کڵاسەکان
لە فەکەڵتی په‌روه‌رده ، بەشی زمانی كوردی من (دوو ) کۆرس ئەڵێمەوە:
١.ناونیشانی کۆرس ( ter8113)
٢.ناونیشانی کۆرس (pho8101)
TER8113
بانكی پرسیاره‌كان
قۆناغ: دووم
پۆل: 7 ،8
ژمارەی خوێندکاران: 51
کۆرس بووک: تەماشای فایلە پیدیئێفەکانی خوارەوە بکەن
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی یەکەم
پ1 : زاراوه‌سازیی چییه‌و چۆن پێناسه ده‌كرێت .
وه‌ڵام : زاراوه‌سازیی و دانانی زاراوه ، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی زمانێكی زانستی بۆ لقه زانستییه جیاجیاكان ، پێویستییه‌كه بۆ هه‌موو زمانه‌كان به‌رانبه‌ر به هه‌ر چه‌مكێكی نوێ له بواره جیاجیاكانی ژیاندا .
پ2 : گرینگی زاراوه‌سازیی له زانستی زماندا چییه ؟
گۆڕان و پێشكه‌وتنه خێراكانی زانست ، هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بوون بۆ زیادبوونی چه‌مك و واتاكان ، تاوه‌كو ژیان به‌ره‌و پێشتر بڕوات واتاكان بێ سنوور تر ده‌بن ، به‌ڕاده‌یه‌ك كه وشه‌كانی زمان به‌شیان ناكات ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ده‌كات به دوای شێوازی چاككردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا بگه‌ڕێین .
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی دووەم
پ1 / باسی تایبه‌تییه‌كانی زاراوه‌سازی بكه :
وه‌ڵام : 1 ـ ده‌بێ دانه‌ر و سازكه‌ری زاراوه‌ی كوردی له بابه‌تی زاراوه‌كه‌دا شاره‌زا و پسپۆر بێت ، ئه‌وه‌ی زاراوه‌ی پزیشكی داده‌نێت پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ پزیشك بی و له‌و بواره‌دا به ئه‌زموون و زانا بێت .
2 ـ ده‌بێ شاره‌زا و هۆگری زمانی كوردی و خه‌مخۆر و په‌رۆشی زمانی نه‌ته‌وایه‌تی ڕه‌سه‌ن بێت ، له‌و زمانه‌شدا كه ده‌یه‌وێت زاراوه‌ی كوردی به‌رانبه‌ر زاراوه‌كانی ساز بكات ته‌واو شاره‌زا بێت .
3 ـ ده‌بێ جگه له ده‌ستور و ڕێزمانی كوردی به‌لای كه‌مییه‌وه ئاگای له ده‌ستور و ڕێزمانی چه‌ند زمانێكی تریش بێت .
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی کۆتایی ساڵ
پ1 / بۆچی زاراوه‌ی كوردی به بارێكی ناهه‌مواردا ده‌ڕوات؟
وه‌ڵام : نه‌بوونی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ، نه‌بوونی فه‌رهه‌نگ ، نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی خاوه‌ن بڕیار، پێشنه‌كه‌وتنی زانست ، نه‌بوونی كۆڕێكی زانیاری ، نه‌بوونی لیژنه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ دانان و ڕێكخستن و كاری زاراوه‌سازیی ، بۆیه پێویسته ئێمه‌ی كورد ، بایه‌خ به كاركردن له بواری زاراوه بده‌ین ، هه‌وڵی داڕشتنی وشه و زاراوه‌ی نوێ بده‌ین بۆ ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه پێویستیان به ناونان هه‌یه ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تیش له‌م بواره‌دا پێویسنته هه‌وڵی جدی بدات ، به ناردنی پسپۆران یان ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن بۆ توێژینه‌وه و خولی تایبه‌ت به كار و باری زانستی و دانانی زاراوه‌ی زانستی و ، ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدرێت ، زمانی كوردی وه‌ك هه‌ر زمانێكی تر ده‌توانرێت بكرێته زمانی زانست ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانێكه توانای ده‌ربڕین ووه‌رگرتن و داڕشتنی زانستیشی هه‌یه .
