هەر زیاندانێك لە ژینگە کارێکی نا ئەخلاقیە، لە کۆتاییدا پارێزگاریکردنی لە ژینگە ئەرکی هەموومانە

نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی ڕووداو لەگەڵ هاوکار برادۆستی لەسەر کاریگەری بۆنە و یادەکانی نەورۆز لەسەر ژینگە.

ئەڵقەی دووەمی زنجیرەی زانستی زەوی

ئەڵقەی دووەمی زنجیرەی زانستی زەوی بڵاو کرایەوە. ئەم ئەڵقەیە لە ستیۆدیۆی پلاتفۆرمی زانستی زەوی تۆمار کراوە. باس لە پێکهاتتەی ناوەوەی زەوی دەکات.

بەشداری کرد لە توێژینەوەی نوێکردنەوەی نەخشەی جیۆلۆجی کوردستان

ئەمڕۆ توێژینەوەیەکمان قبولکرا لەلایەن کۆنفرانسی جیۆلۆجی عێراق، توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێز ڤارۆجان سیساکیان و كاك حسن عثمان ئەنجاممان داوە، توێژینەوەکە دەربارەی نوێکردنەوەی نەخشەی جیۆلۆجی کەرتی هەولێرە.

کتێبی وێستگەی ئێکس 01 بۆ پێشانگای کتێب بەردەست دەبێت

کتێبی بەدیهاتن لەنێوان زانست و ئاییندا کە بریتیە لە زنجیرەی یەکەمی وێستگەی ئێکس وەکو یەکەمین بەرهەمی نوسینی کتێب لە پێشانگای کتێب بەردەست دەبێت. کتێبەکە لەلایەن دەزگای تەفسیر بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها ڤێرژنی ئەلیکترۆنی ebookیش بڵاو دەکرێتەوە کە دەتوانیت بە شێوەی ئەلیکترۆنی خوێنرێتەوە.

هاوکار برادۆستی بەشداری ڕادیۆی دواڕۆژی کرد

تایبەت بە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا، هاوکار برادۆستی بەشداری بەرنامەیەکی ڕادیۆی دواڕۆژی کرد. لەسەر پرسەکانی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا قسەی کرد و تاوتوێی بابەتەکەیان کرد.

هاوکار برادۆستی لە ڕادیۆی بابیلۆن FM لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا قسە دەکات

ڕۆژی ٢٧/١/٢٠١٩ هاوکار برادۆستی بەشداریکردن لە بەرنامەی برێکفاستکلەبی دەنگی بابیلۆن، تاوتوێی پرسی گۆڕانی کەشوهەوای کرد.

زنجیرەی زانستی زەوی ئەڵقەی یەکەم دروستبوونی زەوی

لە هەنگاوێکی نوێدا، بە کواڵیتیەکی بەرز توانیم ستۆدیۆیێك بۆ کارە میدیایەکانم دابمەزرێنم، بۆ مەبەستی گەیاندنی بابەتەکانی تایبەت بە پلاتفۆرمی زانستی زەوی.

لە نوێترین چاڵاکیەکانی هاوکار برادۆستی، پلاتفۆرمی زانستی زەوی دامەزراند

بۆ ئەوەی زیاتر گرینگی بدرێت بە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و زانستەکانی زەوی، پلاتفۆڕمی زانستی زەوی دامەزراند کە لە پڕۆژەیەکی میدیای و ئەکادیمی جیاواز پێکهاتووە.

وێبسایتی پلاتفۆڕمەکە

فەیسبوكی پلاتفۆرمەکە

لە ڕۆژی نیشتنەوەی ئینسایت لەسەر مەریخ میوانی تەلەفزیۆنی ڕووداوبووم

نیشتنەوەی ئینسایت ڕووداوێکی مێژوویبوو بۆ مرۆڤایەتی، لەکاتێكدا کە بەسەرکەوتووی توانرا ڕۆبۆتێك لەسەر ڕووی مەریخ بنیشنەوە و ئامادەکرابێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوەوەی هەسارەی مەریخ.

دروستکردنەوەی نەخشەی گوندی هەوێڵان

یەکێك لە کارە کارتۆگرافیەکان کە بەم دواییە ئەنجاممدا بریتیبوو لە دروستکردنەوەی نەخشەی گوندەکەمان کە بریتیە لە گوندی هەوێلان کە دەکەوێتە شارەدێی سیدەکان سەر بە شارۆچکەی سۆران.

نەخشەکە پێکهاتووە لە کۆکراوەی ئەم زانیاریانە:

نەخشەیەکی مانگی دەستکرد بە کواڵی ٥٠ سانتیمەتر بۆ هەر پیکزڵێك نەخشەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ کە سنوری گوندەکانی لەسەر دیاریکراوە

دیاریکردنی سنوری مەیدانی ئەو زەویانەی کە ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو فرۆشراون. یەکێکیتر لە زانیاریەکان ئەوەیە، بەراورد بە ٤٠ ساڵی ڕبردوو گوندی هەوێڵان ڕووبەری ٣٧٪ی لەدەستداوە بە هۆکاری فرۆشتن کە دەکاتە ٦٣٠ دۆنم زەوی.

تێبینی: ئەم نەخشەیە هێشتان ئیشکردنی لەسەر ماوە، چونکە لەناوەخۆ بەشرایتەوە، دەبێتە سنورە ناوەکیەکانیش دیاری بکرێت کە دەبێتە قۆناغی دووەمی کارەکە.

جگە لەم وێنانە، لەڕێگەی ئەم لینکە دەتوانی نەخشەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ببینی.


بەهێزترین کاری میدیاییم تاوەکو ئێستا ڤیدیۆکەی کارداشیڤە

بابەتەکەی کارداشیڤ کاریگەرترین و سەرسامترین بابەتم بووە لە مێژووی کارە میدیایەکانم کە بەرهەمم هێنابێت. بە فیدباكی خەڵك ئەوەم زانی، چەندین کەس دوای ئاشنابوونیان بەم بابەتە پێیان ڕاگەیاندم کارداشیڤ تەواوی بیرکردنەوەی داگیرکردووم و ناتوانم لەبیری بکەم.

ڤیدیۆکە لە سەرەتادا زۆر ئاساییە کە باس لە چەند تێڕوانینێکی زانستید دەکات. بەڵام دواتر لە تێڕوانینی زانستی دەگۆڕێت بۆ تێڕوانینی فەلسەفی کە وادەکات زۆر پرسیاری گەورە لە مێشکی بینەر دروست بکات.

دوای چەندین ساڵ دەستم دایەوە میوزیك

کاتێک لە قۆناغی دواناوەندیبووم، زۆر حەزم لە فێربوونی میوزیكبوو، تەنانەت بەشداری خولی فێربوونی میوزیکیشم کردبوو. بەڵام دواتر وازم لێی هینا و نەگەڕامەوە سەری. دوای چەندین ساڵ دابڕان لە میوزیك، دەستم کردەوە بە ژەنین دواجار ئەم دوو بەرهەمەم لە ماوەیەکی کورت پێشکەش کرد.

ڤیدیۆیی یەکەم بەناوی The Inner Journey گەشتی ناخ، هەڵبەتە گەشتەکە زیاتر پەیوەندی بە یادەوەریە منداڵیەکانم هەیە، هەر بۆیەش میوزیکەکە ستایلێکی منداڵی پێوەدیارە.

ڤیدیۆیی دووەم کە بریتیە لە میویزیکی درامای یارانی ئەشکەوت بە گۆڕانکاری کردن لە سۆڵۆیەکەی. هەردوو میوزیك بە بەرنامەی FL Studioم ژەنیوە.

جیۆتریپ دوو ئەنجام درا

گەشتی جیۆتریپی دووەم ئەنجامدرا بۆ هەریەکە لە بەنداوی سماقولی و دۆکان و چیای پیرەمەگرون. ئەم گەشتە لەلایەن ڕێخراوی وێلد میریتی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە گەشتەکەدا سێ پرزنتەیشن لەلایەن هاوکار برادۆستی و مامۆستا سەرخێل هاوڕێ و کاك ئامانج عومەر پێشکەشکرا، هاوکات چەندین چالاکی فۆتۆگرافیشی لەگەڵ ئەنجامدرا. پڕۆژەی جیۆتریپ یەکێکە لەو بیرۆکانەی کە هاوکار برادۆستی پێشکەشی کردووە بۆ مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە. ئەم قۆناغەی ئێستا جیۆتریپ پێیدا تێدەپەڕێت بریتیە لە قۆناغی بەرەپێشبردن، لە ئاییندەدا ئەم پرۆژەیە بە فراوانتر و پڕۆفیشناڵانەتر ئەنجام دەدرێت.


لە دوایین چالاکی زانستیمدا، دەستم کرد بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی لە دەڤەری برادۆست

یەکێك لە هیواکانم ئەوەبوو ڕۆژێك لە ڕۆژان توێژینەوەی پشکنینی کانزایی لە دەڤەری برادۆست ئەنجام بدەم. بەخۆشحاڵیەوە ئەم هەلەم بۆ ڕەخسا لە زانکۆی کوردستان-هەولێر لەگەڵ تیمێکی زەویناسی کە پێکهاتبوو لە زەویناسی ناودار ڤاروجان سیساکیان هەروەها حسن عوسمان، بە شێوەی تیم دەستمان کرد بە ئەنجامدانی نمونە وەرگرتن لە ناوچەکە. بەگوێرەی پلان دەبێت نەخشەی پێکهاتەی توخمە کمیاییەکان بۆ دەڤەرەکە دروست بکرێت. لە ئێستادا توێژینەوە لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەم نزیکانە لە گۆڤارێکی زانستی بڵاو دەکرێتەوە.

بەرەوپێشبردنی زانست لە کۆمەڵگەی ئایینی

زیاتر لە ٥٠ بەشداربووی لە نەتەوەی جیاواز ئامادەی سیمناری [بەرەوپێشبردنی زانست لە کۆمەڵگەی ئایینی] بوون، کە لە کۆڕنەری ئەمریکی هەولێر لەناو زانکۆی کوردستان ئەنجامدرا لەلایەن هاوکار علی عبدالحق کە نوسەری کتێبی وێستگەی ئێکسە.

بۆ زانیاری زیاتر

سیمنارێك لەژێر ناونیشانی ئەخلاقیاتی ژینگەیی لە کتێبخانەی تەفسیر

بەم نزیکانە بەشی چاڵاکی ئەکادیمی و تێڕوانینی ئایینی بۆ وێبسایتەکە زیاد دەکرێت

گەشتی جیۆتریپ لەگەڵ ئێوە

وۆركشۆپی ڕۆژی ژینگەی جیهانی