Information Communication Technology
لە بەرواری ١٢/١١/٢٠٢٣ یەکەم دەرسی پێداگۆجیمان وەرگرت، زانیاریمان وەرگرت لەبارەی زانستی تەکنەلۆژیای نوێ و بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە و سود وەرگرتن لێی لە بواری گوتنەوەی وانە بە شێوەیەکی سەردەمیانە.
فێرکراین کە چۆن لە ڕێگەی ئەکاونتی موودل و پلاتفۆرمی پادلێت فێربین کە چۆن ئەرکەکەنمان بۆ مامۆستا بنێرین بە سود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ، کە هیوادارم ئێمەش لە داهاتوو سودی لێ وەربگرین.
بە شێوەیەکی گشتی زانیاریم هەبو لەسەر(گووگڵ ئەپ)، کە پێکهاتوە لە پلاتفۆرمەکانی (گووگڵ دۆک، سڵاید وە شیت)، بەڵام ئێستا زۆر باشتر فێربوم لە بەکارهێنانی ئەم بەشانەی گووگڵ، وەک دروستکردنی فۆرم بۆ سەرڤێی وە دروست کردنی کویز هەروەها دروستکردنی سڵاید لە ناو گووگڵ درایڤ، وە لە هەموی نوێتر گۆڕینی ئەمانە بۆ هاپەر لینک وە دانانی لە موودڵ. هەروەها هەڵگرتنی داتا و زانیاریەکان لە گووگڵ درایڤ وەک هاردێکی ئۆنڵاین.
لە ڕۆژانی کۆڕۆنا ڤایرەس بەرنامەی (زووم ئین) مان بەکارهێنا وەک خوێندکارێک، بەڵام ئەوەی نوێ بوو بۆم کە خۆم بتوانم (سکێجوەڵ) دابنێم، ڤیدیۆ دروست بکەم، وە لینک دروست بکەم و شێری بکەم بۆ کەسانی تر. لەگەڵ دانانی (یوتیوب) ئێستا دەتوانم ئەو ڤیدیۆیانەی ڕیکۆردی دەکەم هەم وەک سەرچاوەیەک بۆ خۆم بمێنێتەوە هەم شێری بکەم لەگڵ خوێندکارانم، ئەمەش سودی لێ دەبینم بۆ زیاتر پڕۆفیشناڵ کردنی گووگڵ سایتم بە دانانیان.
دروستکردنی گووگڵ سایت بەڕاستی هەستێکی لا دروست کردم کە زیاتر بەرەو ئەکادیمی بون بڕۆم، بە تایبەت دانانی (سی ڤی) بە شێوەیەک کە هەر کاتێک بمەوێ بە اسانی دەتوانم ئەپ دایتی زانیاریەکانی کەسیم بکەم وە هەمو لینکەکانی سۆشیڵ میدیا دابنێم، بەڕاستی شتێکی زۆر فۆڕمەڵە ئێستا دەتوانم لینکی سایتەکەم بنێرم بۆ شوێنی مەبەست.
لەوەش زیاتر دانانی ئەکاونتی (گووگڵ سکۆلەر) کە ئەمەش مینبەرێکی تەواو زانستیە بۆ بڵاوکردنەوەی چالاکیە زانستیەکانم ( ئارتیکڵ، پەیپەر و هیتر...)، وە ئەوەی نوێ بو دانانی لینکی (گووگڵ سایت) تایبەت بەخۆم لە (هۆم پەیگی) گووگڵ سکۆلەر.
(کاهووت) بەرنامەیەکی تەرفیهی و دەتوانین بەکاری بهێنین بۆ لایەنی زانستی بەڕاستی زۆر سەرنج ڕاکيش بوو بۆم، جەنابتان بە پراکتیکی پیشانت داین کە چۆن کەشی ناو کلاس دەگۆڕێت و ڕێستێک دەدات بە مێشکی خوێندکار کە ئەمە زۆر گرینگە.
لە پێش ئامادەکردنی (ورک شۆپ) زانیاری گرینگتان پێداین، بۆ من شتێکی نوێ بو کارکردن بە گروپ پێشتر سیمینارم کردبو بەڵام بە شێوەی تاکە کەسی بەڵام ئەمە شتێکی جیاواز بو جونکە دەبو رێکخستنی زیاتر بکرێت و چاوت لەسەر گروپەکەشت بێت بۆ هەمو لایەنەکانی پێشکەشکردن بە تایبەت لە ڕێکخستن و دابەشکردنی کات و پابەند بون پێی. هەروەها کۆمێنتی دوای پێش کەش کردنیش هەم سودی هەبو هەم تەشجیع کردن بو بۆ بەرەو باشتر کردنی خۆم.
هەر بە نیسبەت تۆپیکەکانی تر کە پێش کەشیان کرد زۆر سودیان هەبو بە تایبەت (ئیمێڵ) بە تایبەت (سیگنیجەر) و ( پرێزی) لە ئامادەکردنی سیمینار سودی زۆریان هەبو، دەتوانم بەکریان بێنم وەک مامۆستایەکی پڕۆفیشناڵ لە داهاتو.
نەمتوانی (سێرج گەیت) دابنێم لەبەر نەبوونی ئیمێڵی تایبەت بەمە.
پۆست کردن لە (پادلێت) زۆر باش فێڕ بووم، بەڵام بەڕای خۆم هەست ناکەم زۆر سودی لێ ببینم.
(ئۆرکد) سودی تایبەتی خۆی هەبو زۆر بە جوانی رونکردنەوەت دا پێمان.
لە دوا ڕۆژی وانەکە بەکارهێنانی موودڵ زۆر سەرنج ڕاکێش بوو زۆر بە پێویستی دەزانم هەموو مامۆستایەک زانیاری تەواوی هەبێت لە سەری چونکە وەک مامۆستایەک اسانکاری تەواوت بۆ دەکات بۆ کۆنترۆڵ کردنی کلاس کە یەک سەرچاوە هەبێت بۆ دروستکردنی کۆنتاکت لەگەڵ خوێندکارانت بە شێوەیەکی زانستی وە ئیدارەدانی کلاس و دانانی کویز و ئەرک وە زۆر شتی تر، هەستم کرد پێویستی بە کاتی زیاتر بوو چونکە ئەم پلات فۆرمە لە هەمو ئەوانیتر بە گرنگترم زانی وەک مامۆستایەک.
بە شێوەیەکی گشتی هەموو بابەتەکان بەڕاستی سودمەند بوون بۆ ئەوەی وەک مامۆستایەکی نوێ خواز ئەم ڕێگایانە بەکار بێنین بۆ گەیاندنی زانیاری بە سود بۆ خێندکاران بە شێوەیەکی سەردەمیانە.
نەبێتە زیادەڕۆیی خۆم زۆر سودم بینی لە شێوازی وانە ووتنەوەی بەڕێزتان لە شێوازی وانە وتنەوەتان و ئەتەکێتی هەڵس و کەوتتان لە کاتی کلاس، دەکرێت سود لەمەش ببینین بۆ داهاتوو.
سوپاس بۆ هەردوو دکتۆری بەڕێز هیوام سەرکەوتنتانە.