قۆناغ: یه‌كه‌م
pho8101
پۆل: 9 ، 10
ژمارەی خوێندکاران:55
کۆرس بووک: تەماشای فایلە پیدیئێفەکانی خوارەوە بکەن
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی یەکەم
پ 1 : پێناسه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكه :
قورگ و ده‌نگه ژێیه‌كان ، فۆنه‌تیكی تاقیكردنه‌وه ، ئاوازه
قورگ : بریتییه له لووله‌یه‌كی ئێسقانی ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی كركراگه‌یی ، كاتێك هه‌وا له سییه‌كانه‌وه دێته ده‌ره‌وه ، به ڕێگای ئه‌و لووله‌یه‌دا ، به‌سه‌ر ده‌نگه ژێیه‌كانی قوڕگدا تێپه‌ڕ ده‌بێت (ده‌نگه ژێیه‌كان ، بریتین له دوو ده‌سته ماسوڵكه‌ی نه‌رم كه به‌رانبه‌ر یه‌كتر به ئێسكی لووله‌ی قورگه‌وه به‌ستراون ) به‌هۆی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌م ئێسكانه‌وه ئه‌م دوو ده‌سته ماسوڵكه‌یه ده‌كرێنه‌وه و داده‌خرێن ، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌نگه ژێیه‌كاندا ، ده‌نگه ڤاوڵه‌كانی زمان و كۆنسۆنانته گڕه‌كان دروست ده‌بن .
فۆنه‌تیكی تاقیكردنه‌وه : ئه‌م به‌شه به‌شی ڕاسته‌قینه‌ی فۆنه‌تیكه ، چونكه پڕاكتیكییه و ئامێری تایبه‌تی تێدا به‌كارده‌هێندرێت .
ئاوازه : گۆڕینی ئاوازی ڕسته‌یه بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستی جیاواز ، هه‌ر ڕسته‌یه‌ك ده‌یان مانا ده‌گه‌یه‌نێت ، به پێی ئاوازه‌كه‌ی .
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی دووەم
سیسته‌می ئینكۆد و دیكۆد (سیسته‌می ئاخاوتن ) چییه و چۆن كارده‌كات ؟
وه‌ڵام : تێكه‌ڵكردنی بیر له‌گه‌ڵ ده‌نگدا پێی ده‌وترێت (ئینكۆد) و واته كردنی بیر به ڕه‌مز و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌مزانه به بیر ، سیسته‌مێكی ته‌واو بێ كه‌م و كوڕییه و به پێی یاسا‌و ده‌ستور كارده‌كات ، هه‌یكه‌لێكه بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینی بیری مرۆڤ و شیكردنه‌وه‌ی بیری مرۆڤ ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ باسكردنی چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی بیر و ئه‌و گۆڕانه‌ی كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌دا ڕوو ده‌دات .
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی کۆتایی ساڵ
پ / فۆنه‌تیكی بیستن چییه و چۆن كار ده‌كات ؟
وه‌ڵام : فۆنه‌تیكی بیستن ، ئه‌ركی بیستن و گه‌یاندنی ئه‌و ده‌نگانه‌یه، كه هه‌ڵگری زانیاره‌كانن بۆ مێشك ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فۆنه‌تیكی بیستن له چۆنیه‌تی كاركردنی گوێ و ئه‌ركی گوێ ده‌كۆڵێته‌وه ، گوێی ئاده‌میزاد سێ ئه‌ركی تایبه‌تی هه‌یه له بیستندا :
1 ـ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ڵگری زانیاره‌كانن .
2 ـ شیكردنه‌وه‌ی زانیار یه‌كان
3 ـ گواستنه‌وه یان گه‌یاندنی زانیارییه‌كان
بانکی پرسیارەکان
(کۆد) ناوی کۆرس
قۆناغ:
پۆل:
ژمارەی خوێندکاران:
کۆرس بووک: تەماشای فایلە پیدیئێفەکانی خوارەوە بکەن
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی یەکەم
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی دووەم
نموونەی پرسیار و وەڵامی کۆرسی کۆتایی ساڵ
بانکی پرسیارەکان
http://goo.gl/ClJFN بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن