بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری
بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری
بەڕێوەبەرایەتى تەکنەلۆژیای زانیارییەکان، یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەى ڕاستەوخۆ سەر بە جەنابی وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار/ حکومەتى هەرێمى کوردستانە، کە لە چوارچێوەى هەیکەلى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار وەکو بەڕێوەبەرایەتیەک دیاریکراوە.
کارى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، پەیوەستە بە رێکخستن و بەرەوپێشخستنی تەکنەلۆجیای زانیاری لەڕێگای کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و پێداویستییەکانی لە چاپ و سکان و بەکارهێنانی تۆڕی بەیەکبەستنەوەو و بەکارهێنانی ئنتەرنێت و پاڵپشتیکردنی فەرمانبەرەکان و فەرمانگەکان لە شیکردنەوەی زانیارییەکان لەڕێگای دروستکردن و ئامادەکردنی داتابەیس و بەرنامەکانی بەڕێوەبردنی زانیاری و پرۆژەکان، هەروەها چاککردنەوەو و دامەزراندنی کۆمپیوتەر و پێداویستییەکانی و هێڵەکانی تۆڕ و ئینتەرنێت لەکاتی پێویست.
بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری
- بەرپرسە لەبەڕێوەبردنى ئەو خزمەتگوزراييانە ئەليكترۆنيانەی كە لە دەرەوەى وەزارەت دروست دەكرێن و ئەوانەى لە ناو وەزارەت دروست دەكرێن و راپۆرتكردنیان.
- خزمەتگوزاری چاککردنەوەی کۆمپیوتەر و پێداویستیەکانی و پێناسەکردنی ئامێرە دەرەکیەکان وەک چاپ و سکانەر و ...هتد.
- دامه‌زراندن و دروستكردنی ژێرخانێكی گونجاو بۆ ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له وەزارەت.
- ده‌سته‌به‌ركردنی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و خزمه‌تگوزاری و كه‌ره‌سته ته‌كنیكییه‌كانی تر.
- سه‌رپه‌رشتیكردن تۆماركردنی داتا و زانیارییه‌كان بۆ سیسته‌م و ئهپلیكەیشنهكانی وەزارەتى شارەوانى وگه‌شتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
- مامه‌ڵه‌كردن له گشت كاروباره په‌یوه‌ندیداره‌كان به ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.
- به‌دواداچوونی كاره‌كانی بەئەرشیف كردن و پاراستنی بەڵگە و زانیارییه‌كان.
- شیكردنه‌وه‌ی داتاكان و ئاماده‌كردنی راپۆرت وه ئاراسته‌كردنی بۆ لایه‌نه‌كان به‌پێی په‌یوه‌ندی.
- بەڕێوەبردنى نێتۆوڕك وئينتەرنێت و كۆمپيتوتەرەكان و ئەو سيستەمانەى كە هەن يان لە دەرەوە دروستكراون و دروستكردنى - داتابەيستى داواكراو لە فەرمانگەكانى وەزارەت و پيشكەشكردنى راپۆرت و بەدواداچوون و چاككردنەوەى كيشەكانى تايبەت.
- نوێنەرایەتی کردنی وەزارەت لە گشت خول و سیمینار و وۆڕکشۆپ و ئاهەنگ و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە سێکتەری تەکنەلۆژیای زانیارییەکان و بنیاتنانی حکومەتی ئەلکترۆنی.