەیپەرەکە و لینکی وێب دەبێت)

٤.پەیپەری توێژینەوە لە گۆڤاری نێودەڵەتیی کە (impact factor)ی هەبێت. (پێویستی بە قبووڵنامە و/یا کۆپییەک لە پەیپەرەکە و لینکی وێب بۆ Impact factor یا سەلماندنی ئەوە دەبێت)

٥. کتێبت لەسەر داوای زانکۆ (پێویستی بە فەرمانی زانکۆیی، کۆپییەک لە بەرگی کتێبەکە، هەروەها لنیکی وێب دەبێت)

٦.کتێب لەسەر ئاستی ناوخۆ لە دەرەوەی زانکۆ (پێویستی بە بەرگی کتێبەکە، لینکی وێب و سەلماندنی تر دەبێت)

٧.کتێب لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی زانکۆ (پێویستی بە بەرگی کتێبەکە، لینکی وێب و سەلماندنی تر دەبێت)

٨.وەرگێڕانی کتێب لەسەر داوای زانکۆ (پێویستی بە فەرمانی زانکۆیی، کۆپییەک لە بەرگی کتێب و لینکی وێب هەیە)

٩.وەرگێڕانی کتێب لەسەر ئاستی ناوخۆیی لە دەرەوەی زانکۆ (پێویستی بە بەرگی کتێب، لینکی وێب و هەر سەلماندنێکی تر هەیە)

١٠.وەرگێڕانی کتێب لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی لە دەرەوەی زانکۆ (پێویستی بە بەرگی کتێب، لینکی وێب و هەر سەلماندنێکی تر هەیە)

بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەم لینکە بکەن: http://goo.gl/ClJFN

لە خوارەوە دەتوانی کۆپییەک لە بڵاوکراوەکان بە شێوەی فایلی پیدیئێف ببینی