بە کتێب لە نوسینگەی تەفسیر بەردەستە.
بە ڤێرژنی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەم بەستەرە داگرە.
بەر لەوەی ئەم کتێبە بنوسرێت، سەرەتا بە وەشانی ئەلیکترۆنی بڵاو کرایەوە، دواتر بە دەستکاریکردنی بەشێکی زۆری ناوەڕۆکی کتێبەکە گۆڕانکاری تێکرایەوە و بەشێکی بۆ زیادکراوە. هەر سەبارەت بە کۆپی وەشانەکە، خەڵك ئەم کۆمێنتانەی لەسەر هەبوو، کە لە ڕێگەی فیدباكێکی ئەلیکترۆنیەوە بۆ نوسەرەکەی نێردرابوو.
پاش دەست خۆشی... 1::حەزدەکەم لەمامەڵەکردن لەگەڵ بابەتێکی ئاوا هەستیاردا بە تاکە کتێبێک یان تاکەنوسەرێک کۆنەبێتەوە بەڵکو با بەشێوەی دیبەیت یان کتێبێک کە چەندین نوسەر لەخۆ بگرێت. (کەسانی ئەکادیمی) کە ڕایان وەربگیرێت.. 2::بەڕێزتان تەنها بابەتە هەستیارەکانی ئیڤلوشن باس دەکەیت ئەمجۆرە کتێبە هەموو کەس ناتوانێ تێیبگات بەبێ باسکردنی کڕۆکی ئیڤلوشن بۆیە جگە لە رەدی توند لای زۆربەی کەس کەهیچ لەئیڤلوشن نازانن هیچی تر سەوز ناکەیت... من ماوەیەکی زۆر خەریکی ئیڤلوشن بووم زۆر ئیستیفادەم لە(نضرية التطور) هی د. عدنان ابرهیم کرد ئەگەر ستافی پەیجتان ئەم موحارەرانە تەرجومەکەن ئەو کات ئەو کەلێنە پڕدەبێتەوە.. لەکۆتایی دەستخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم..
سەرەتا سلاو .. هاوری گیان دەستان خۆش بیت , ماندوو نەبن ئەگەر باسی رەچەلەکی مرۆڤتان بکردایە بەپی ئیڤۆلیشن زۆر بەهیزتر دەبوو , لەگەل.وردتر باسکردنی بابەتەکان بەشێوەیەکئ گشتی.. کارەکەتان ناوازەیە ..بەردەوام بن , پیویستە چەمکی ئیڤۆلیشن راست بکرێتەوە لەو هەلە تیگەیشتنەی خەلک.. ژیلوان محمد دەرچووی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی
هیچ ته نیا ده مه ویت شتیک بیت که هه موو که سیک بتوانی خواستی خوینه وه ی بؤي هه بيت به زمانيكى پاراوو زؤر ئاسان بنوسریت واتا تیگه یشتن ئاسان بیت لئ ی نه ک تیکه لی بکه ن له شتی زؤر قورس...له گه ل ریزم دا .......هه ر بژن سه ر که و توو بن.
به راستی زۆر شت هه یه که نووسه ر باسی کردووه دژه له گه ل ئه و زانیاریانه ی که من بۆ ماوه ی چه ند سالێکه به جۆرێکی تر وه رم گرتووه بۆ نمونه ئه و باسه ی ته مه نی نوح.من پێشتر به هه موو شێوه یه ک بیردۆزی پەرەسەندنم ره ت ده کرده وه به ڵام ئێستا خه ریکه رام ده گۆرێ چونکه زۆر شت هه یه بانگ خوازه کانی ئێمه به هه ڵه بۆ ئێمه یان باس کردوه.زۆر سوپاس بۆ ئه م کتێبه پڕ ماناو پوخته هیوای به رده وامیت بۆ ده خوازم
دەستەکانتان خۆش، چەند سەرنجێکی بچووکم هەیە ئەگەر قبووڵی بکەن، دیزایینی ناوەوە تۆزێک ناڕێکیی تێدایە، هەروەها لە ڕووی زمانەوانییەوە دەکرێت چاکتر بکرێت، هەندێک لە زاراوەکان بە کوردی هاومانایان هەیە و بەکار نەهاتوون، لە ڕووی ڕێنووس و داڕشتنەوە تۆزێک ڕێکخستنی دەوێت.
ماندوو نەبیت دەستەکانت خۆش ، زۆر زانیاری گرنگ فێربووم بەهیوای بەردەوامی و هەمیشە سەرکەوتن.
دەست خۆشیت لێئەکەم کاک هاوکار، من نازانم لەم بەینەیا باوڕ بە کێ بکەم هەرچەندە شت ئەخوێنمەوە سەری لێدەر ناکەم، هەرچەندە ئەمەوێت یەکسانی بپارێزم تا ئەگەمە حەقیقەت، بەس شتێک سەری لێدەر ناکەم ئەوەیە کەس کەسی قبووڵنیە، وەک د.عبدل واحد زۆر هێرش ئەکاتە سەرتان، ئێوەش ئەوانتان قبووڵ نیە.!! هیوادارم ڕاستیەکە بۆ خەڵک ڕونبێتەوە، لە کۆتایشدا هەر ڕاستی سەرەکەوێت، بۆم گرنگنیە ئێوە یان ئەوان لەسەر حەقن گرنگ ئەوەیە بگەمە ڕاستی خەڵق.
پاش دەست خۆشی... 1::حەزدەکەم لەمامەڵەکردن لەگەڵ بابەتێکی ئاوا هەستیاردا بە تاکە کتێبێک یان تاکەنوسەرێک کۆنەبێتەوە بەڵکو با بەشێوەی دیبەیت یان کتێبێک کە چەندین نوسەر لەخۆ بگرێت. (کەسانی ئەکادیمی) کە ڕایان وەربگیرێت.. 2::بەڕێزتان تەنها بابەتە هەستیارەکانی ئیڤلوشن باس دەکەیت ئەمجۆرە کتێبە هەموو کەس ناتوانێ تێیبگات بەبێ باسکردنی کڕۆکی ئیڤلوشن بۆیە جگە لە رەدی توند لای زۆربەی کەس کەهیچ لەئیڤلوشن نازانن هیچی تر سەوز ناکەیت... من ماوەیەکی زۆر خەریکی ئیڤلوشن بووم زۆر ئیستیفادەم لە(نضرية التطور) هی د. عدنان ابرهیم کرد ئەگەر ستافی پەیجتان ئەم موحارەرانە تەرجومەکەن ئەو کات ئەو کەلێنە پڕدەبێتەوە.. لەکۆتایی دەستخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم..
لە کتێبەکەدا نووسیتتان کە قابیل و هابیل لەقورئان باس نەکراوە کە هەستم پێکرد هەڵەیەکی زۆر گەورەیە. وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱبْنَىْ ءَادَمَ بِٱلْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ ٱلْءَاخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ (٢٧) لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَىَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِى مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٍ يَدِىَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ (٢٨) إِنِّىٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثْمِى وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّٰلِمِينَ (٢٩) فَطَوَّعَتْ لَهُۥ نَفْسُهُۥ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُۥ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ (٣٠) فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُرِيَهُۥ كَيْفَ يُوَٰرِى سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَٰوَيْلَتَىٰٓ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَٰذَا ٱلْغُرَابِ فَأُوَٰرِىَ سَوْءَةَ أَخِى ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ (٣١) المائدة....
دەستخۆش هیوادارم بەردەوام بی مامۆستا ئەتو یەکێکی لەوانەی وەرزش بە مێشک و بیرکردنەوەی مرۆڤ دەکەی بۆ بەهێزبوون ،زانست و ئایین پێویستیان بە کەسانی وەک تۆیە، چاوەڕێی بەرهەمی زیاترین ، هەر بژیت و ژیانت پڕ خێرو بەرەکەتبی إن شاء اللە.
لة سةرةتا نووسيوتة كة لايةنكري هيج ناكةى، بةلام لة بابةتةكان بة ئاشكرا ديارة كة لايةنكري تيؤرى ئفةلوشني و هةموو شيكردنةوةكانيشت بؤ سوودى ئةو ليكداوةتةوة. دةستت خؤش بئ كتيبيكى زؤر بةسوود بوو بؤ من.
دەست خۆشی لـە نووسەر و هەموو هاوکارەکانی ئەکەم بۆ ئەم کتێبە زانستیە بەنرخە ، هیوام وایە کە ئێوە بەردەوام بن و وە هەوڵی لــەم شێوەیە زیاتر بێت ..
هیوادارم مامۆستا هاوکار بەردەوام بێت، زۆر دەستخۆشی لێ ئەکەم بەرهەمێکی جوانی هەبووە.
