دكتۆر: محمد عبد الباقی إبراهیم
پسپۆڕی گشتی: زانستە ئیسلامیەكان
پسپۆڕی وورد: فیقهی ئیسلامی بەراوردكراو
ئیمەیل: : dr.mhartaly@uor.edu.krd
ناونیشان : ڕانیە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان/ بەشی یاسا
( د. محمد عبد الباقی إبراهیم ) لە: 1/ 7 / 1965 چاوی بەدنیا هەڵێناوە لە گوندی (هەرتەل) سەر بە ناحیەی (بیّتواتە) قەزای (ڕانیە) پارێزگای سلیمانی .
لەساڵی 1979ز خوێندنی سەرەتایی تەواو كردووە لە ناحیەی بیّتواتە، پاشان چووەتە دواناوەندی خوێندنی ئیسلامی لەشاری هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 1979- 1980 ز.
لەساڵی 1985ز ئامادەیی تەواو كردووەو، لەكۆلێژی (فقە) سەر بەزانكۆی (مستنصریە) وەر گیراوەو قۆناغی یەكەمی بەسەركەوتوویی تەواو كردووە بەپلەی زۆر باشە.
پاشان گواستراوەتەوە بۆ زانكۆی بەغدا/ كۆلێژی شەریعە / بەشی خوێندتی ئیسلامی یۆ ساڵی خوێندنی 1986-1987، لەهەمان ساڵدا بەبڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی شۆرشی ئەو كاتە (بەعس) دەر كراوە لەخوێندن بەهۆی بەشداری نەكردنی لە ڕاهێنانی خوێندكاران (جەیشی شەعبی) بۆ ماوەی ساڵێك و دواتر هەر بەبڕیاری ئەم سەرۆكایەتیە جیاكراوەتەوە لەسزای دەركردن و گێراندوویانەتەوە بۆ خوێندن لەبەر ئەوەی شمولی سەربازی چەكداری و ناچەكداری ناكا بەهۆی كەمئەندامییەوە.
لەساڵی 1990ز لەكۆلێژی شەریعە دەر چووە بە پلەی زۆر باشە و هەر لە هەمان ساڵدا دامەزراوە بە مامۆستای زمانی عەرەبی لەدواناوەندی ڕانیەی ئێواران لە 22/12/1990 ، دواتریش گواستراوەتەوە ئامادەیی ڕانیەی كوڕان.
لەگەڵ كردنەوەی پەیمانگای مەلّبەندی مامۆستایان لە ڕانیەگواستراوەتەوە بۆ پەیمانگاكە لەساڵی 1996ز، وە لەگەڵ كردنەوەی بەشی عەرەبی بووەتە سەرۆكی بەشەكە تا لەخوێندنی باڵا ماستەر وەرگیراوە لەساڵی 2003-2004ز لە زانكۆی سلێمانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان/ بەشی خوێندنی ئیسلامی، وە نامەی ماستەری تاوتوێ كرا لە 26/1/2006ز بەپلەی زۆر باشەی بەرز.
بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە لە زانكۆی سلێمانی بەپێی فەرمانی زانكۆیی ژمارە (3/7/2247) لە بەرواری 27/2/2006 .
لەوەزارەتی پەروەردە گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ زانكۆی كۆیە / كۆلێژی یاسا لە 8/4/2006ز.
بۆ ماوەی دوو ساڵا سەرپەرشتیاری بەشی ئێوارانی كۆلێژی یاسا بووە لە ڕانیە كە سەر بە زانكۆی كۆیە بوو.
دواتریش بووەتە بەڕێوەبەری تۆمارگای كۆلێژی یاسای ئێواران هەتا لە دكتۆرا وەرگیرا لەساڵی 2008-2009ز پاشان گواستراوەتەوە بۆ كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەشی عەرەبی لە 7 /9/2010ز وە دواتریش بووەتە بڕیاردەری بەشەكە كە ئەو كاتە كەوتبووە سەر زانكۆی راپەڕین.
نامەی دكتۆراكەی تاوتوێ كرا لە 8/3/2012 .
بڕوانامەی دكتۆرای بەدەست هێناوە لە زانكۆی صلاح الدین/ هەولێر بە پێی فەرمانی زانكۆیی ژمارە (411) لە 13/5/2012 .
سەرۆكایەتی بەشی فەلسەفەی وەرگرتووە لە بەرواری 28/5/2012 بۆ ماوەی 3 مانگ و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ بەشی عەرەبی وەك مامۆستا.
دواتر گواستراوەتەوە بۆ بەشی یاسا/ فاكەلتی زانستە مرۆڤایەتیەكان بەپێی فەرمانی كارگێری ژمارە(1328) لە 24/9/2013 ، وەپەیوەندی كرد لەبەشی یاسا لە 26/9/2013 بەفەرمانی فاكەڵتی ژمارە(1366).
بەشداری چەندین كۆنفرانسی كردووە وەك كۆنفرانسی زانستی زانكۆی راپەرین ساڵی 2014 وەكۆنفرانسی سێیەمی سەنتەری زەهاوی بەناوی سیستمی سیاسی لە هزری ئیسلامی لە 16-17/5/2014 ، وەكۆنفراسی سەنتەری زەهاوی لە ڕۆژانی 4-5/11/2015 بەهاوبەشی سكولی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سلیمانی بەناونیشانی: ئازادی و شەریعەت ، دژایەتی یان تەواوكاری.
وەهەڵسەنگاندنی چەندەها لێكۆڵینەوەی پسپۆڕی كردووە.
لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكراوەتەوە بەناونیشانی: (دور شهادە المرأە فی اثبات الأحكام الشرعیّە) كەلە ژمارە 3 ی گۆڤاری زانكۆی راپەرین بڵاو دەكرێتەوە ساڵی 2015م.
لێكۆڵینەوەیەكی تری بڵاوكراوی هەیە بەبەشداری لەگەڵ د: حسن حسین صدیق لەگۆڤاری زانكۆی راپەرین ژمارە 6 ی ساڵی 2016م بەناونیشانی: ( الانسان بین الجبر والاختیار دراسە كلامیە فلسفیە).
وەهەروەها لێكۆڵینەوەیەكی تری بڵاوكراوەی هەیە لەگۆڤاری زانكۆی راپەرین ژمارە 12 ی ساڵی 2017م بەناونیشانی: (زواج المسیار بین المؤیدین والمعارضین)
بەشداری تاوتوێی نامەی ماستەری كردووە وەك ئەندامێك لەزانكۆی كۆیە بەناونیشانی ( حكم التعامل مع الظلم السیاسی فی ضوء الشریعة الإسلامیة) لەبەرواری 10/2/2016 لەفاكەلتی پەروەردە هۆڵی مامۆستا تاهیر بكر
وە هەروەها بەشداری تاوتوێی نامەی ماستەریێكی تری كردووە وەك ئەندامێك لەزانكۆی صلاح الدین بەناونیشانی ( حمایە الأموال في الاقتصاد الإسلامی عند الامام عزالدین بن عبد السلام من خلال كتابه القواعد الكبری) لەبەرواری 5/11/2016 لە كۆلیجی شەریعە هۆڵی مامۆستا محمد صاحب.
وە كاری وانەبێژی كردووە لەپەیمانگای ناوەندی زانستە ئیسلامییكانی ئێواران/ بەشی رانیە لەكاتی دامەزراندنی لە ساڵی 2010-2011 هەتا ساڵی 2016 هەربەردەوام بووە.
وە وانەبێژ بووە لە بەشی عەرەبی ئێوارانی پەروەردەی بنەڕەت بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017.
وە لەساڵی 2019 دا پێداچونەوەو هەڵسەنگاندنی زمانەوانی بۆ سێ تێزی دکتۆرای زانکۆی سلێمانی کردووە بەناونیشانی:
۱- التحول القضائي لهيئات الرقابة المستقلة:للطالب: ابوبكر صديق عمر.
۲-دور برلمان كوردستان العراق في حماية حقوق الانسان، للطالبة: ڕۆژگار احمد محمود.
۳-المساهمة الجنائية في الجرائم الدولية للطالب كير طه طاهر شريف
لە ۲۷/ ۱ /۲۰۲۰ بەشداری گەنگەشەی تێزی دکتۆرای خوێندکار (سامان وهاب امین) کرد بەناونیشانی: (نظرية تفسير النصوص في الاسلام واليهودية) وەک ئەندام لە زانکۆی سلێمانی.
وە بەشداری گەنگەشەی تێزی دکتۆرای خوێندکار ( ئاوات کمال محمد امین) ی کردووە بە ناونیشانی (تعدیلات قانون الاحوال الشخصیة فی اقلیم کردستان / العراق دراسة مقارنة) لە ڕێکەوتی (٢٦-٨-٢٠٢٠) لە زانکۆی کۆیە.
وە بڕوانامەی بەشداریکردنی لە خولی ڕاهێنانی ( E-learning Course) بەدەستهێناوە لە زانکۆی ڕاپەڕین.
وە هەروەها چەندین سوپاسنامەی لەلایەن زانکۆی ڕاپەڕین ئاراستە کراوە.