Aram Mohammed Saeed
Lecturer
Lecturer
له‌ساڵی 2012 له زانكۆی صه‌ڵاحه‌دین له كۆلێژی په‌روه‌رده له‌به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی په‌روه‌رده‌ییی به‌كالۆریۆسم ته‌واوكرد ، به‌هۆكاری ئه‌وائیلی هه‌ر له‌ساڵی 2012 دامه‌زرام وه‌كو یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر ( معید ) پاش 2ساڵ له‌خزمه‌تكردن توانیم كورسیه‌كی ماسته‌ر به‌ده‌ست بهێنم و درێژه‌م به خوێندنی ماسته‌ر دا له بواری ته‌كنه‌لۆژیای په‌روه‌رده‌یی له زانكۆی ناوبراو و له‌ساڵی 2016 به‌پله‌ی یه‌كه‌م ته‌واوم كرد وه ماستهرنامهكهم به پله‌ی نایاب قبوڵكرا . له مانگی (12 - 2014) وه وه‌كو میلاك له زانكۆی ڕاپه‌ڕێن خزمه‌ت ئه‌كه‌م ، له‌ساڵی 2017 وه وه‌كو مامۆستا له‌به‌شی باخچه‌ی منداڵان له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت وانه ده‌ڵێمه‌وه وه سه‌رپه‌رشتی ده‌یان توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونی خوێندكارانم كردووه هه‌روه‌ها به سه‌رۆك و ئه‌ندام به‌شداربووم له‌چه‌ندین لیژنه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و كۆلێژ و به‌ش. وه خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستیم له بواره‌كه‌ی خۆمدا