Welcome to my Academic Profile page. My name is [Full Name] and I am a [lecturer] holding [MSc] degree in [Specialization] ,teaching in the College of [College Name] / Origins of Religion Department] at University of Halabja , Kurdistan Region of Iraq
Publications:
E-mail: _________@uoh.edu.iq
Mobile: +964(0)7
رسول حسن رسول
ناوو نازناو: رسول حسن رسول (ناسراو بە مەلا رەسولی موسەكی)
ساڵی لە دایك بوون: 1/7/1971
شوێنی لە دایك بون: سلێمانی/شارباژێر/سیوەیل/ گوندی موسەك
نازناوی زانستی: مامۆستا
بڕوانامە: دكتۆرا
پسپۆڕی گشتی: زانستە ئيسلامیەكان
پسپۆڕی وورد: الحدیپ الشریف وعلومه
خویندنی سەرەتاییم لە قەڵاجوالان تەواو كردوە لە قوتابخانەی شارباژێری سەرەتایی لە ساڵی ( 1984) زاینی. هەر لە مناڵیەوە قورئانی بیرۆزم خەتم كرد، لای زۆر بەڕێزو خۆشەویست مامۆستا (مەلا علی ماشان)رەحمەتی خوای لێبێت. لە پۆلی پێنجی سەرەتایی و هەر لەو تەمەنەوە جاروبار پێش نویژیم ئەكرد لە مزگەوتەكانی قەڵاچوالان.
ناوەندی و دوا ناوەندیم لە سلێمانی لە(ثانویة الدراسات الاسلامیة) تەواو كرد سالی (1990-1991) زاینی. لە سالی(1991)ی زاینی لە بغداد وەرگیرام ، لە سالی (1993) زاینی لە بغداد لە (معهد العالي لإعداد الأئمة والخطباء) خویندنم تەواو كرد بە بروانامەی (دبلوم عالی) كە(3)ساڵ بوو، پاشان گەڕامەوە سلیمانی و لە كۆتایی هەمان ساڵدا دامەزرام لە سلیمانی و بەردەوام بوم لە بیش نویزی و ووتار خویندنەوەو تەدریس ، ساڵی(1996-1997)لە مەدرەسەی ئیمامی شافیعی دهستم كرد به وانه ووتنهوه، تا بۆ ماوەی ساڵێك مۆڵەتم وەرگرت. پاش گەڕانەوەم ساڵی (1998-1999) دووبارە دەرسم وەرگرتەوەو دەستم كردەوە بە وانە ووتنەوە له ههمان خوێندگاو مدرسه... تا سالی (2000)زاینی گەرامەوە بۆ خوێندن و تەواو كردنی ساڵی چوارەم، چونكە ئەو پەیمانگا بەرزەی لێی دەر چوم لە ساڵی(1997)زاینی بوو بە كۆلیج و لە سەر ئەو بنجینە كە ئێمە خویندكاری و قوتابی ئەوئ بوین لە ساڵی خوێندنی(2000- 2001)ز ساڵی چوارەمم تەواو كردو دبلۆمهكه بوه بڕوانامەی بكالۆریوس.
لە برواری 11/3/1996م بە فرمانی بەریوەبەرایەتی ئەوقافی سلیمانی ژمارە(841) گواسترامەوە لە مزگەوتی(الرسول) لە گەرەكی بەختیاری بۆ مزگەوتی (نقشبندی) لە گەرەكی هەواری تازە لە سلێمانی. لە هەمان كاتدا بە فەرمانی ئەوقافی سلیمانی چوم بۆ مزگەوتی گەورەی تاسڵوجە بە مەبەستی ووتار بێژی ڕۆژانی ههینی .
فەرمانی گواستنەوەم پێدرا لە بەڕێوە بەرایەتی ئەوقافی سلێمانی بۆ مزگەوتی (دارۆغا) لە بڕواری 19/4/1998ز بە ژمارە(1052) وەك پێش نوێژو ووتار خوێن لە مزگەوتی ناوبراو دەست بەكار بووم.
