Qualification:
Position:
Profession :
Address: Email Address: ________@uoh.edu.iq
Mobile: +964(0)7
له خواره‌وه ده‌توانن وێنه‌یه‌ك له سیڤییه‌كه‌م ببینن:
ناو: رضوان عارف عباس
به‌روارى له دايك بوون: 1/1/1986
ياڵانپێ/ خورماڵ، هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد
خێزاندارم و خاوه‌نى منداڵێكم به ناوى باوان.
پۆله‌كانى يه‌ك و دوو سێ‌و چوارى بنهرهتيم له ئۆردوگاى ده‌ربه‌ند دزڵى له ئێران خوێندوه ئه‌ويش به بۆنه‌ى ئاواره بونمانه‌وه، دواتر له سالى 1996 گهراينهوه كوردستان و درێژه‌م به خوێندن داوه و قۆناغه‌كانى بنه‌ره‌تى و ئامادهيم له ناحيهى خورماڵ به سهركهوتويي ته‌واو كردووه.
ساڵى 2006ز له زانكۆى سه‌لاحه‌دين، كوليجى ئه‌ده‌بيات ، به‌شى مێژوو وه‌رگيرام و ساڵى 2010ز به پله‌ى دووه‌م كۆتايم به خوێندنى به‌كالۆريۆس هێنا.
ساڵى 2011ز له كۆليجى ئهدبيات، به‌شى مێژوو به معيد( ياريده‌ده‌رى توێژه‌ر) وهرگيرامهوه و له‌وێ ده‌ستم به كارى فه‌رمانبه‌رى كرد، بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له‌وێ فه‌رمانبه‌ر بووم، دواى كردنه‌وه‌ى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستم به كارى گواستنه‌وه‌ى راژه‌كه‌م كرد بۆ زانكۆى ناوبراو، به شانازيهوه له‌وێ ده‌ستمان به كار كرد، ئه‌و شوێنانه‌ى كه كارم كردووه، يه‌كه‌م سكرتێرى سه‌رۆكى زانكۆ بووم بۆ ماوه‌ي دوو ساڵ، هه‌روه‌ها يه‌كه‌م فه‌رمانبه‌ر بووم له گه‌ل بهريوهبهرهكهى تۆمارگاى گشتيمان دامه‌زراند و له يه‌كه‌م فه‌رمانى ئه‌و بهرێوهبرهايهتيهوه تا ژماره 100 من تايپم كردوون و فه‌رمانيان پێ ده‌ركراوه.
ساڵى 2013 ز له زانكۆى تاران. ولاتى ئێران وه‌رگيرام به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى ماسته‌ر له بوارى مێژوو، مێژووى نوێ و هاوچه‌رخ، سوپاس بۆ خوا سالى 2015 ز كۆتايم به خوێندنه‌كه هێنا و گه‌رامه‌وه ناو زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
له سالى 2015-2016 كارى تهدريسيم كردوه له به‌شي زانستى كۆمه‌لايه‌تى، كۆليجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌رت و زانسته مرۆڤايه‌تييه‌كان، هه‌ر يه‌ك له وانه‌كانى:
گفتوگۆى زانستى، قۆناغى يه‌كه‌م
رێبازى توێژينه‌وه‌ى زانستى، قۆناغى دووه‌م وتوه‌ته‌وه
ساڵى 2016-2017 وانه‌كانى:
گفتوگۆى زانستى/ قۆناغى يه‌كه‌م
ريبازى تويژينه‌وه‌ى زانستى، قۆناغى دووه‌م
مێژووى نوێى كورد، قۆناغى سێيه‌م
مێژووى ئه‌مريكا، قۆناغى سێيه‌م له به‌شى مێژوو وتوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌م ساڵى خوێندنيش، وانه‌كانى
گفتوگۆى زانستى/ قۆناغى يه‌كه‌م
ريبازى تويژينه‌وه‌ى زانستى، قۆناغى دووه‌م
مێژووى نوێى كورد، قۆناغى سێيه‌م
مێژووى ئه‌مريكا، قۆناغى سێيه‌م له به‌شى مێژوو
به‌ده‌ر له وانه بێژى له هه‌ر يه‌ك له ليژنه‌كانى ( ليژنه‌ى زانستى و دڵنيايي جۆرى) به‌شى زانسته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بوم.
ساڵى 2016-2017 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌شى زانستى كۆمه‌ڵايه‌تى بووم.
له ده‌ره‌وه‌ى زانكۆش:
خاوه‌نى نوسينى چه‌نده‌ها وتارى مێژوويى و سياسيم كه له ماڵپه‌ره كورديهكاندا بڵاو بونه‌ته‌وه، به تايبه‌ت له مأڵپهرى( NRT،lvin press، payam، shrova، millat press، xendan) هه‌روه‌ها چه‌ندين جار له تيڤيهكاندا ده‌رباره‌ى مێژوو سياسه‌ت قسه‌مان كردووه، به تايبه‌ت له به‌رنامه‌ى سۆراغى مێژوويي كه‌ناڵى ئاسمانى په‌يام و به‌رنامه‌ى تاوتوێى NRT.
له چه‌ندين كۆر و سيمينار چ له ناوه‌وه‌ى زانكۆ چ له ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ به‌شداريمان كردووه.
هه‌روه‌ها له رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه مهدهنيهكاندا ئه‌ندام بووم.