دووهمین كۆنفرانسی نێودهوڵهتی بۆ زانسته كارگێری و یاساییهكان و ئاسۆی نوێ بوونهوه و داهێنان
ههولێر – ههرێمی كوردستان- عێراق
٢٣ و ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣
بۆ بینینی وەشانی عەرەبی سایتەکە
دووهمین كۆنفرانسی نێودهوڵهتی بۆ زانسته كارگێری و یاساییهكان و ئاسۆی نوێ بوونهوه و داهێنان
ههولێر – ههرێمی كوردستان- عێراق
٢٣ و ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣
لە ژێر چاودێری دکتۆر( ئارام محمد قادر ) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان- عێراق، کۆلێژی یاسا و کۆلێژی کارگێری و دارایی لە زانکۆی نۆلج هەڵدەستن بە بەستنی دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی(ئاسۆکانی نوێ بوونەوە و داهێنان) لە زانکۆی نۆلج له پارێزگای هەولێر- هەرێمی کوردستان – عێراق لە رێکەوتی ٢٣ و ٢٤ / ٥ / ٢٠٢٣ و بانگهێشتی هەموو توێژەرانی تایبەتمەند لە بواری زانستە کارگێری و یاساییەکان دەکات بۆ پێشکەش کردنی بهرههمه زانستیەکانیان لە پێناو پاڵپشتی کردنی زانست و توێژینەوە له زانكۆكان.
سەرۆکی کۆنفرانس
پ.ی.د كيهان زرار غفور
سەرۆکی زانکۆی نۆلج
سەرپەرشتیارانی کۆنفڕانس:
پ.ی.د خالد عبدالحميد عبدالمجيد
کۆلێژی زانستە کارگێڕی و داراییەکان
پ.ی.د.شاری خالد نانەکەلی
کۆلێژی یاسا
د. شوان عمر خليل
ڕاگری کۆلێژی یاسا
د. كامران رقيب مفتي
ڕاگری کۆلێژی زانستە کارگێڕی و داراییەکان
ئامانجهكانی كۆنگره:
1- هەوڵە زانستی و توێژینەوەییهکان بخرێتە خزمەتی کۆمەڵگا.
2- ئاڵوگۆڕی بۆچوون و بیرۆکە و ئامۆژگاری لە چوارچێوەی تەوهرهكانی کۆنفرانسدا.
3- فراوانکردنی بواری بەشداریکردنی توێژینەوەیی بۆ سوود وەرگرتن لە شارەزایی زانستی (ناوخۆیی و نێودەوڵەتی).
4- هاندانی ئەو مامۆستایانەی کە پسپۆڕ و توێژەرن و ئاواتهخوازن بۆ بەشداریکردن بۆ سوودوەرگرتن لە کارامەیی و ئەزموونە بەردەستەکان بە مەبەستی پهرهپێدانی کارامەییان و زانیارییه زانستییەکانیان.
5- گونجاندنی شارەزایی زانستی (ناوخۆیی و نێودەوڵەتی) و گواستنەوەی بۆ واقیعێکی زیندو و بەرجەستە.
6- چەسپاندنی فەلسەفەی داهێنەرانه له میانهی دروستکردنی ژینگەیەکی زانستی كه توانای نوێبوونەوە و داهێنانی هەبێت.
7- بههێزكردنی ڕۆڵی زانکۆکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگادا.