کۆمپانیای "سەنگەر احمد عبداللە" بۆ بازرگانی و هاوردەکردن و هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل.


کۆمپانیاکەمان خاوەن و ئەزموونی پتر لە 15 ساڵ کارکردنی بەردەوام وەک ناوێکی دیار و متمانە پێکراو، متمانەیەک کە سنورەکان دەبڕێت، ئێمە تەنها ئۆتۆمبێل هاوردە و هەناردە ناکەین، بەڵکو بە ئەزموونی 15 ساڵەمان پردێکی متمانەمان لە نێوان ئێوە و گەورەترین مەزادە جیهانییەکانی (ئەمریکا، کەنەدا، ئیمارات) دروست کردووە. کۆمپانیاکەمان پسپۆڕە لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتانی دەرەوە بە بەکارهێنانی سیستەمێکی پێشکەوتووی کڕین لە مەزادە جیهانییەکان.

-

چی پێشکەش بە ئێوە دەکەین؟ دەسەڵاتی کڕینی ڕاستەوخۆ: لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمیی کۆمپانیاکەمانەوە، خۆت ببە بە خاوەن بڕیار و ڕاستەوخۆ لە (COPART, IAAI, MANHEIM) ئۆتۆمبێلی خەونەکانت هەڵبژێرە. گواستنەوەی بێ کێشە: لە ئیمارات و مێرسینەوە تا هەرێمی کوردستان و عێڕاق، ئێمە بەرپرسیارییەتی گواستنەوە و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکانتان لە ئەستۆ دەگرین.

-

بۆچی ئەم کۆمپانیایە هەڵدەبژێریت؟ جیاوازی ئێمە لە پسپۆڕیماندایە، ئێمە خاوەنی دوو کۆمپانیای گواستنەوەین لە وڵاتی ئیماڕات، ئەمەش گەرەنتی خێرایی و پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانتان دەکات ، کۆمپانیاکە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی خودی بەڕێز سەنگەر احمد عبداللە بەڕێوەدەبرێت، بە شارەزایی و پسپۆڕی هەبوونی دوو بڕوانامەی نێودەوڵەتی:

1- بڕوانامەی پسپۆڕی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی بازرگانی (PMP). کە بەناوبانگترین و بەهێزترین بڕوانامەی جیهانییە.

2- بڕوانامەی ئەندامیەتی فەرمی متمانەپێکراوی پەیمانگای ئەمریکی و بەریتانی نێودەوڵەتی.

ئامانجی پێشکەشکردنی شەفافیەت و کوالێتی بەرزە لە کڕین و گواستنەوەی ئۆتۆمبێلدا بە پێی ڕێکار و یاساکانی پەیوەندیدار..

-

بازرگان و کڕیارانی بەڕێز، ئێستا دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود سەردانمان بکەن بۆ دەستکەوتنی ئەکاونت لە کۆمپانیاکەمانەوە، وە ڕاستەوخۆ بەشداری لە مەزادە جیهانییەکاندا بکەن و ئۆتۆمبێلی دڵخوازتان بە خواستی خۆتان هەڵبژێرن و بکڕن. ئێمە بەرپرسیارێتی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکانتان لە ئەستۆ دەگرین لە ئیماڕات و مێرسین تا گەیشتنی بە دەستتان لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق.