Dr. bakhtiar Awla Rashid 

lecturer

من دکتۆر بەختیار عولا رشید لەدایک بوی ١-٤-١٩٨٧ شاری هەولێر ، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیم لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە.

خوێندنی بەکالۆریۆسم لەزانکۆی کۆیە تەواو کردووە لە پسپۆڕی اللغة العربية وآدابها بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشەکەی خۆم بۆ هەرچوار ساڵ.

لەساڵی ٢٠١٢ لە ڕێگای پڕۆژەی تواناسازی چوم بۆ وڵاتی میسڕ  بۆ درێژەدان بەخوێندنی ماستەر لە زانکۆی قاهیڕە، لەساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی ماستەرم بەدەست هێنا لەو زانکۆیە بەپلەی نایاب.

لەساڵی ٢٠١٥ تا ساڵی ٢٠٢٤ مامۆستا بوومە لە بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلیژی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە، لە هەمان ساڵ(٢٠٢٤) مانگی (٧) ڕاژەکەم گواستەوە بۆ زانکۆی ڕاپەڕین، ئێستا مامۆستام لەبەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی ڕاپەڕین کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت.

لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستم بەخوێندنی دکتۆرا کرد لە زانکۆی کۆیە، ساڵی ٢٠٢٤ بڕوانامەی دکتۆرام بەدەست هێنا لە پسپۆڕی اللغة العربية (اللغة) بە پلەی نایاب.

خاوەنی چەندان توێژینەوەی زانستیم.