کتێبی پەنابەران: تۆمارێکی فرەزمانیه ده رباره ی بیرەوەری و خەون و ئاواتی پەنابەران لە بەریتانیادا


پێشه کی:

ئەزموون و ئاواتەکانی ئەو پەنابەرانەی کە لە بەریتانیا دەژین تا ڕادەیەکی زۆر نەناسراون بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە میوانداریان دەکەن. پێش و لە کاتی گەشتە درێژەکانیان بۆشوێنی ‌‌ئارام، پەنابەران زۆر جار تووشی ترۆما دەبن و ئه وه ش له وا نه یه کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونیان هەبێت بۆ ماوه یه کی زۆردوای ڕووداوەکان. ناچار بوون به هاڵاتن، زۆر شتی بەنرخ و خه ڵکی ئازیزیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە ،هەرچۆنێک بێت، ئەوان لەگەڵ بیرەوەری و چیرۆک دێن بۆ ئێرە.



ئامانجەکانی پرۆژە:

ئامانج له ئەم پڕۆژەیە دروستکردنی پەنجەرەیەکە کە لەڕێگەیەوە بتوانین بگه ین بەو بیرەوەری و چیرۆکانەی کە له چەند ووشه یه ک کورت کراونه ته وه. له وا نه ش دەتوانرێ وشەی دانایی بێت ،کە پەنابەران وەک شێوازێکی ژیان به کاری دێنن، ئەو شیعرانەی کە نووسیویانە ، ڕەنگدانەوەی کورت لەسەر ئەزموونەکانیان و هەروەها کاری هونەری وەک خۆشنووسی و نیگارکێشان ده گرێته وه.  ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە دروستکردنی پردێکە لەنێوان پەنابەران و ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەژین و به ره نگاریکردنی  ڕەگەزپەرستی و ڕقلێبوون به زانین و دیالۆگ و تێگەیشتن.

پاراستنی زانیاریت

 

دەتوانیت هەڵبژێریت کە ناوی خۆت لەگەڵ بەشداریکردنەکەتدا بخەیتەڕوو، یان بە نه ناسراوی بمێنیتەوە.

 

ئەگەر تۆ بە نادیار بمێنیتەوە: ئێمە هیچ زانیارییەکی کەسیمان لەبارەی تۆوە نابێت.  بۆ یه پێویست ناکات بەردەوام بی ئەم بەشە بخوێنیتەوە.

 

ئەگەر ناوی خۆت دا: ئە وه ناوەکەت لەگەڵ بەشداریکردنەکەت لە ماڵپەڕی پڕۆژەکەدا بڵاودەکەینەوە.

 

 

ئەگەر بیرۆکەکەت گۆڕی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ناوەکەت، ئیمەیڵێک بنێرە بۆ lucia.aiello@york.ac.uk و ahmed.khaleel@york.ac.uk. دەتوانین بەشداریکردنەکەت بە تەواوی بسڕینەوە، یان تەنها ناوەکەت بسڕینەوە و کۆپییه کی نه ناسراو و بێناو لە بەشداریکردنەکەتدا هەڵبگرین.

 

 

له وا نه یه هەندێک بەشداری لە کتێبێکدا بڵاو بکەینەوە. ئەگەر پلانمان هەیە ئەم کارە بکەین، ئەوا ئیمەیڵ بۆ ئەو بەشداربووانە دەنێرین کە ناونیشانی ئیمەیڵەکەیان پێمان داوه  

 ، بۆ ئەوەی بزانن کە ئەوە ڕوودەدات. ئێمە ناتوانین ناوت یان بەشداریکردنت لە کتێبەکە لاببەین کاتێک کتێبەکە بڵاوکرایەوە.

