سەرەتایەک دەربارەی کۆڕس
ئەم کۆڕسە سەرەتایەکە دەربارەی بنچینەکانی کۆمپیوتەر، باس دەکات لە سیستەمی کۆمپیوتەر بەشێوەیەکی گشتی. لە ماوەی کۆڕسەکە، هەردوو بەشی ڕەقەكاڵا ونەرمەکاڵای سیستەمی کۆمپیوتەر پیشان دەدرێن. کۆڕسەکە وا داڕێژراوە بۆ ئەوانەی کە هیچ زانیارییەکی پێشینەیان نییە دەربارەی کۆمپیوتەر. ئەم کۆڕسە بەسوودە بۆ خوێندکاران بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی خوێندن لە ئینتەرنێت وەهەروەها توانای ئەوەیان هەبێت کە ڕاپۆرتەکانیان بە شێوەیەکی باش بنووسن. چەند نەرمەکاڵا و ئامرازێک بەکاردێن لەماوەی کۆڕسەکە.
ئامانجەکانی کۆڕس
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆڕسە فێرکردنی خوێندکارانە بۆ بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر، کەواتە فێرکردنی نەرمەکاڵاکان یەکێکە لە مەبەستەکان. پێویستە خوێندکارەکان فێربن کە چۆن ڕاپۆرتەکانیان دەنووسن، چۆن سیمینار امادە ئەکەن بەبەکارهێنانی مایکڕۆسۆفت وۆرد و پاوەرپۆئینت، چۆن ئامرازە پەیوەندیدارەکانی تایبەتمەند بە خوێندنیان بەکاردێنن. هەروەها پێویستە توانایان هەبێت بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی گونجاوکلاس رووم و دۆزینەوەی ئەو سەرچاوانەی بۆی دەگەڕێن لەکاتی گەڕان لەسەرهێڵ بەشێوەیەکی ئاسان
دەرئەنجامەکانی کۆرس:
لە کۆتایی ئەم کۆڕسە پێویستە خوێندکارەکان فێری ئەمانە بن
ناسینەوەی پارچە ڕەقەکانی کۆمپیوتەر.
بەکارهێنانی چەند نەرمەکاڵایەک.
توانای بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی باش.
توانای نووسینی ڕاپۆرت و سیمیناریان هەبێت بە بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر
فێربوون و بەکارهێنانی ئەپەکانی گۆگڵ، لەوانە گۆگڵ دۆک و شیت و سلاید و کلاس رووم و فۆڕم و هتد...
ڕێگاکانی وانەوتنەوە
ناوەڕۆکی وانەکان بەتەواوی باس دەکرێن لە پۆل بە بەکارهێنانی پاوەرپۆینت، داتاشۆ، قەڵەم، تەختەی سپی. چالاکی گروپات و کێشەی جیاواز باس دەکرێن لە پۆل. هەموو وانەکانی ثیۆری و تاقیگە لەسەر ماڵپەڕی کۆڕس دادەنرێن کە دەتوانرێت بەئاسانی دابگیرێن لەلایەن خوێندکارانەوە لەهەر کاتێک.
بابەتی هەفتەیی کۆڕس
سەرەتایەک دەربارەی کۆمپیوتەر
جۆرەکانی کۆمپیوتەر
سوودەکان و کەموکورتییەکانی کۆمپیوتەر
دەتوانرێت بە کۆمپیوتەر چی بکرێت
بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە شوێنەکان
وەچەکانی کۆمپیوتەر
سیستەمی کۆمپیوتەر
ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر
نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
دراوە و زانیاری
بەکارهێنەر
تێگەیشتن لە پاراستن و بەکارهێنانی پارێزراو
بەکارهێنانی ئەپەکانی گۆگڵ
تۆڕی کۆمپیوتەر
بەکارهێنانی ئینتەرنێت
خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ
گەڕانی بەهێز لەگەڵ گووگڵ
ئامرازەکانی فێربوون
نەرمەکاڵای خۆڕایی و سەرچاوەکراوە
نەرمەکاڵای تایبەتمەند بە بواری خوێندن
چ جۆرێک کۆمپیوتەر بکڕین؟