Mustafa Hama Abdalrahman
Assistant Lecture
Assistant Lecture
من (ناوم مصطفی حمە عبدالرحمن )ە لەساڵی (٢٠٠٨ - ٢٠٠٩) تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی دوانزەم ئەنجامدا لە شاری سلێمانی. ئەوەبوو توانیم سەرکەوتن بەدەست بهێنم و نمرەیەکی باشم هێنا دواتر لە زانکۆی سلێمانی لە کۆلێژی یاسا بەشی ڕامیارە سیاسییەکان وەرگیرام بەهۆی ئارەزوو لێ نەبوونم لەو بەشە دامبەزاند بۆ کۆلێژی زمانی هەمان زانکۆ بەشی کوردی ئێواران، من لە هەر چوار ساڵەکەدا بە ویستی خودا لەو بەشە پلەی سێهەمم بەدەستهێنا ئەوەبوو لە هەمان بەش وەرگیرامەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی ئابووری لە ساڵی (٢٠١٤)دا من شوێن گۆڕینم کرد بۆ زانکۆی ڕاپەڕین.
پاشان لە ساڵی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) تەقدیمی ماستەرم کرد هەر لە زانکۆی سلێمانی ئەوە بوو بە ویستی خودا لە هەمان زانکۆ لە بەشی کوردی لە پسپۆڕی زمان وەرگیرام. لە (١٥ - ١٢ - ٢٠٢٢) گفتووگۆی نامەی ماستەرەکەم کرد سوپاس بۆ خوای باڵادەست نامەکەم بەبێ دەستکاری وەك خۆی وەرگیرا.
لە مانگی (٤ - ٢٠٢٣ ) لە زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولی ڕاهێنانی پێداگۆجیم کرد، ئەوبوو لە (٧ - ١٠ - ٢٠٢٣)دا خولەکەمان بە سەرکەوتووی تەواوکرد، لە (٣٠ - ١١ - ٢٠٢٣) ناسناوی زانستی مامۆستایی یاریدەدەرمان پێ بەخشرا و ئێستا مامۆستای یاریدەدەرم لە زانکۆی ڕاپەڕین لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە بەشی زمانی کوردیی.