تا ساڵی(2000)ی زاینی، دوای ئەوە مۆڵەتم وەرگرت بە مەبەستی خویندن و چوم بۆ بغداد. لە ساڵی (2001)ەوە تا ساڵی(2004)ماڵم لە بغداد بوو، لە گەرەكی(الشرگە الخامسە)، لە مزگەوتی (حاجی ئەدیبی جومەیلی) لە سالّی(2002)زاینی لە خوێندنی باڵا (ماستەر) وەرگیرام، لە ساڵی(2004)دا مالمان هاتەوە سلێمانی و چومەوە مزگەوتی(دارۆغا)و دوباره لهوئ دهست بهكار بومهوه، پاشان سەرەتای ساڵی(2005) چومە مزگەوتی(حاجی ئەحمەدی بۆسكانی). بە هۆی جەنگی عێراقەوە دواكەوتین و خوێندنی ماستەرەكە بۆ ساڵی(2006)زاینی و بڕوانامەی ماستەرەكەم بە دەست هێنا لە سەرەتای ساڵی(2006)، پاشان هەر لەو ساڵەدا دەستم كرد بە تدریس و وانە ووتنەوە لە (كۆلیجی كوردستان) بۆ پێگەیاندنی بێش نویژو ووتارخوێن سەر بەوەزارەتی ئەوقاف، بەشی هەڵەبجە، لە ساڵی (2009)زاینی خرایە سەر خوێندنی باڵاو سەر بە زانكۆی سلێمانی، هەر لە هەمان ساڵدا بوم بە سەرۆكی (بەشی بیش نویژو ووتار خوێن) لە شاری هەڵەبجەی شەهید، لە ساڵی (2010) زاینی ئەو بەشە ناوی كۆڕا بە (بەشی بنەماكانی ئایین) و (أصول الدین) لە ساڵی (2011)ز خرایە سەر زانكۆی هەڵەبجە، لەویش هەر بەردەوام بوم لە خزمەتكردن بە زانست و زانیاری تا برواری 9/12/2012ی زاینی مۆڵەتی خوێندنم وەرگرت بۆ چونە دەرەوەی ووڵات بۆ خوێندنی باڵا(دكتۆرا)لە وولاتی لوبنان – زانكۆی بەیروتی ئیسلامی- كۆلیجی شەریعە- بەشی دراساتی ئیسلامی ، تا بڕواری 21/11/2015م بڕوانامهی دكتۆراكەم وەرگرت و بە پلەی زۆر باش گفتوگۆی نامەو تیزی دكتۆراكەم كرا، ولله الحمد.. لە براوی 10/12/2015 دەست بەكار بومەوە لەهەمان بەش و كۆلیج لە زانكۆی هەڵەبجە. بە هیواو ئاواتی داهاتویەكی ئاسودەو پرشنگدار كە بتوانم بۆ داهاتویەكی نزیك و زیاترو زۆرتر خزمەت بكەم بە گەل و خاك و نیشتمان بۆ پێگەیاندنی نەوەی تازەمان لە لاوو گەنجەكان لە كۆلیج و زانكۆكان، لە بست بە بستی كوردستان، لە خزمەتی گەلی كوردی مسڵمان و لە مزگەوت و پێش نویژی و ووتار خێندنەوەو ئامۆژگاری و ووتن و نوسین و خزمەتكردن تا مردن.
وە لە برواری 20/1/2016 مالمان هاتەوە سلێمانی كەرەكی شەهیدانی ئازادی تا 30/4/2016، لە 1/5/2016 چومە مزگەوتی عمری كوڕی خەتاب(رەزای خوای لیبیت) لە گەرەكی ئیسكان بۆ زیاتر خزمەتكردنی مسڵمانان و مزگەوتەكە، وەك ئەرك و واجباتیكی گرنگ لەسەر شانم، زیاد لە ئەرك و دەوامی زانكۆ، خوای گەورە هاو دەم و هاوكارمان بێت و پشت و پەنامان بێت.
تێبینی/ هەروەك لە بواری خویندنی ئەكادیمی و بە دەست هێنانی بڕوانامەو شهادەدا سەركەوت و بوم الحمدلله... هەروەها لە بواری حوجرەو فەقێتی و خوێندنی مزگەوتیشدا سەركەوتو بوم ولله الحمد... بۆیە هەر لە ساڵی 1987 ەوە كاتێك چومە مزگەوتی حەزرەتی (عمری كوری خەتاب)(رهزای خوای لێبیت) لە سلێمانی كەرەكی ئیسكان وەك فەقئ و هەم قوتابی و خوێندكاری (دواناوهندی دراساتی ئیسلامی) بە دەست گرتن بە هەردو بالی خوێندنەوە لە خزمەت ئەو مەدرەسە بیرۆزەدا و گۆمەڵێك لە زانایان و مامۆستایانی بەڕێز، بە تایبەت مامۆستا شێخ محسن و مامۆستا شێخ خالیدی موفتی، تا تەواو كردنی شەشی دوا ناوەندی و پاشان لەگەڵ خویندنی زانكۆش دوای پشوەكان هەر بەردەوام بوم تا ساڵی (1994)ز دواجار لە خزمەت مامۆستاو زاناو عالم ی بەناو بانگ (مامۆستا شێخ خالید موفتی) ئیجازە نامەم وەرگرت لەبڕواری 4/4/1994 دا ولله الحمد ئیجاز نامەی عیلمی خوێندرایەوە بەسەرمانداو پێمان بەخشراو، ههر لەلایەن بەرێزی جەنابی مامۆستا شیخ خالیدەوە خوێندرایەوە... به ئاماده بونی كۆمهڵێكی زۆر له مامۆستایان و زانایانی مێزهر سپی و پیاو ماقوڵ و كهسایهتی شاری سلێمانی و دهوروبهر، وه ئاماده بونی خهڵكێكی زۆر، من و سئ له هاورێیان و خۆشهویستانم و مامۆستای هاودهرس و خوێندنم بڕوانامهی زانستیمان(الإجازة العلمیة) وهرگرت. ههر لهو كاتهوه بهڵێنمان دا بهردهوامبین له خزمتكردن بئ وهستان تا مردن. چهندهها بهرنامهی تلفیزیۆنی و چاو پئ كهوتن و بهرنامهو نوسینی بابهت و چالاكی تر.
لهنووسینی توێژینهوه و نامهی ماستهرو دكتۆراكهم:
1- الاستشفاء بأحادیث المصطفی(صلى الله عليه وسلم).
2- أحادیث الوصیة في الكتب التسعة دراسة تحلیلیة.
3- صحیح ابن خزیمة ومكانتة بین كتب الصحاح.
وه لە زۆربەی مزگەوتەكانی شاری سلیمانی خزمەتم كردوە بە پێش نویژی یان ووتار بیژی یان وانەو ئامۆژگاری یان بەتەكلیف و داواكاری و ڕاسپاردن. خوای گەورە قبوڵی بكات و بە لوتف و كەرەمی خۆی عفومان بفەرموێت و ببێتە توێشوو زەخیرەی دوا ڕۆژ. ئەمە جگە لە بەشداریكردنم لە زۆر كاری خێرداو و لە ئاشتی و صولح و حەل و چارەسەری بەشێك لە كێشەكانی كۆمەڵایەتی و گرفتەكانی ڕۆژانەی خەڵكی و پرسیاری شەرعی و زۆر شتی تر. خوای گەورە پشت و پەناو هاوكارمان بێت و تەوفیقمان بدات بۆ هەرشتئ خیری تیدایەو بەرژەوەندی مسڵمانان و خەڵك و گەلی كوردستانی تێدایە.
ئەمە جگە لەو ماوەیەی كە لە شاری بغداد بوم لە چەند مزگەوتێك خزمەتم كردوەو بە پێی توانای خۆم دەورم بینیوە لە ووتارو پێش نویژی و مەوعیزەو ئامۆژگاری و تدریس، بەتایبەت مزگەوتی حاجی ئەدیبی جومەیلی. ئەجرو پاداشتیش هەر لای خوایە تەنها خوای گەورە پاداشتی بەندەكانی ئەداتەوە. جگە لە خۆشیەكانی ژیان كە زوو تێ پەڕ ئەبن و كۆتاییان دێ ... تاڵی ژیان و ناڕەحەتی و دەردەسەری و نەبونی و ئازاری زۆرم چیشتوە، كە بەوە خوا رەحمی كردوە زوو لە بیر ئەچن و لە یاد نامێنن وەك تازە ڕودانی ئەینا ژیان ئەبو بە ژان و رۆژ ئەبوو بەشەو (انا لله وانا الیە راجعون). سلاوو ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هەمو ئەوانەی لە ژیانمدا هاوكارو هاندەرم بون، وه لە كۆسب و نارەحەتیەكاندا دەستمیان بەرنەداوەو بهرگریان لێ كردوم له زەلكاوی نائویدی و چاڵی وونبون و مل شكان منیان پاراستوه...! بەڵكو دەستیان دار دەست و حەبلی دەستگرتن بوە بۆ ڕێگای دروست و پشتیان پردو دڵیان دەریایەكی ئارامی بۆ گەشتی كەشتی ڕێگاو، چاویان ڕوناكی ڕێگاو زاریان زریانی بەخشندەیی و ئاشتی و ووتەكانیان دڵ نەوایی و ئومێد بەخش بوه ... جونكە لەم رۆزگارەدا ههندئ كەس هەن بەناو هاوڕئ و دۆست و خزم لە كاتی كەوتنی تۆ یان نارەحەتی و بیتاقەتی یان بیزاری و نا ئارامی لەجیاتی ئەوەی دەستت بگرن پئ ئەكەنن... زۆریش هەن لە دڵسۆزان ئەبنە مۆمی روناكی ڕێگای تۆو ئارامیت و مانەوەت و فەوتاندنی خۆیان و كیان فیداو ڕۆح لەسەر دەست لەبەر دڵخۆش و كامهرانی و بهختهوهری تۆ...! بۆیە لە پاداشتی ئەوانەدا هەر ئەوەندە ئهڵێم:(جزاهم الله خیرا). بەڵئ بەڕاستی هەر ئەبێت خوای گەورە خۆی پاداشتیان بداتەوە...
وه له (8/2/2017)ه وه دهست بهكار بووم له ڕاپهڕاندنی ئیش و كاری بهش و بوومهوه به سهرۆك (بهشی بنهماكانی ئاین)، كۆلیجی پهروهردهی بنهرهت و زانسته مرۆڤایهتیهكان / زانكۆی ههڵهبجه. تا ئاماده كردنی ئهم ژیانامهش بهردهوامم.