 

یاسای پاراستنی نهێنی (ڕێسای گشتی پاراستنی زانیارییەکانی بەریتانیا (GDPR) و یاسای پاراستنی زانیاری 2018) وا داخوازیممان لێ دەکات هۆکارێکی یاساییمان هەبێت بۆ پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت (ناوی تۆ، و هەر وردەکارییەکی کەسی دەربارەی تۆ کە لە بەشداریکردنەکەتدا هاتووە). هۆکاری ئێمە ئەوەیە کە تۆ ڕەزامەندی خۆتت داوە.

 

زانیاری دەربارەی تەندروستی، نەتەوە، ناسنامەی سێکسی یان زانیارییە هەستیارەکانی تر پێی دەوترێت داتای "جۆری تایبەت". دەبێت هۆکارێکی یاسایی زیادەمان هەبێت بۆ بەکارهێنانی ئەم داتایانە، چونکە هەستیارن. ئەگەر هەر داتایەکی جۆری تایبەت لە بەشداریکردنەکەتدا هاتبێت، ئەوا هۆکاری یاسایی زیادەمان ئەوەیە کە تۆ ڕەزامەندی ڕوونت داوە.

 

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی زانکۆ بۆ و پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت،  تکایە سەیری ئاگاداری گشتی پاراستنی نهێنی زانکۆ بکە.

 

ئەگەر چیرۆکێکتان هەیە بۆ هاوبەشیکردن، تکایە لە ڕێگەی فۆڕمی ئۆنلاینەکەمانەوە پێشکەشی بکەن. دەکرێت به ژ داریکردنەکەت وەک وشەی حه کیم هاوبەش بکرێت، کە تۆ وەک پەنابەرێک وەک شێوازێکی ژیان، شیعرێک کە نووسیوتە، کورتە بیرکردنەوە لە ئەزموونەکانت، یان وەک بەرهەمی هونەریبێت  وەک خۆشنووسی یان وێنەکێشان.

 

General Privacy Notice 

چیرۆکەکەتمان بۆ باس بکە

ئەگەر چیرۆکێکت هەیە بۆ بەشداری کردن، تکایە لە ڕێگەی فۆرمی ئۆنلاینمانەوە پێشکەشی بکە. دەکرێت ئەزموونەکەت وەک وشەی دانایی هاوبەش بکرێت، کە تۆ وەک پەنابەرێک وەک شێوازێک لە ژیان دەیبەیت، ئەو شیعرانەی کە نووسیوتە، ڕەنگدانەوەی کورت لەسەر ئەزموونەکانت، یان وەک کاری هونەری وەک خۆشنووسی یان وێنەکێشان. 

توێژه ره سەرکرەکیه کانی پرۆژە: 

 

دکتۆر ئەحمەد خەلیل - مامۆستای هاوبەش لە زمانی عەرەبی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، وەرگێڕ و شاعیر، ئەندامی دەستەی دەستپاکی لە یۆرک شاری په ناگه ( ڕێکخراوی خێرخوازی) لە ساڵی 2017  ەوە و لە ئێستاداش سارۆکیی یۆرک شاری په ناگه یه.

دکتۆر لوسیا ئایلۆ - مامۆستای پله بەرزه له زمانی  ئیتاڵی، بەشی زمان و زانستی زمانەوانی، سەرنوسەری گۆڤاری ئەدەب و لێکۆڵینەوەی ترۆمایه.

لا یه نی هاوبەشیکار له پرۆژە:

زانکۆی په ناگه ی  یۆرک    و     ڕێکخراوی خێرخوازی  یۆرک  وه ک شاری په ناگه 

بەشداریەکان بڵاو دەکرێنەوە به پێی مۆڵه تی :

Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivs (CC BY-NC-ND) https://creativecommons.org/licenses/by-nc-nd/4.0/

 ئەم مۆڵەتە ڕێگە بە کەسانی تر دەدات کە کارەکانت داونلۆد بکەن لەگەڵ که سانی تریش هاوبەش بکەن، به شه رتێک مافی خاوه نداریت بپارێزێت. بەڵام ناتوانن بە هیچ شێوەیەک بیانگۆڕن یان بازرگانی پێ بکه ن.