کەمیک بۆ خوێندنەوە ازعاج بوو، نازانم خەلەلەکە لە ڕێزمانەکە بوو یان لە فۆنتەکە بوو،، باش بەبیرم نایێ .. بەس با فۆنیەکەی ئەوەندە پان نەبێ، وە تکایە بە زمانی کوردی فەرمی قسەی پێ بکە، ھەندێ ووشەی ھەولێری تیا بوو کە ڕێگەمان لێ دەگرێ لە خوێندنەوە بە بەردەوامی، لەو وشەیە دەمانوەستێنێ کەمـــێک. جگە لەوەش، ئەم تێبینییە بۆ ھەموو پۆستەکانت و لایڤ و سمینارەکانت ــیشە، کە دەبینم بە ھەولێری و بازاڕی قسە دەکەی، تکایە بە فەرمی قسە بکە، چونکە لە شوێنێکی فەرمی دای و با ھەموو زاراوەکانی تریش بە وازحی لێت تێبگەن. زۆر سوپاس
کتێبێک بوو کە وایلێکردم لەکۆتایا بە تامەزرۆیەوە زیاتر بەدووایا بڕۆم و شتی لەسەر بزانم،ئەمەش بووە هۆکار کە لەدووای وێستگەی ئێکس کتێبی داروین و ڕەچەڵەکی مرۆڤ بخوێنمەوە سپاس بۆتۆ کاک هاوکار سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر هیچ بڕوایەکم بە ئیڤیولەیشن نەبوو بەڵام لەگەڵ پۆستەکانی پەیجەکە کۆنەکەت و ئەم کتێبە جوانەش ڕاستیەکان ڕون بونەوە
تەنها ئەوەندەم هەیە کە ئەم تیۆریە دژی خودا دینە وە زۆر کەم و کوڕی هەیە بۆیە ناتوانم باوەڕی پێبکەم
دەستتان خۆش سەرکەوتوو بن لە گەیاندنی سوود بۆ هەموو تاکێکی کورد هەندێک رەخنەم هەیە هیوادارم بە ئاسایی وەریبگرن ۱ - ئەو ئایەتەی باس لە کۆرپەلەزانی ئەکات تێکەڵتان کردووە لەگەڵ پەرەسەندن زۆر زۆر هەڵەن چونکە باسی قۆناغەکانی درووست بوونی مرۆڤ ئەکات لە ناو رەحمی دایک لە سەرەتاوە تا کۆتایی وە باسی درووست بوونی ئێسکیش ئەکات بەڵام واتای پەرەسەندن ناگرێتەوە نامەوێ بچمە ناو وردەکاری زیاتر هیاوادارم چاوێکی پێدا بخشێننەوە ۲ - لە لاپەرە ﴿ ٤۲ ﴾ باس لەو دەکەن کە مرۆڤ لە مەیموونەوە پەرەی نەسەندووە کەچی لە هێڵکاریەکان خۆتان بانگەشەی ئەوە ئەکەن کە مەیموون باوانی مرۆڤە ۳ - باستان لەوەش کردووە کە هیچ شوێنەواێکی مێژووی نیە لەسەر مرۆڤە گەورەکان ئەو ئێسکە پەیکەرانەی کە وێنەیان گیراوە و بڵاوکراونەتەوە لە ئینتەرنێت هەمووشیان درۆ نین وێنەیەکی ناراست وا دەکات وێنە راستیەکان گرینگیان نەمێنێت هیوادارم لە یوتوب لە کەناڵی ﴿Ozel Alan ﴾ سەیر بکەن روونکردنەوەیەکی زۆر زۆر جوان دراوە لەسەر مرۆڤە گەورەکان بە بەڵگەی مێژووی و تاقیکردنەوەی زانایانی مێژوو (2)
دهستهكانت خۆش.. هیوادارم كتێبی |ئایا ئادهم یهكهم مرۆڤ بووه بخوێنیتهوه| كه تازه له كوردستان چاپ كراوه، ئهویش زۆربابهتی بهسوودی باس كردووه، كه ئهمانبات بۆ ڕاستییهك كه بابهتی پهرهسهندن له گیانداراندا ڕاسته تهنها پێویسته له بابهتی ئادهم علیه السلام ههڵوێستهیهك بكهین.. بابهتهكهنت باشن .. تهنها پێویسته سهرچاوهی زیاتر بهكاربهێنیت و ئاماژه به سهرچاوهكان بكهیت و پشت به تۆری كۆمهڵایهتی نهبهستیت بۆ پشتڕاستكردنهوهی بابهتهكانت.. تهنها كتێبه باوهڕپێكراوهكان بكهره سهرچاوه كه له بڵاوكراوه ناسراوهكانهوه دهردهچن. ئهم بابهته پێویستی به خوێندنهوهی زیاتره بۆ مناقهشه كردن.. به گشتی دهستهكانت خۆش ماندوو نهبیت.. ئاریان ئهنوهر علی:ئهندازیاری میكانیك
ئوستاز من لەگەڵ ئەوە نیم بۆ بابەتی زانستی پشت بە قورئان یا هەر کتێبێکی تری ئاسمانی یا ئاینی ببەسترێت, لەبەرئەوەی ئەمانە کتێبی زانستی نین, بەڵام بۆ ئەوانەی کە دژایەتی تیۆرییەکە دەکەن بە بەهانەی ئەوەی لەگەڵ قورئان و ئاینی ئیسلام یەکناگرێتەوە, هەنگاوێکی زۆر باشە و پشتگیری دەکەم. لە وەشانەکانی داهاتوو هیوادارم لەسەر درووستبوونی یەکەمین خانە و حلقە مفقودەی بەینی مەیمونەکان مرۆڤ جێگای زیاتر لە کتێبەکەتدا بکەیەوە, چونکە زیاتر جێگای پرسیارە لای ئەوانەی دژی تیۆریەکەن, دەڵێن بۆ هیچ فۆسێلێک نییە لە بەینی هەردووکیان بێت. لە ئێستادا لەسەر کتێبەکە هیچ پرسیارێکم نییە, ئەگەر هەر پرسیارێکم هەبوو بێ دوو دڵی دەپرسم. هیوای لەش ساغیت بۆ دەخوازم. دیلمانم
dastakant xosh babateke zor grng w jyawaz bw chwnka hec sarchawayake kurdi nya bo xwenaran darbarae am babata jga la handek da3e darawae xoman 2bara dast xosh.